×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان، له‌م ووتاره‌دا باسی: به‌كارهێنانی قاپ وقاچاخی زێر و زیوو و غه‌یری ئه‌وانیش له‌ پاككردنه‌وه‌و، و حوكمی به‌كارهێنانی ئه‌و قاپ وقاچاخانه‌ی شكاون وبه‌ زێر یان زیوو پێكه‌وه‌ نوسراونه‌ته‌وه‌، و قاپ وقاچاخی بێباوه‌ڕان، و خۆ پاك كردنه‌وه‌ وده‌ست نوێژ گرتن له‌و قاپ وقاچاخانه‌ی كه‌ له‌ پێتسی مرداره‌وه‌ بوو دروستكراون، باسكراوه‌ .

    فیقهی ئاسان: بهشی پاك وخاوێنی دهروازهی دووهم: دهفر وقاپ وقاچاخ

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    —™

    وه وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    الفقه الميسر: كتاب الطهارة، الباب الثاني: في الآنية

    نخبة من العلماء

    —™

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    دهروازهی دووهم: دهفر وقاپ وقاچاخ

    الانیة: مهبهست پێی دهفر وقاپ وقاچاخه كه ئاو و جگه ئاویشی تێدا ههڵدهگیرێت، جا ئهو دهفر وقاپ وقاچاخه له ئاسن بێت، یان غهیری ئاسانیش، ئهصڵ وبنهما ئهوهیه كه بهكارهێنانی كارێكی ڕیگا پێدراوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿ﭐ هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ﴾ [ البقرة : 29 ] .

    واتا: ئهو خوایه كه له زهوییدا - لهبهر سوودو قازانجی ئێوه- ههمووجۆره شتێكی دروستكرد.

    بابهتی یهكهم: بهكارهێنانی قاپ وقاچاخی زێر و زیوو و غهیری ئهوانیش له پاككردنهوهدا:

    دروسته سهرجهم قاپ و قاچاخهكان له خواردن و خواردنهوه وتهواوی شتهكانی تردا بهكار بهێنرێن، ئهگهر بێتو پاكوخاوێن وموباح بن، تهنانهت ئهگهر گران بههایش بن، مادام موباح بێت و به موباحی مابێتهوه([1]) جگه لهو قاپ وقاچاخانه نهبێت كه له زێر و زیوو دروستكراون، چونكه بهتایبهتی خواردن و خواردنهوه له قاپ وقاچاخی زێر و زیوودا حهرامه، جگه له بهكارهێنانی تریان، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی: { لا تشربوا في آنية الذهب والفضة، ولا تأكلوا في صحافها؛ فإنها لهم في الدنيا ولكم في الآخرة } ([2]) .

    واتا: له قاپ وقاچاخی زێر وزیودا مهخۆنهوه، وه لهو دهفرانهدا مهخۆن، ئهوانه بۆ ئهو كهسانهن له دونیادا، وه له دوا ڕۆژیشدا بۆ ئێوهن.

    ههروهها فهرموویهتی: {الذي يشرب في آنية الفضة إنما يجرجر في بطنه نار جهنم } ([3]).

    واتا: ئهو كهسهی له قاپ وقاچاخی زیوودا بخواتهوه، لهڕۆژی دواییدا ئاگر بهناو سكیدا هاتوچۆ دهكات.

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی كه تهنها خواردن و خواردنهوه له قاپ وقاچاخی زێر وزیودا حهرامه، جگه له بهكارهێنانی تری، بۆیه دروسته قاپ و قاچاخی زێر وزیو له پاك كردنهوهدا بهكار بهێنرێن، ئهو ڕێگریهش كه ههیه ڕێگریه لهو قاپ وقاچاخانهی كه به زێر و زیووی پاڵفته یان ڕووكهش كراو دروستكراون، یان ئهو قاپ وقاچاخانهی كه ههندێك له زێر وزویان تێدا بهكار هاتووه.

    بابهتی دووهم: حوكمی بهكارهێنانی ئهو قاپ وقاچاخانهی شكاون وبه زێر یان زیوو پێكهوه نوسراونهتهوه:

    ئهگهر هاتوو ئهو شكانهی كه چاك دهكرێتهوه به زێر بێت، ئهوا به ڕههای بهكارهێنانی ئهو قاپ وقاچاخه حهرامه و دروست نیه، چونكه ڕێگریهكه له بهكارهێنانی دهچێته ژێر خانهی گشتگیری ڕیگریهكهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو چاككردنهوه وپێكهوه نوساندنهوه شتێكی كهم بێت و به زیوو بكرێت، ئهوا بهكارهێنانی ئهو قاپ وقاچاخه دروسته، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ رازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهڵێت: " إنكسر قدح رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) فاتخذ مكان الشعب سلسلة من فضة " ([4]) .

    واتا : پیاڵایهك یان پهرداخێكی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شكا، ئهو جێگایهی كه شكا بوو به زنجیرهیهك زیووی تواوه لكێنرایهوه بهیهكهوه.

