جگه له ئیسلام هه‌موو ئایینێك له لای خوا ڕه‌تده‌كرێته‌وه
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
جگه له ئیسلام
هه‌موو ئایینێك له لای خوا ڕه‌تده‌كرێته‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ ومن يبتغ غير الإسلام ديناً فلن يقبل منه ﴾
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 – 1432
جگه له ئیسلام
هه‌موو ئایینێك له لای خوا ڕه‌تده‌كرێته‌وه
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی توێژینه‌وه‌ی زانستی وفتوادان ته‌ماشای ئه‌و پرسیارانه‌ی كرد كه پێیی گه‌یشتوون و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیارانه‌ش كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به بانگه‌وازكردن بۆ یه‌كگرتنی ئایینه‌كان ( وحدة الأديان ): ئاینی ئیسلام وجولكه ونهسڕانی، هه‌روه‌ها ئه‌و باسانه‌ش كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بابه‌ته‌وه په‌یدا بوونه وه‌كو بانگه‌شه كردن بۆ دروستكردنی مزگه‌وت وكڵێسا پێكه‌وه له گۆڕه‌پانی زانكۆ وفرۆكهخانهو شوێنه گشتی یه‌كان، هه‌روه‌ها بانگه‌شه كردن بۆ چاپكردنی قورئان و ئینجیل له‌یه‌ك به‌رگدا وشتی له‌و جۆره، هاوكات ئه‌و كۆنگره و كۆڕانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا ده بهسرێن، بۆیه ئێمه له‌م لیژنه‌یه پاش تێڕامان و لێكۆڵینه‌وه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ركرد:
یه‌كه‌م/ یه‌كێك له بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ له ئیسلامدا كه زۆر ڕوون وئاشكرایه له ئاییندا ئه‌وه‌یه كه ئایینێكی ڕاست له سه‌ر زه‌ویدا نه‌ماوه جگه له ئایینی ئیسلام، كه كۆتایی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌و لابه‌ره بۆ هه‌موو شه‌ریعه‌تێك كه له پێش ئیسلامدا بووه، ئه‌مڕۆش تاكه دینێكه كه خوای گه‌وره‌ی پێبپهڕسترێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تی {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} آل عمران / 85
دووه‌م: یه‌كێكی تریش له بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ له ئیسلام ئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز دواترین په‌یامی خوای په‌روه‌ردگاره‌و هه‌موو په‌یامه‌كانی تری خوای گه‌وره‌ی نه‌سخ كردووه‌ته‌وه وزاڵه به‌سه‌ر هه‌موویاندا، بۆیه كتێبێك نه‌ماوه خوای گه‌وره‌ی پێبپهڕسترێت جگه له قورئانی پیرۆز، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِنْ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آَتَاكُمْ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ} المائدة / 48.
سێیه‌م: پێویسته باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه ته‌ورات و ئینجیل به هۆی قورئانه‌وه كاریان پێ ناكرێت وهمهنسوخن، جگه له قورئانی پیرۆزیش هه‌موو كتێبێكی تر شێوێنراوه، له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحیشدا هاتووه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم تووڕه بووه كاتێك لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌وراتی به‌ده‌ستی عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه بينى ره‌زای خوای لێبێت فه‌رمووى: ((أفيّ شك أنت يا ابن الخطاب؟! ألم آت بها بيضاء نقية؟ لو كان أخي موسى حياً ما وسعه إلا إتباعي)) رواه أحمد والدارمي وغيرهما.
واته: ئایا تۆ به گومانی ئه‌ی كوڕی خه‌تتاب؟ ئایا ئایینێكی پاك وبێگهردم بۆ نه هێناون؟ ئه‌گه‌ر موسای برام له ژیاندا بوایه هیچ ڕێگه چاره‌یه‌كی نه‌بوو جگه له شوێنكه‌وتنم.
چواره‌م: یه‌كێكی تر له بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه نێردراوی خوای گه‌وره موحه‌ممه‌د كۆتایی پێغه‌مبه‌ر ونێردراوهكانی خوای گه‌وره‌یه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} الأحزاب/٤٠.
بۆیه هیچ پێغه‌مبه‌رێك جگه له موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم نه‌ماوه كه شوێنكه‌وتنی واجب بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش له ژیاندا بوایه هه‌ر شوێنكه‌وتووی موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم ده‌بوو ، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آَتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ}سوره‌تی آل عمران، ئایه‌تی:٨١.
له‌وكاته‌یش پێغه‌مبه‌ری خوا عیسا سه‌لامی خوای لێبێیت له كۆتایی دونیادا داده‌به‌زێت ده‌بێته شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلى الله عليه وسلم و به‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی حوكم ده‌كات.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ } سوره‌تی الاعراف، ئایه‌تی ١٥٧.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ له ئیسلامدا ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نێردراوه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ } سورةتي سبأ، ئایه‌تی:٢٨، و ده‌فه‌رموێت:{ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا}سوره‌تی الاعراف، ئایه‌تی ١٥٨.
