×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی حه‌ج، ده‌روازه‌ی چواره‌م : چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره‌، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو و به‌ووردی باسی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره‌ كراوه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ( صلی الله علیه وسلم )‌ وله‌ فه‌رمووده‌یه‌ صه‌حیحه‌كانه‌وه‌ ثابت وجێگر بووه‌، سه‌ره‌تا له‌ ئیحرام كردنه‌وه‌ له‌ میقات تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ته‌وافی ماڵئاوایی ئه‌نجام ده‌دات و شاری مه‌ككه‌ به‌جێده‌هێڵێت .

    فیقهی ئاسان : پهرتووكی حهج

    دهروازهی چوارهم : چۆنیهتی ئهنجامدانی حهج وعومره

    الفقه الميسر: كتاب الحج، الباب الرابع : في صفة الحج والعمرة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    چۆنیهتی ئهنجامدانی حهج وعومره

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهیارمهتی خوای گهوره لهم ووتارهدا باسی چۆنیهتی ئهنجامدانی حهج وعومره دهكهین، بهو شێوهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهنجامی داون، هاوڕێمان بن تا كۆتایی بابهتهكه و لێمان دامهبڕێن تاوهكو سوند مهندبن .

    ئهصڵ وبنهما لای زانایانی ئیسلام سهبارهت بهچۆنیهتی ئهنجامدانی حهج وعومره فهرمووده بهناوبانگهكهی جابری كوڕی عهبدوڵایه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ([1]) ، بهڵام ئێمه بهدواچونمان كرد بۆ تهواوی ڕیوایهته ڕاست ودروست وصهحیحهكان كه له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ڕیوایهت كراوه وثابت وجێگر بووه، لهكۆی گشت ئهو ڕیوایهتانهش ئێمه چۆنیهتی ئهنجامدانی حهج وعومرهمان بۆ پوخت كردونهتهوه، بهیارمهتی خوای گهوره بهم شێوهیهی خوارهوه دهیخهینه بهردهست ئێوهی بهرێز : -

    ههركاتێك ئهو كهسهی كه نیهتی ئهنجامدانی حهج یان عومره یان ههردوكیان ههیه گهیشته میقات، سوننهته لهوێ خۆی بشوات، وه لاشهی خۆی پاك بكاتهوه له ههموو چڵك وپیسی ولابردهنی مووی بن باڵ و مووی بهر وسمێڵی، لهگهڵ نینۆك كردنی ئهگهر نینۆكی هاتبوو، پاشان ههموو جلوبهرگێكی دوراو لهخۆی دادهماڵێت، وه پێش نیهتهێنان بۆنی خۆش له لاشهی دهدات، وپیاوان دوو پارچه قوماشی سپی پاكوخاوێن لهخۆیان دهئاڵێنن كه پێیان دهوترێت ( إزار ورداء )، بهڵام ئافرهتان ههر بهجلوبهرگی ئاسایی خۆیانهوه یان ههر جلوبهرگێكی تر دهتوانن لهبهری دهكهن بهو مهرجهی سیفاتی پۆشاكی شهرعیان تێدا بێت .

    پیاوان به پشته ماڵهكهیان ( رداء ) شان وپشتیان دادهپۆشن، وه ( إزار ) ــهكهش دهئاڵێنن له كهمهره بهرهوخواریان، پاشان نیهتی ئهو نوسوكه دههێنێت كه دهیهوێت ئهنجامی بدات، ئهگهر وویستی نیهتی حهج دههێنێت ودهڵێت ( لبیك اللهم حجا ) ، خۆ ئهگهر بۆ عومرهش هاتبوو ئهوا نیهتی عومره دههێنێت ودهڵێت ( لبیك اللهم عمرة ) وه ئهگهر به نیهتی حهجی تهمهتوع بوو ئهوا دهڵێت : ( لبیك اللهم عمرة متمتعا بها إلی الحج )، خۆ ئهگهر نیهتی حهجی قیرانی ههبوو دهڵێت ( لبیك اللهم حجا وعمرة )، وه بهو شێوهیه، وه باشتر وایه ئهگهر سواری ووڵاخهكهی، وه لهم سهردهمهدا ئهگهر سواری ئۆتۆمبیلهكهی بوو ئهمجا نیهت بهێنێت، وه ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی نیهتی ئیحرامی هێناوه وچووته ناو ئیحرامهوه ترسی ئهوهی ههبوو كه لهبهر ههر ڕێگریهك وهك نهخۆشی یان ڕێگا لێگیران یان ههر شتێكی لهو شێوهیه نهیتوانی حهجهكهی یان عومرهكهی تهواو بكات ئهوا مهرج دابنێت وبڵێت ( اللهم محلي حیث حبستني ) واتا : ئهی خوایه ئهگهر هاتوو ههر ڕێگریهك هاته پێشم له تهواو كردنی حهجهكهم یان عومرهكهم ئهوا لهو جێگایهی كه ڕێگریم لێكراوه ئیحرامهكهم دهشكێنم، ئهگهر هاتوو ئهمهی ووت ئهو كاته ئیحرامهكهی دهشكێنێت و هیچ خوێنێكیشی نایهته سهر، بهڵام ئهگهر ئهوهی نــهووت ئهوا، دهبیت ئیحرامهكهی نهشكێنێت تاوهكو ئاژهڵێك سهردهبڕێت .

