×
موسڵمانانی خۆشه‌ویست: تا دوێنی چاوه‌ڕوانی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان بووین و، وه‌ئه‌مرۆ ئێمه‌ماڵئاوایی ده‌كه‌ین له‌و مانگه‌پێرۆزه‌و، خوا ده‌زانێت بۆ جارێكی تر به‌خزمه‌ت مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ێیننه‌وه‌یان نا؟!

ماڵئاوایی له مانگی ڕهمهزان

توديع شهر رمضان

نوسینی : عهبدولله سابیر گهرمیانی

الكاتب : عبد الله صابر كرمياني

پێداچونهوهی : پشتیوان سابیر عزیز

المراجعة : بشتيوان صابر عزيز

ماڵئاوایی له مانگی ڕهمهزان

الحمد لله، نحمده ونستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله صلى الله وسلم وبارك عليه وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداهم إلى يوم الدين.

موسڵمانانی خۆشهویست: تا دوێنی چاوهڕوانی هاتنی مانگی ڕهمهزان بووین و، وهئهمرۆ ئێمهماڵئاوایی دهكهین لهو مانگهپێرۆزهو، خوا دهزانێت بۆ جارێكی تر بهخزمهت مانگی ڕهمهزان دهگهێیننهوهیان نا؟!

جێی خۆیهتی فرمێسك بڕژێنین بهبۆنهی ڕۆشتنی ئهو مانگهپڕ لهخێر و بهرهكهته، ئهو مانگهی كهوا دهڕگاكانی بهههشت كراوهبووهتێیدا و، دهڕگاكانی دۆزهخیش داخراو بووهلهو مانگه...

بهڕێزان: دهبێت زۆر دوعا بكهیین بۆ ئهوهی خوای گهورهپهرستشی مانگی ڕهمهزانمان لێ قبوڵ بكات، وهباشترین نیشانهی قهبوڵی ئهو كردهوانه بریتیه لهبهردهوام بوون لهسهر كردهوهی چاكه لهپاش مانگی ڕهمهزان...

ئهی ئهو كهسانهی تهوبهیان كردوه: جارێكی تر نهگهڕێنهوه بۆ ئهنجامدانی تاوان و گوناه، وهئهگهر ئاڕام بگرن لهتامی تاوان ئهوهخوای گهورهتام و خۆش باوهڕتان پێ ئهبهخشێت، خوا گهورهدهفهرموێت:﴿ إِن يَعْلَمِ اللّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْراً يُؤْتِكُمْ خَيْراً مِّمَّا أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴾ [الأنفال:70].

ئهی ئهو كهسانهی خهریكی پهرستش بوون: بهردهوام بن لهسهر پهرستش و بهندایهتی كردنی خۆتان، چونكهئهوهی ئهنجامتان داوهلهمانگی ڕهمهزان، نابچرێیت بهتهواو بوونی مانگی ڕهمهزان، پێغهمبهری خوا صلى الله عليه وسلم دهفهرموێت : { أحب الأعمال إلى الله أدومها وإن قل } [رواه البخاري;43 ومسلم:782]

ئهو كهسانهشهرم ناكهن لهخوای گهورهئهگهر مانگی ڕهمهزان تهواو بوو ئیتر هاتشۆی مزگهوت ناكهن و دوور دهكهوننهوهلهخوێندنی قورئانی پیرۆز و، دهگهڕێنهوهبۆ ئهنجامدانی گوناه و تاوان.

ئهی ئهو كهسانهی خهریكی ئهنجامدانی تاوان و سهرپێچی كردنی فهرمانهكانی خودا بوون لهمانگی ڕهمهزاندا، بزانهكهوا كارێكی زۆر خراێت كردوهو فرسهتێكی زۆر باشت لهسهت چووهو، بهڵام بپ ئومێد بمهبهو بهزوتریین كات بگهریوهبۆ لای خودا و تهوبهی ڕاستهقینهبكهو، ئهو ئایتهت بهبیر دههێنمهوه : ﴿ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴾ [الزمر:35].

ئازیزان: با ههموومان پێكهوهبهداوای لێخۆشبوون ماڵئاوایی بكهین لهمانگی ڕهمهزان و، بڵێین:﴿ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴾ [الأعراف:23] .

خۆشهویستان: با مالئاوایی لهمانگی ڕهمهزان بهدهركردنی سهرفیترهبكهین، كهواجبهلهسهر موسڵمانان... بۆ ئهوهی ببێتهمایهی پاكردنهوهمان لهههممو كهم و كورتیهك و، یارمهتی دانی ههژاران.

وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين