×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان ، له‌م ووتاره‌دا : حوكمی زه‌كاتی زێر ویزوو و ئه‌ندازه‌ی واجب بوونی زه‌كات تیایاندا له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی، وحوكمی خستنه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌م دووانه‌ بۆ سه‌ر ئه‌وی تر تاوه‌كو (نصاب) یان پێ ته‌وا بكرێت، باسكراوه‌، له‌گه‌ڵ باسكردنی زه‌كاتی خشڵی ئافره‌تان، له‌كۆتاییشه‌وه‌ باسی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی كراوه‌، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی واحب بوونی زه‌كات تێیدا .

    فیقهی ئاسان: بهشی زهكات: دهروازهی دووهم: زهكاتی زێر وزیوو

    < kurdish -كردي - كوردی >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    الفقه الميسر :كتاب الزكاة: الباب الثاني : زكاة الذهب والفضة

    نخبة من العلماء

    —™

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    بهشی زهكات: دهروازهی دووهم: زهكاتی زێر وزیوو

    كه چهند بابهتێكی له خۆ گرتووه:

    بابهتی یهكهم : حوكمی زهكات له زێر و زیوودا، لهگهڵ بهڵگهی ئهو حوكمانه :

    زهكات له زێڕ و زیوودا واجبه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت: ﱡﭐﱲ ﱳ ﱴ ﱵ ﱶ ﱷ ﱸ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱠ [ التوبة : 34].

    واتا : جا ئهوانهی که ئاڵتون و زیو کۆ دهکهنهوه و قایمی دهکهن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕهزامهندی ئهو، نایبهخشن، ئهوه مژدهی سزایهکی پڕ ئێشیان بدهرێ،، بۆیه دهڵێین خوای گهوره سزایهكی سهختی لهو جۆرهی بهندهكانی نادات لهسهر ئهوه نهبێت كه واجبێكیان واز لێ هێنا بێت .

    وه پێغهمبهری خوایش (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: { ما من صاحب ذهب ولا فضة لا يؤدي منها حقها إلا إذا كان يوم القيامة صفحت له صفائح من نار فأحمي عليها من نار جهنم فيكوى بها جنبه وجبينه وظهره كلما بردت أعيدت له في يوم كان مقداره خمسين ألف سنة حتى يقضي بين العباد } ([1]) .

    واتا : ئهو خاوهن زێڕ و زیوهی كه زهكاتی زێڕ وزیزهكهی دهرناكات، لهرۆژی دواییدا چهند پارچهیهكیان له ئاگر پێ دروست دهكرێت و گهرم دهكرێن وپاشان ههر بهوانه ئهملاولای ونێوچهوان و پشتی پێ داخ دهكرێت، ههركاتێك كه سارد دهبنهوه، جارێكی تر داخ دهكرێنهوه، له رؤژێكدا گه یهك ڕۆژی به ئهندازهی پهنجا ههزار ساڵی - دونیایه - تا ئهو كاتهی كه خوای گهوره دهست دهكات به لێپرسینهوهی بهندهكان .

    ههروهها گۆدهنگی زانایانی ئیسلامیش لهسهر ئهوهیه كه لهههر دووسهد درههمێكی زیوو پێنج درههم دهبێت بدرێت به زهكاتدا، وه لهههر بیست مسقاڵ زێڕێكیش دهبێت نیو مسقاڵ بدرێت، دیاره له كۆندا نرخی ئهو بیست مسقاڵ زێڕه ههمان نرخی ئهو دوو سهد درههمه زیوهی ههبوو، بۆیه بهو هێنده خهمڵێنراوه.

    بابهتی دووهم : ئهندازهكهی .

    ئهندازهی زهكاتی واجب له زێڕ وزیوودا، چارهكی دهیهكێكه، واتا : له ههموو بیست دینارێكی زێڕین، نیو دینار دهدرێت به زهكاتدا، ئهگهر هاتوو لهو بڕهیش زیاتر بوو، ئهوا بهگوێرهی ئهو زیادیه بڕی واجبی زهكاتهكهش زیاد دهكات، سهبارهت به زیویش له ههموو دوو سهد درههمێك زیوو پێنج درههم دهردێت به زهكاتدا، وه ئهگهر لهوهیش زیاتر بوو بهگوێرهی كهم وزیادی بڕی زهكاتهكهش زیاد دهكات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: { وفي الرقة ([2]) كل مائتي درهم ربع العشر }([3]) .

    واتا : لهزیوو و درههمی زیویندا له ههموو دوسهد درههم زیوێك چارهكی دهیهكێكه.

    سهبارهت به زێڕیش پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: {ولیس علیك شيء – یعني فی الذهب – حتی یكون لك عشرون دینارا، فإذا كان لك عشرون دینار، وحال علیه الحلول، ففیها نصف مثقال } ([4]).

    واتا: له زێڕدا هیچ واجب نیه زهكات بدهیت، تا ئهو كاتهی ئهندازهكهی دهگاته بیست مسقاڵ زێڕ وساڵی به - ساڵی كۆچی – دێتهوه بهسهردا، ئهو كاته تهنها نیو مسقاڵ زێڕی لێدهدرێت به زهكاتدا.

    ههروهها له پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) وه وارد بووه كه { كان یأخذ من كل عشرین مثقالا نصف مثقال } ([5]) واتا : له ههموو بیست مسقاڵ زێڕێكدا نیو مسقاڵ زێڕی وهرگرتووه له زهكاتدا.

    بابهتی سێههم : مهرجهكانی زهكات :

    بۆ واجب بوونی زهكات له زێڕ وزیودا چهند مهرجێك پێویسته : -

    1-دهبێت بگاته ڕادهی واجب بوونی زهكات (النصاب) ئهویش بریتیه له بیست مسقاڵ له زێڕ، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهلی ڕیوایهتی كردووه، " ولیس علیك شيء – یعني فی الذهب – حتی یكون لك عشرون دینارا، فإذا كان لك عشرون دینار، وحال علیه الحلول، ففیها نصف مثقال "، واتا : له زێڕدا هیچ واجب نیه زهكات بدهیت، تا ئهو كاتهی ئهندازهكهی دهگاته بیست مسقاڵ زێڕ وساڵی به - ساڵی كۆچی – دێتهوه بهسهردا، ئهو كاته تهنها نیو مسقاڵ زێڕی لێدهدرێت به زهكاتدا.

    به گرامیش یهكسانه به (85) ههشتاو پێنج گرام له زێڕ .

    ڕادهی واجب بوونی زیویش بریتیه له دوو سهد درههمی زیو، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: { لیس فیما دون خمس أواق صدقة }، واتا : له پێنج ئۆقیه زیوو كهمتر زهكات واجب نابێت، دیاره ههر ئۆقیه زیوێكیش بریتیه له چل درههم، كهواته پێنج ئۆقیهیش یهكسانه به دوو سهد درههم، وه به بهڵگهی فهرموودهیهكی تریش كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: { وفي الرقة ربع العشر، فإن لم تكن إلا تسعین ومائة فلیس فیها شيء، إلا أن یشاء ربها } ([6] واتا : : لهزیوو و درههمی زیویندا له ههموو دوسهد درههم زیوێك چارهكی دهیهكێكه، وه ئهگهر تهنها سهد و نهوهد درههم بوو، ئهوا زهكاتی تێدا واجب نابێت، ئیلا ئهوه نهبێت كه خوای گهوره دهیهوێت .

    ههروهها زانایانی ئیسلامیش كۆدهنگن لهسهر ئهوهی كه ڕادهی واجب بوونی زیو بریتیه له پێنج ئۆقیه زیو، وه زێڕیش بریتیه له بیست مسقاڵ زێڕ ([7]).

    2-تهواوی مهرجه گشتیهكانی تری زهكات لێرهیشدا پێویستن و به مهرج گیراون، وهك مهرجهكانی ئیسلام، وئازادی وكویله نهبێت، و موڵكی تهواو، و گهڕانهوهی ساڵی كۆچی بهسهر ئهو زێڕه یان ئهو زیوهدا .

    بابهتی چوارهم : سهبارهت به خستنه سهری زێڕ یان زیو بۆ سهر (نصاب) ڕادهی ئهوی تر .

    لهسهر ڕای ڕاست و دروستر ئهوهیه : نابێت یهكێك لهم دووانه بخرێته سهر ئهوی دیكه بۆ ئهوهی ڕادهی واجب بوونی زهكاتهكهیان پێ تهواو بكرێت، لهبهر ئهوهی ههر یهكێك لهو دوانه بۆ خۆیان جنسێكی جیاوازن لهوی تر، بۆیه ناكرێت یهكێكیان بخرێته سهر ئهوی تر بۆ ئهوهی (نصاب) یان پێ تهواو بكرێت، وهك چۆن ناكرێت مانگا بخرێته سهر ووشتر، یان جۆ بخرێته سهر گهنم بۆ ئهوهی ژماره و رادهی (نصاب) ــهیان پێ تهوا بكرێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : { لیس فیما دون خمس أواق صدقة }، واتا : له پێنج ئۆقیه زیوو كهمتر زهكات واجب نابێت، بۆیه ئهگهر هاتوو ووترا دهبێت یهكێكیان بخرێته سهر ئهوی تریان بۆ ئهوهی (نصاب) ی واجب بوونی زهكاتیان پێ تهواو بكرێت، ئهوا ئهو كاته وای لێ دێت كه بڵێن له پێنج ئۆقیه زیو زهكات واجب دهبێت، ئهگهر هاتوو ههندێك له زێڕیشی ههبوو بۆ تهواو كردنی (نصاب) ــهكه، ههروهها وایشی لێ دێت كه ئهگهر هاتوو كهسێك بهڕادهی پێویست زێڕی نهبوو كه زهكاتی تێدا واجب بێت، بهڵام ههندێك زیوی ههبوو ئهوا بخرێته سهر زێڕهكه و (نصاب) ـهكهیان پێ تهواو بكرێت، بۆیه به پێی ئهم ووتهیه بێت ئهگهر كهسێك ده مسقاڵ زێڕی ههبوو لهگهڵ سهد درههم زیو زهكاتی لهسهر واجب نابێت، چونكه زێر بۆخۆی به جیا زهكاتی لێ دهردهكرێت، و زیویش به جیا .

    بابهتی پێنجهم : زهكاتی خشل ( ئهو زێڕ و زیوهی كه ئافرهت بهكاری دههێنێت بۆ خۆ ڕازاندنهوه ) :

    هیچ جیاوازیهك له نێوان زانایاندا نیه سهبارهت به واجب بوونی زهكاتی ئهو خشڵ وزێڕ وزیوهی كه بۆ ههڵگرتن و كرێدانن، ههروهها له خشڵی حهرامیشدا، وهك ئهو موستیله زێڕهی كه پیاوێك بهكاری بهێنێت، یان ئهو خشڵهی كه له شێوهی ئاژهڵێك، یان وێنهی ئاژهڵێكی لهسهر دروستكراوه، بهڵام سهبارهت به خشڵی موباح وئهو خشڵهیشی كه دراوه بهلای كهسێكهوه بهكاری بهێنێت، ڕای ڕاست ودروستر بهلای زانایانهوه ئهوهیه كه زهكاتیان تێدا واجبه، ئهویش لهبهر ئهم هۆیانهی خوارهوه:

    1- لهبهر گشتگیری بهڵگهكان كه لهبارهی واجب بوونی زهكات له زێر وزیودا هاتوون، ئهمهش زێڕی خشڵ و غهیری ئهوهش دهگرێتهوه .

    2- ئهوهی ئههلی سوننهن وعهمری كوڕی شوعهیب له باوكیهوه و ئهویش له باپیریهوه ڕیوایهتیان كردووه: { أن إمرأة أتت إلى رسول الله ومعها ابنة لها وفي يد ابنتها مسكتان، غليظتان من ذهب، فقال : أتؤدين زكاة هذا ؟ قالت : لا، قال : أيسرك أن يسورك الله بهما سوارين من نار، فخلعتهما، وألقتهما إلى النبي ( صلى الله عليه وسلم ) } ([8]).

    واتا : ئافرهتێك لهگهڵ كچهكهی هاته خزمهت پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم)، كچهكهی دوو بازنهی سهنگینی زێڕی لهدهستدا بوو، پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی فهرموو : ئایا زهكاتی ئهم دوو بازنه دهردهكهیت، ئهویش ووتی : نهخێر، پاشان پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) پێی فهرموو : ئایا حهز دهكهیت كه خوای گهوره لهڕۆژی دواییدا ئهو دوو بازنهت بۆ بگۆڕێت به دوو بازنهی ئاگر، ئهوه بوو كچهكهش بازنهكانی لهدهست دهكهند و فڕێی داب ۆ پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) .

    دیاره ئهم فهرمووده دهقی بێ پێچ وپهنایه سهبارهت بهم بابهته، غهیری ئهم فهرموودهیهش چهند فهرموودهیهكی تری صهحیح و غهیری صهحیحیش لهم بارهیهوه هاتوون.

    3- چونكه ووتنی ڕایهكی لهم شێوهیه كه زهكات له خشڵی ئافرهتاندا واجب بێت، خۆی لهخۆیدا ئیحتیاط كردن وپاك كردنهوهی ئهستۆی مرۆڤی باوهڕداره، وهك پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی: { دع ما یریبك إلی ما لا یریبك }، واتا : واز لهو شتانه بهێنه كه گومانت تیایاندا ههیه، بۆ شتانێك كه گومانت تیایاندا نیه.

    بابهتی شهشهم : زهكاتی ماڵی بازرگانی (عروض التجارة ):

    مهبهست له ماڵی بازرگانی ئهو ماڵ وسامانهیه كه مرۆڤی موسڵمان بۆ بازرگانی كردن پێوهی ئامادهی كردووه، جا گرنگ نیه له ههر جۆر و بهههر شێوازێك ببێت، ئهمهش زۆرترین ماڵی زهكات و گشتگیرترینیانه، وه بهم ناوهوه ناونراوه، لهبهر ئهوهی ماڵێكه كه جێگیر نابێت، بهڵكو ماڵێكه دهخرێته ڕوو و پاشان كه فرۆشرا لهبهر چاو نامێنێت، چونكه كهسی بازرگان مهبهستی سهرهكی ئهو كهلوپهل وشتانه نیه كه بازرگانیان پێوه دهكات، بهڵكو مهبهستی سهرهكی ئهوهیه سوود و قازانج له داهات ونرخهكهیان بكات، كاتێك له ئهنجامی كڕین وفرشتن دهستی دهكهوێت، دیاره زهكات لهم جۆره ماڵوسامانانهدا واجبه، ئهویش لهبهر گشتگیری بهڵگهكان، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﱡﭐ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ﱠ [ الذاريات : 19] .

    واتا: لەو ماڵ وسامانەی کە هەیانبوو مافی سواڵکەرو هەژارو مەحروومانی تێدايه.

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﱠ [ البقرة : 267 ].

    واتا : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه: ببهخشن له باشترین بهروبووم و بهرههمێک که بهدهستان هێناوه .

    ههروهها كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به موعاذی كوڕی جهبهلی ڕهوانهی یهمهن كرد پێی فهرموو : { أعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من أغنيائهم، فترد على فقرائهم } ([9]).

    واتا : پێیان ڕابگهیهنه كه خوای گهوره له ماڵ وسامانیاندا زهكاتی لهسهر فهرز كردوون، له دهوڵهمهندهكانیان وهربگره و بیدهرهوه به ههژارهكانیان .

    گومانی تێدا نیه كه ماڵی بازرگانیش به ماڵ وسامان دادهنرێت .

    مهرجهكانی واجب بوونی زهكات له ماڵی بازرگانیدا :

    1- دهبێت به فعلی خاوهنی بێت، وهك ئهوهی بتوانێت بیفرۆشێت، یان به دیاری بیاندات، ئهمهش ئهوه دهگهیهنێت كه ماڵی میرات وهاوشێوهكانی به ماڵی بازرگانی دانانرێت، چونكه به زۆر به موڵكی دهكرێت .

    2- ئهبێت به نیهتی بازرگانی به موڵكی بووبیت.

    3- ئهبێت نرخهكهی بگاته ڕادهی واجب بوونی زهكات (النصاب)، لهگهڵ ئهو پێنج مهرجهش كه پێشتر باسمان كردن.

    جا ئهگهر هاتوو به ساڵی كۆچی ساڵی بهسهردا هاتهوه، ئهوا نرخی ئهو ماڵ و كهلوپهلهی كه بازرگانی پێوه دهكرێت به نرخی زێر یان زیوو دهخهمڵێنرێت، جا ئهگهر هاتوو گهشته (نصاب) یهكێك لهو دووانه، ئهوا واجبه چارهكی دهیهكێكی بدرێت به زهكاتدا.

    دهبێت ئهوهش بزانرێت كه ئیعتبار به نرخی كڕینی ئهو كهلوپهل و ماڵ وسامانه نیه كه بازرگانی پێوه دهكرێت، چونكه نرخهكان دابهزین و ههڵبهزین بهخۆیانهوه دهبینن، بهڵكو عیبرهت به نرخی ئهو كاتهیه كه ساڵهكهی بهسهردا دێتهوه ...

    پێڕستی بابهتهكان

    م

    ناونیشان

    لاپهڕه

    1

    بابهتی یهكهم : حوكمی زهكات له زێر و زیوودا، لهگهڵ بهڵگهی ئهو حوكمانه

    1

    2

    بابهتی دووهم : ئهندازهكهی

    2

    3

    بابهتی سێههم : مهرجهكانی زهكات

    3

    4

    بابهتی چوارهم : سهبارهت به خستنه سهری زێڕ یان زیو بۆ سهر (نصاب) ڕادهی ئهوی تر

    4

    5

    بابهتی پێنجهم : زهكاتی خشل ( ئهو زێڕ و زیوهی كه ئافرهت بهكاری دههێنێت بۆ خۆ ڕازاندنهوه )

    4

    6

    بابهتی شهشهم : زهكاتی ماڵی بازرگانی (عروض التجارة )

    5

    7

    مهرجهكانی واجب بوونی زهكات له ماڵی بازرگانیدا

    6

    ([1]) موسليم به فهرموودهی ژماره (987) له ئهبو هورهیهرهوه ڕیوایهتی كردووه .

    ([2]) مهبهست له ووشهی ( الرقة ) زیوو ئهو درههمهیه كه وهك دراو كڕین وفرۆشتنی پێكراوه، ئهصڵی ووشهیهكه له ووشهی (الورق) وه وهرگیراوه، پیتی (واو)ی ووشهكه لابراوه، لهبری ئهوه پیتی (ها) جێگای كرتوهتهوه .

    ([3]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1454) له ئهنهشی كوری مالیكهوه ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (1573) غهیری ئهویش له عهلیهوه به سهنهدێكی حهسهن یان صهحیح ڕیوایهتیان كردووه، وهك ئیمامی نهوهوی ووتویهتی .

    ([5]) ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (1791) و داره قوطنی به فهرموودهی ژماره (199) ڕیوایهتیان كردووه، ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی صهحیحه، بڕوانه : إرواء الغلیل (3/289).

    ([6]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (1454) له ئهنهشی كوری مالیكهوه ڕیوایهتی كردووه

    ([7]) شهرحی صهحیح موسلیم (7/48).

    ([8]) ئهبو داود بهفهرموودهی ژماره (1563) و نهسائی له سونهنهكهیدا (5/38)، وه بهیههقی (4/140)، ئیسنادهكهی ابن القطان به صهحیحی داناوه، ههروهك له (نصب الرایة ) له بهرگی (2/370) هاتووه، شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه : صحیح سنن الترمذي فهرموودهی ژماره (518) .

    ([9]) بوخاري وموسليم هاوڕان له ڕیوایهتی كردنی ئهم فهرموودهدا، بوخاری به فهرموودهی ژماره (1395) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (19).