    وه سوننهت وایه كاتێك نیهت دههێنێت ڕووی له قیبله بێت، وه بڵێت : اللهم هذه حجة لا ریاء ولا سمعة، واتا : ئهی خوایه ئهم حهجهم تهنها لهبهر تۆ بێت و بۆ ڕیا وڕوپامایی خهڵك و ناو ناوبانگ نهبێت، پاش ئهوه سوننهت وایه بهدهنگی بهرز دهست بكات به ووتنهوهی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك ) هاوهڵانی بهرێز ئهمهشیان بۆ زیاد كردووه ( لبیك ذا المعارج، لبیك ذا الفواضل )، وه سوننهته كاتێك گهیشته مهككه خۆی بشوات، جا كاتێكیش كه ووویستی دهست بكات به تهواف دهبێت دهستنوێژی ههبێت، وه سوننهته پیاو ( اضطباع ) بكات، واتا : پشته ماڵهكهی له بنههنگڵی شانی ڕاستیهوه بهێنێتهوه وبیدات به سهر شانی چهپیدا، وه ئهگهر بۆیكرا دهست بدات له بهرده ڕهشهكه وماچی بكات، ئهگهر بۆی نهكرا تهنها دهستی لێ بدات و دهستی ماچ بكات، خۆ ئهگهر نا ئهوا بهدهستی ڕاستی ئاماژه وئیشارهتی بۆ بكات وپێویست بهوه ناكات دهستی ماچ بكات، ئهوهی كه ووتمان ههموو شهوتێكی تهواف ئهنجامی دهدات، ههموو شهوتێكیش به (الله أكبر ) دهست پێدهكات، خۆ ئهگهر تهوافی به ( بسم الله الله أكبر ) دهست پێكرد باشتره، جا كاتێك گهیشته ڕوكنی یهمانی دهستی لێ دهدات ونابێت ماچی بكات، خۆ ئهگهر بۆی نهكرا دهستی لێ بدات پێویست بهوه ناكات ئیشارهت وئاماژهی بۆ بكات، وهسوننهت له نێوان ههردوو ڕوكنی یهمانی و حهجهر ئهسود دا ئهم نزایه بخوێنێت ﱡﭐﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﲰ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵ ﱠ [ البقرة: ٢٠١ ] , وه بهشهكهی تری تهوافدا ههر دوعا ونزا وپاڕانهوهیهك كه خۆی پێی خۆشه بۆ خۆی و خزم وكهسوكار و سهرجهم موسڵمانان با بیكات، ئهگهر قهرهباڵغ نهبوو سوننهت وایه له سێ شهوتی یهكهمدا به ههروهله تهوافهكهی بكات، له چوار شهوتهكهی تردا ڕۆشتنهكهی ئاسایی دهكاتهوه، جا ئهگهر لێ بوویهوه له ههر حهوت شهوتهكهی تهواف، به پشته ماڵهكهی شانی ڕاستیشی دادهپۆشێت كه پێشتر دهری خستبوو، دواتر بهرهوه مهقامی ئیبراهیم دهڕوات و ئهم ئایهته دهخوێنێت : ﱡﭐ ﲱ ﲲ ﲳ ﲴ ﲵﲶ ﱠ [ البقرة: ١٢٥ ] , وه دوو ڕكات نوێژی سوننهت له پشت مهقامهوه ئهكات، له ڕكاتی یهكهمدا پاش خوێندنی سورهتی ( الفاتحة ) سورهتی ( الكافرون ) دهخوێنێت وه له ڕكاتی دووهمیشدا سورهتی ( الاخلاص )، خۆ ئهگهر هاتوو لهبهر قهرهباڵهغی یان ههر هۆیهكی تر نهیتوانی نوێژهكهی لهوێ بكات، ئهوا لهههر شوێنێكی تری ناو مزگهوتی حهرام بۆی كرا دهتوانێت بیكات، ئهم تهوافهی كه باسمان كرد به تهوافی ( قدوم ) دهژمێڕێت بۆ ئهو كهسهی حهجی ( ئیفراد ) یان حهجی ( قیران ) ئهكات، وه به تهوافی عومرهیه بۆ ئهو كهسهی كه حهجی ( تهمهتوع ) ئهنجام دهدات، پاش ئهوهی ئاوی زهمزهم دهخواتهوه و كهمێكیشی لێدهكات به سهری خۆیدا، پاشان ئهگهر بۆی كرا دهچێتهوه بۆ لای حهجهر ئهسوهد ودهستی لێ دهدات، وه ئهگهر بۆی نهكرا هیچ پێویست ناكات، پاشان ڕوو دهكاته كێوی صهفا وكه نزیك بوویهوه لێی ئهم ئایهته دهخوێنێت : ﱡﭐ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﱠ [ البقرة: ١٥٨ ], دواتر بهرز دهبێتهوه بۆ سهر صهفا تاوهكو ماڵی خوا دهبینێت، وه ڕوو دهكاته قیبله و دهستهكانی بهرز دهكاتهوه وسێجار دهڵێت ( الله أكبر ) وپاشان ئهم ذیكره سێجار دهخوێنێت : ( لا إله إلا الله وحده لاشريك له, له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير, لا أله إلا الله وحده, أنجز وعده, ونصر عبده, وهزم الأحزاب وحده ) لهنێوان ئهم ذیكرهدا نزا وپاڕانهوه زۆر دهكات، دوای ئهوه له صهفا دێته خوارهوه وڕوو دهكاته كێوی مهروه، جا كه گهیشته میله سهوزهكه ڕۆشتنهكهی خێراتر دهكات تا دهگاته میله سهوزهكهی تر، ئهمهش بۆ پیاوانه نهك ئافرهتان، دواتر ڕۆشتنهكهی ئاسایی دهكاتهوه تا دهگاته كێوی مهروه وسهر دهكهوێت بۆ سهر كێوهكه وئهوهی لهسهر كێوی صهفا ئهنجامیدا لهوێش دووبارهی دهكاتهوه، ئهگهر ئهمهی تهواو كرد واتا : شهوتێكی تهواو كردووه، وه ئهگهر له مهروهشهوه ڕۆشتهوه بۆ صهفا ئهوه شهوتێكی تری تهوا كردووه، بهو شێوهیه حهوت شهوت تهواو دهكات، له صهفاوه دهستی پێكرد و له مهروهوه تهواو دهبێت، ئهوهی كه ووتمان سهعی نێوان صهفا ومهروهی پێی دهوترێت، جا ئهو كهسهی كه حهجی (ئیفراد) و ( قیران ) دهكات له ئیحرامهكهیدا دهمێنێتهوه ئیحرام ناشكێنێت، بهڵام ئهو كهسهی كه حهجی ( تهمهتوع ) دهكات پاش تهواو بوونی سهعی صهفا ومهروه تهحهلول دهكات، واتا : بهسهر تاشین یان كورتكردنهوهی ئیحرامهكهی دهشكێنێت، دهرهدامان و پشته ماڵهكهی لهخۆی دهكاتهوه وجلوبهرگی ئاسایی خۆی لهبهر دهكاتهوه، ئیتر ئهوهی بۆی قهدهغه بوو له موو كردنهوه لهخۆ و نینۆك كردن وبۆنی خۆش لهخۆدان وسهرجێی كردن لهگهڵ خێزاندا ههمووی بۆ حهڵاڵ دهبێتهوه، پاشن بهو شێوهیه دهمێنێتهوه تا ڕۆژی ( تهرویه ) ههشتهم ڕۆژی مانگی ( ذي الحجة )، جا ئهو كهسهی كه حهجی تهمهتوع دهكات له جێگای مانهوهی خۆی نیهتی ئیحرام دههێنێت و پشته ماڵ و دهرهدامانهكهی لهخۆ دهئاڵێنێت، ههروهها ئهوانهشی خهڵكی مهككه ونزیك مهككهن ههر لهماڵی خۆیانهوه ئیحرام دهبهستن، وه سوننهته ئهو كارانهی كه ئهنجامیدا له میقات لهخۆشتن و خۆپاكردنهوه له مووی زیاده وبۆنی خۆش لهخۆدان ئهنجامی بدات، وپاش ئهوهی نیهتی ئیحرام بهنێت وبڵی ( لبیك اللهم حجا )، دواتر سهرجهم حاجیان بهدهم ووتنهوهی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك، لبیك لاشریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك ) بهرهو مینا ههنگاو ههڵدهگرن، و نوێژهكانی ئهو ڕۆژهیان نوێژی نیوهڕۆ و عهسر و شێوان وخهوتنان له مینا ئهنجام دهدهن، ههر نوێژێك له جێگای خۆیدا، بهڵام نوێژه چوار ڕكاتیهكان كوورت دهكهنهوه بهبێ كۆكردنهوه، وئهو شهوه لهوێ دهمێننهوه، دواتر وپاش نوێژی بهیانی وههڵهاتنی سپێده وگزنگی ڕۆژی نۆیهمی مانگی ( ذي الحجة ) حاجیان ههر ههموویان بهرهو عهرهفه دهكهونه ڕێ، خۆ ئهگهر هاتوو لهلای مزگهوتی ( نهمیره) وه كاتی نیوهڕۆ بڕواته ناو عهرهفهوه باشتره، جا كاتێك ڕۆژ لهناوهڕستی ئاسمان لایدا ووتاربێژ یان وهكیلهكهی ووتارێكی كورت دهخوێنێتهوه، پاشان نوێژێ نیوهڕۆ و عهسر به كورتكراوهیی و كۆكراوهیی ئهنجام بدات لهكاتی نوێژی نیوهڕۆدا، پاشان كه تهواو بوو دهچێته ناو سنوری عهرهفهوه، وه واجبه لهسهر حاجی كه تهواو دڵنیا بێت لهچوونه ناو عهرهفهوه، ودواتر ڕوو دهكاته قیبله ولهو ڕۆژه پیرۆز وگهورهیهدا دهستهكانی بهرز دهكاتهوه بۆ ئاسمان و زۆر بهزهلیلی نزا و پاڕانهوه و تهلبیه وذیكر وحهمد وثهنای خوا دهكات، وه باشترین ذیكرێكیش كه زۆر دوبارهی بكاتهوه وبیڵێتهوه ووتنی ( لا إله إلا الله وحده لاشريك له, له الملك وله الحمد, وهو على كل شيء قدير ) وه نابێت لهو رۆژهدا حاجیان بهڕۆژوو بن، چونكه ڕۆژوگرتن كهمهێز ولاوازیان دهكات بۆ زیاتر عیبادهت كردن و ذكیر ویادی خوای گهوره، بهم شێوهیه بهردهوام دهبێت له وهستان ومانهوه بهزهلیلی لهبهردهم خوای گهوره وعیبادهت كردن تا ڕۆژئاوا دهبێت، جا كاتێك كه تهواو دڵنیا بوو لهوهی ڕۆژئاوا بووه، بههێمنی ولهسهر خۆیی بهدهم ووتنهوهی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك .... ) له عهرهفه بهرهو موزدهلیفه دهردهچێت، جا كاتێك گهیشته موزدهلیفه نوێژی شێوان وخهوتنان به قهصر و جهمع دهكات، لاواز وپیر وپهككهوتهكان ڕێگایان دراوه كه شهو له موزدهلیفه دهربچن، بهڵام كهسانی گهنج وبههێز لهوێ دهمێننهوه تا نوێژی بهیانی دهكهن، پاشان حاجی ڕوو دهكاته قیبله وزۆر ذیكری ( الحمد لله ) و ( الله أكبر ) و ( لا إله إلا الله ) دهڵێتهوه، تاوهكو دونیا به تهواوهتی ڕوناك دهبێتهوه، پاشان پێش ڕۆژههڵهاتن له سهرخۆ وبهدهم ووتنهوهی تهلبیه كردنهوهوه له موزدهلیفه دهست دهكات بهڕۆشتن بهرهو مینا، له ڕێگا حهوت بهرد ههڵدهگرێت بۆ ڕهمی جهمهرهی ( عهقهبه )، جا كه گهیشته جهمهرهی ( عهقهبه) بهو بهردانهی ههڵیگرتبوو ئهو جهمهرهیه ڕهمی دهكات، لهگهڵ وهشاندنی ههر بهردێكدا ( الله أكبر ) دهكات، ئیتر دوای ئهوه واز له ووتنهوهی ( لبیك اللهم لبیك .. ) دههێنێت، پاشان ههدیهكهی سهر دهبڕێت وسوننهت وایه لهگۆشتهكهی بخوات، دوای ئهوه سهری دهتاشێت، وپاشان تهوافی ئیفاضه وسهعی نێوان صهفا ومهروه دهكات ئهگهر هاتوو نیهتی تهمهتوعی هێنابوو، ههروهها ئهگهر موفرد و قارنیش بوو، بهڵام لهگهڵ تهوافی قدومدا سهعی نێوان صهفا ومهروهی نهكردبوو، سوننهت وایه ئهم كارانهی كه باسمانكردن به تهرتیب و یهك لهدوای