×
Image

ژیانی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی خوا لێی ڕازی بێت - (Kurdî)

مامۆستا نهاد – خوا بیپارێزێت - له‌م په‌رتوكه‌ باسی یه‌كێك له‌ خۆشه‌ویسترین ونزكترین ولێكچووترین وپایه‌دارترینی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كات كه‌ حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیه‌ خوا له‌ خۆی وباوكی ڕازی بێت، وه‌ ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه‌ بریتیه‌ له‌: پێشه‌كیێك، ناوو ڕه‌چه‌ڵه‌كی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی، برا وخوشكه‌كانی، مامه‌كانی، پوره‌كانی، خاڵۆكانی، له‌....

Image

سه‌د فه‌رموده‌ی صه‌حیح بۆ له‌به‌ركردن - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ 100 فه‌رموده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌ مبه‌ستی له‌به‌ركردنیان.

Image

حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! ) - (Kurdî)

جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌ بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌ بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام....

Image

گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژین - (Kurdî)

نووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه‌ ده‌سته‌یه‌ن كه‌ ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه‌ بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان‌ به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه‌ دوژمنه‌....

Image

پێناسه‌ى شه‌رعیی وشه‌ى (الضلال والفسق) - (Kurdî)

ووشه‌ی (الضلال) واته‌ لادان له‌ ڕێگاى ڕاست، دژى ڕێنمایییه‌. ووه‌شه‌ی (الفسق) له‌ ڕووى شه‌رعیه‌وه‌ واته‌ ده‌رچوون له‌ گوێرایه‌ڵیی خواى گه‌وره‌. ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ پێناسه‌كردنى شه‌رعیی هه‌ردوو وشه‌ى (الضلال) و (الفسق).

Image

حوكمين بانگدان و قامەتێ لەدویڤ بۆچونا هەرچوار مەزهەبێن - (Kurdî)

حوكمين بانگدان و قامەتێ لەدویڤ بۆچونا هەرچوار مەزهەبێن، خاص بحوكمين بانگدان وقامتئ، وفتاوى علماين معاصر له دويڤ بوچونين أز بانگ و قامتين.

Image

نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانان - (Kurdî)

ئه‌م كتێبه‌ وه‌ڵامێكه‌ له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به‌ زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕخنه‌یان لێگرتوه‌، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه‌ مافی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.

Image

به‌شی ڕۆژوو له‌ پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم - (Kurdî)

ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی فه‌رموده‌كانی‌ به‌شی ڕۆژوو له‌ پوخته‌ی صه‌حیحی موسلیم به‌ زمانی كوردی.

Image

قنووت له‌ نوێژی وه‌تر و نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا - (Kurdî)

قنووت ئه‌و دوعایه‌یه‌ كه‌ له‌ نوێژی وه‌تردا ده‌خوێنرێت له‌ پاش ركوع.هه‌روه‌ها ڕه‌وایه‌ دوعای قنووت بخوێنرێت ئه‌گه‌ر موسڵمانان توشی كاره‌سات و موسیبه‌ت و ناڕه‌حه‌تی بوون، دوعاكه‌ ده‌خوێنرێت له‌ پاش هه‌ستان له‌ ركوعی كۆتایی هه‌موو فه‌رزێك له‌ هه‌ر پێنج نوێژه‌كه‌، تا خوای گه‌وره‌ ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ لاده‌بات له‌سه‌ر موسڵمانان.

Image

چه‌ند تیرۆژێك له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا - (Kurdî)

بێ گومان خوای گه‌وره‌ هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه‌ كۆی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند تیرۆژێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.

Image

ئه‌حكامێن وچه‌ند فه‌توێن ده‌ربارا هه‌یڤا ڕه‌مه‌زانێ - (Kurdî)

ئه‌م په‌رتوكه‌ به‌ زمانی كرمانجیه‌ وبریتیه‌ له‌ ئه‌حكام وچه‌ند فه‌توایه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

Image

چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلام - (Kurdî)

ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه‌ بریتیه‌ له‌: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه‌ له‌ ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه‌؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟‌؟ ٤- حیكمه‌ت چیه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه‌ زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه‌ به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.