پێنجه‌م: یه‌كێكی تر له بنه‌ماكانی ئیسلام ئه‌وه‌یه پێویسته باوه‌ڕمان وا بێت هه‌ركێ له جووله‌كه وگاور وكه‌سانی تر، ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن به هاتنه ناو ئایینی ئیسلامه‌وه كافریان پێ ده‌وترێت ودوژمنی خوا وپێغه‌مبه‌ر وئیماندارانن وله دۆزه‌خدان، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی:{ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنْفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ } سوره‌تی البینة، ئایه‌تی: ١.
هه‌روه‌ها له صه‌حیحی موسلیم دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی:(( والذي نفسي بيده، لا يسمع بي أحد من هذه الأمة يهودي ولا نصراني، ثم يموت ولم يؤمن بالذي أُرسلت به إلا كان من أهل النار )).
واته: سوێند به‌وكه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته، هه‌رچی كه‌سێك له‌م ئوممه‌ته ناوم ببیسێ جوله‌كه بێت یان گاور، پاش ئه‌وه‌ش بمرێت بێ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت ده‌چێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
بۆیه: هه‌ركێ جوله‌كه وگاور به كافر نه‌زانێت خۆشی كافر ده‌بێت، چونكه( من لم یكفر الكافر فهو كافر).
شه‌شه‌م: سه‌باره‌ت به‌م بنچینانه‌ی بیروباوه‌ڕ وڕاستیه شه‌رعیانه، بانگه‌وازكردن بۆ یه‌كگرتنى ئایینه‌كان ونزیككردنه‌وه‌ی نێوانیان ونواندنهوهیان له‌یه‌ك بانگه‌وازدا ئه‌وه بانگه‌وازێكی ترسناك وناله‌باره، ئامانج له دوای تێكه‌ڵكردنی هه‌ق وناهه‌ق وڕوخاندنی كۆڵه‌كه‌كانی ئیسلامه وناچاركردنی موسڵمانان بۆ ڕویشتن به‌ره پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له ئیسلام، به‌ڵگه‌ش فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه:{ وَلاَ يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىَ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُواْ } البقرة/217، وه‌ده‌فه‌رموێت :{ وَدُّواْ لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُواْ فَتَكُونُونَ سَوَاء } النساء/ ٨٩.
حه‌وته‌م: هه‌روه‌ها یه‌كێك له شوێنه‌واره خراپه‌كانی ئه‌م بانگه‌وازه پڕ له‌تاوانه ئه‌وه‌یه جیاوازییه‌كانی نێوان ئیسلام وكوفر، هه‌ق وناهه‌ق، ڕاست وناڕاست لاده‌بات به‌وشێوه‌یش نه بنه‌مای ( الولا‌ء والبراء ) و نه جیهاد له پێناوی خوای گه‌وره نامێنێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَنْ يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ } التوبة/ ٢٩، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ} التوبة/ ٣٦.
هه‌شته‌م: بانگه‌وازكردن بۆ یه‌كگرتنی ئایینه‌كان ئه‌گه‌ر له موسڵمانێكه‌وه ده‌ربچێت ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی ڕاشكاوه له ئایینی ئیسلام؛ چونكه ئه‌وه بانگه‌وازێكی ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ له ئیسلامدا و، ڕازیبونه به‌بێباوه‌ڕی به خوای گه‌وره وههڵوهشاندنهوهیه بۆ ڕاستگۆیی قورئان كه هه‌موو كتێبه‌كانی پێش خۆی لابردووه و، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه بۆ ڕاستی ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌موو شه‌ریعه‌ت وئایینه‌كانی پێش خۆی به‌تاڵ كردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه بیرۆكه‌ی ( وحدة الأدیان) بیرۆكه‌یه‌كی ناشه‌رعی یه‌و حه‌رامه به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه بڕاوه‌كانی قورئان وسوننه‌ت وئیجماع.
نۆیه‌م: له ڕووناكی ئه‌مانه‌ی كه باسمان كرد ده‌ڵێین:
١- موسڵمانێك كه باوه‌ڕی به خوا وڕۆژی دوایی هه‌بێت وخۆی به موسڵمان بزانێت وموحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم به پێغه‌مبه‌ری خۆی بزانێت، دروست نییه بانگه‌واز بۆ ئه‌م بیرۆكه پڕ له تاوانه بكات و هانی بدات و، ڕێگه‌ی بۆ خۆش بكات، نه‌خوازه‌ڵا كه باوه‌ڕیشى پێی هه‌بێت وبه‌شداری كونگره وكۆڕی تایبه‌ت بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وببێته ئه‌ندام له‌و جۆره كۆمه‌ڵانه‌دا بێگومان ئه‌وه خراپتره.