یهك بن، سهرهتا ڕهمی جهمهرهی عهقهبه وپاشان ههدی سهربڕین ودواتر سهرتاشین یان كورتكردنهوهی، بهڵام ئهگهر هاتوو یهكێكیانی پێشخست بهسهر ئهوهی تریاندا هیچ گرفتێك نیه وقهیناكات، وه ئهگهر هاتوو دووانی ئهنجامدا لهم سیانه : ڕهمی جهمهرهی عهقهبه وسهرتاشین یان كورتكردنهوه، وتهواف لهگهڵ سهعی صهفا ومهروه، ئهگهر سهعی لهسهر بوو، ئهوا تهحهلولی یهكهمی كردووه و ههموو شتێكی بۆ حهڵاڵ دهبێت كه پێشتر بههۆی چوونه ناو ئیحرامهوه لهسهری قهدهغه كراو بوو، جگه له سهرجێی خێزانی نهبێت، خۆ ئهگهر هاتوو ئهو سێ كارهی كه باسمانكردن ههمووی ئهنجامدا ئهوا تهحهلولی گهورهی كردووه و ههموو شتێكی بۆ حهڵاڵ دهبێت به سهرجێی كردن لهگهڵ خێزانی خۆیشی، پاشان دهگهڕێتهه بۆ مینا وشهوانی یازده ودوازده واجبه لهوێ بمێنێتهوه، ڕۆژی یازدهی مانگی ذي الحجة كه دهكاته دووم ڕۆژی جهژن ڕهمی ههر سێ جهمهرهكهی دهكات له جهمهره گجكهكهوه دهست پێدهكات پاشان جهمهرهی ناوهڕاست ودواتریش جهمهرهی گهوره، ههر دانهیهكیان به حهوت بهرد، بهههمان شێوه ڕۆژی دوازدهی مانگیش كه دهكاته سێههم ڕۆژی جهژنی قوربان به تهرتیب ویهك لهدوای یهك ههر سێ جهمهرهكه یهكی بهسێ بهرد ڕهمی دهكات، دهبێت ئهوهش بزانین كاتی ڕهمی كردن له پاش نوێژی نیوهڕۆوه دهست پێدهكات كه پێی دهڵین دوای زهوال تا نوێژی ههڵهاتنی سپێدهی بهیانی ڕۆژی دواتر، جا كاتێك كه ڕهمی جهمهره گجكهكهی كرد سوننهته كهمێك بچێته پێشهوه بهلای ڕاستدا وڕوو بكاته قیبله ودهسهكانی بهرز بكاتهوه ونزا وپاڕانهوه بكات، پاشان كه ڕهمی جهمهرهی ناوهڕاستیشی كرد سوننهته كه كهمێك بهلای چهپدا بچێته پێشهوه وڕوو بكاته قیبله وزیاتر به پێوه بوهستێت و دهسهكانی بهرز بكاتهوه ونزا وپاڕانهوه بكات، بهڵام دوای ڕهمی جهمهرهی عهقهبه بۆ نزا وپاڕانهوه كردن ناوهستێت، جا دوای ههموو ئهمانه ئهگهر وویستی كه پهله (تعجل) بكات وڕۆژی سیازدهههمی ذي الحجة له مینا نهمێنێتهوه، ئهوا دهبێت پێش ڕۆژئاوابوونی ڕۆژی دوازدهیهم له مینا دهربچێت، جا ئهگهر هاتوو بهئارهزووی خۆی له مینا مایهوه و ڕۆژی لێ ئاوا بوو واجبه شهوی سیازدهیهمیش له مینا بمێنێتهوه، جادواتر ئهگهر وویستی شاری مهككه بهجێ بهێڵێت ئهوا واجبه لهسهری تهوافی ماڵئاوایی ( طواف الوداع ) بكات، وئهو تهوافهشی كۆتا كارێك بێت كه له مهككه ئهنجامی دهدات، بهڵام هێنده ههیه تهوافی ماڵئاوایی لهسهر ئهو ئافرهتانه واجب نیه كه له سوڕی مانگانه یان له خوێنی زهیسانی ومناڵ بوندان .

    لهكۆتایهوه لهخوای گهوره داواكارم حهجی ماڵه پیرۆزهكهی خۆی بكات به نسیبی ههموو خوشك وبرایهكی باوهڕدارم، ئامین یارب العالمین ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم تسلیما

    ([1]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1216) ڕیوایهتی كردووه .