٢- ڕه‌وا نییه بۆ هیچ موسڵمانێك ته‌وارات وئینجیل به‌جیا چاپ بكات، ئیتر چۆن وله‌سه‌ر چی بنه‌ماێك ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ قورئاندا چاپ بكرێت!! هه‌ركێ ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، یان بانگه‌وازی بۆ بكات له گومڕاییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌دایه، چونكه ئه‌و هاندانه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی نێوان هه‌ق ( كه قورئانی پیرۆزه ) له‌گه‌ڵ هه‌قی نه‌سخ كراو‌و شێوێنراو ( كه ته‌ورات وئینجیله).
٣- هه‌روه‌ها ناڕه‌وایه هیچ موسڵمانێك گوێڕایه‌ڵی بكات بۆ بانگه‌شه‌ی دروستكردنی مزگه‌وت وكڵێسا وپهرستگا پێكه‌وه له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه ئه‌وه دانپێدانانه به ئاینێك خوای پێ بپه‌رسترێت جگه له ئاینی ئیسلام، نكۆڵیشه له‌وه‌ی كه ئیسلام سهركهوتبێته سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كانی تر، ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كه كه ئایینه‌كان سێ ئاینن، دانشتوانی سه‌ر زه‌ویش ئازادن هه‌ركامیان هه‌ڵبژێرن وهه‌رسێ ئایینه‌كه یه‌كسانن وئیسلام نه‌سخی نه‌كردوون، بێگومان ئه‌م دانپێدانانه‌ش بێ باوه‌ڕییه وڕازیبوونه به كوفرگومڕایی چونكه ناكۆكه له‌گه‌ڵ قورئان وسوننه‌ت وئیجماعی موسڵمانان، هه‌روه‌ها ئه‌وكاره دانپێدانانێكه به‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌ستكاری وشێواندنهی جوله‌كه‌و گاوره‌كان له‌لای خواوه بووه ( تعالى الله عن ذلك ) ، هه‌روه‌ها دروست نییه به كڵێساكان بوترێت ماڵی خوا گوایه ئه‌وانه‌ی تێی ده‌چن خوا ده‌په‌رستن وكردارهكهشیان له‌لای خواوه وه‌رگیراوه! خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ } آل عمران/٨٥، به‌ڵكو ئه‌وانه ماڵ وجێگهیهكن كه بێ باوه‌ڕی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، په‌نا ده‌گرینه خوا له بێ باوه‌ڕی وله‌وانه‌ش باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
شێخ الاسلام ابن تیمیه له ( مجموع الفتاوى 22/162) ده‌فه‌رموێت:كڵێسا‌و په‌رستگاكان ماڵی خوا نین، ماڵی خوا بریتی یه له مزگه‌وته‌كان، ئه‌و ماڵانه كوفریان تێدا ده‌كرێت به خوای گه‌وره، با جاروباریش یادی خوای تێدا بكرێت، چونكه پله وپایه‌ی ئه‌و ماڵانه وه‌كو خاوه‌نه‌كانیانه، ئه‌وانیش بێ باوه‌ڕن، كه‌واته ئه‌وانه ماڵی په‌رستنی بێ باوه‌ڕانه.
ده‌یه‌م: پێویسته بزانرێت كه بانگه‌وازكردنی بێ باوه‌ڕان به‌گشتی و، ئه‌هلی كیتاب به‌تایبه‌تی به‌پێی ده‌قه ڕاشكاوه‌كانی قورئان وسوننه‌ت واجبه له‌سه‌ر موسڵمانان ئه‌وه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌و وتووێژه‌وه ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگیردرێت له هیچ شتێك له شه‌ریعه‌تی ئیسلام وبۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ} آل عمران/٦٤.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئاخاوتن وچاوپێكهوتنیان له پێناو ڕازیكردنیان و جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كانیان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌مه‌كانی ئیسلام، ئه‌وه كارێكی پوچه‌ڵه وخواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وئیمانداران پێی ڕازی نابن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ} المائدة/ ٤٩.
ئه‌م لێژنه‌یه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له شه‌رعیه گرنگانه ڕاسپارده‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات به‌گشتی و، زانایانی شه‌رعی به‌تایبه‌تی كه‌ترسی خوای گه‌وره‌یان هه‌بێت وپارێزگاری له ئیسلام وعه‌قیده‌تی موسڵمانان بكه‌ن له گومڕایی وبێ باوه‌ڕی و ئه‌وانه‌ش كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هۆشداری بڵاو بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی موسڵمانان نه‌كه‌ونه تۆڕی ئه‌م بانگه‌شه نامۆیه به بیروباوه‌ڕی ئیسلامی.
په‌نایش ده‌گرینه خوای په‌روه‌ردگار له به‌رخاتری ناوه‌جوانه‌كان وسیفه‌ته به‌رزه‌كانی بمانپارێزێت له گومڕايی وبمانكاته ڕێ پیشانده‌ری ڕێگه‌ی ڕاستی وپاڕێزه‌ری ئیسلام.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.