    بابهتی سێههم: قاپ وقاچاخی بێباوهڕان:

    ئهصڵ وبنهما ئهوهیه كه خواردن وخواردنهوه له قاپ وقاچاخی بێباوهڕاندا موباح ودروسته، مهگهر بزانرێت كه ئهو قاپ وقاچاخانه پیس وپۆخڵن، ئهو كاته دروست نیه بهكار بهێنرێت تا نهشۆررێن، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو ثهعلهبه خهشهنی دهیگرێتهوه و دهڵێت: " قلت یارسول الله إنا بأرض قوم أهل كتاب، أفنأكل في انیتهم ؟ قال : { لا تأكلوا فیها إلا أن لا تجدوا غیرها فاغسلوها، ثم كلوا فیها}([5]).

    واتا: ووتم ئهی پێغهمبهری خوا ئێمه لهخاك و وڵاتی ئههلی كتابین ( كه جولهكه و گاوری لێن) ئایا ئێمه له قاپ وقاچاخی ئهواندا خواردن بخۆین ؟ له وهڵامدا فهرمووی: لهو تێیاندا مهخۆن مهگهر هیچ شتێكتان دهست نهكهوێت، ئهو كاته بیشۆن وتێدا خواردن بخۆن.

    بهڵام ئهگهر هاتوو نهتانزانی كه پیسو پۆخڵن، ئهویش بهوهی كه خاوهنی ئهو قاپ وقاچاخانه بهكهسانێكی وا نهناسراو بوون كه تێكهڵاوی پیس وپۆخڵی دهبن، ئهو كاته دروست بهكار بهێرێن، ئهویش به بهڵگهی ئهوهی كه ثابت وجێگیره كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وههندێك له هاوهڵان ئاویان له كونهی ئافرهتێكی موشریك داكرد بۆ دهست نوێژ گرتن([6]) چونكه خوای گهوره خواردنی ئههلی كتابی بۆ حهڵاڵ كردوین، بێگومان خۆ ئههلی كتاب ئهگهر خواردنمان بۆ بهێنن لهناو قاپ وقاچاخدا بۆمانی دههێنن، ههر وهك چۆن ئهو گهنجه جولهكه پێغهمبهری خوای بانگ كرد بۆ خواردنی نانی جۆ و زهیتی تێكهڵ كراو لهگهڵ ڕۆنی ئاژهڵ، كه بۆنیشی گۆڕا بوو، پێغهمبهری خوایش لێ خوارد([7]) .

    بابهتی چوارهم: خۆ پاك كردنهوه ودهست نوێژ گرتن لهو قاپ وقاچاخانهی كه له پێسی مردارهوه بوو دروستكراون:

    پێستی مردارهوه بوو ئهگهر دهباغ وخۆشه كرا دروسته بهكار بهێنرێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { أيما إيهاب دبغ فقد طهر}([8] واتا: ههر پێستێك دهباغ و خۆشهكرا ئهوا پاك دهبێتهوه.

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) رۆژێك بهلای شهكه مهڕێكی مردارهوه بوودا ڕابوورد وپاشان فهرمووی:{هلا أخذوا إهابها فدبغوه فانتفعوا به، فقالوا : إنها میتة، قال : فإنما حرم أكلها }([9] واتا: سهرزهنشی ئهوانهی كرد لهوێ بوون، ووتی ئهوه بۆ پێستكهیان نهبردووه دهباغ و خۆشهی بكهن و سوودی لێوهربگرن، ئهوانیش ووتیان: مردار بووهتهوه، ئهویش فهرمووی: تهنها خواردنی گۆشتهكهی حهرامه.

    حوكمی ئهم دهباغ و خۆشهكردنی پێستهش بۆ ئهو ئاژهڵانهیه كه بهسهر بڕین گۆشتیان حهڵاڵ دهبێت.

    سهبارهت به موو و كوڵك و خوری ئاژهڵی مردارهوه بوو، ئهو ئاژهڵانهی كه خواردنی گۆشتیان حهڵاڵه، به مردارهوه بوویش مووهكانیان پاكوخاوێنه، بهڵام گۆشتیان پیس و حهرامه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿ﭐ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ﴾ [ سورهتی الانعام : 145 ] .

    واتا: خوای گهوره هیچ حهرام نهكردووه - بێجگه له مردارهوه بوو؛ یان خوێنێكی ڕژێندراو، یان گۆشتی بهراز.

    دهباغ وخۆشهكردنیش بهوه دهبێت كه ئهو پێشته پاكوخاوین بكرێتهوه لهههموو پیسی وچهپهڵیهك، بهو مهواد و دهرمانانهی كه دهكرێتهوه ناو ئاوهوه، وهك خوێ وههندێك شتی تر، یان به گهڵای ههندێك ڕووهكی وهك (قرظ) ([10]) و (عرعر)([11]) و هاوشێوهكانیان.

    بهڵام ئهو ئاژهڵانهی كه بهسهر بڕین خواردنیان حهڵاڵ نابێت، ئهوا پێستی مردارهوه بوویان به دهباغ و خۆشهكردن پاك نابێتهوه، ههر لهبهر ئهوهیش پێستی پشیله وهاوشێوهكانی له شێوه و شكڵدا، به دهباغ وخۆشهكردن خاوێن نابێتهوه، ههرچهند كاتێكیش كه زیندوو بێت پاك وخاوێن بێت .

    پێستی ئهو ئاژهڵهیشی كه خواردنی گۆشتی حهرامه، ئهگهر چی كاتێكیش زیندوو بێت پاكوخاوێن بێت، بهڵام به دهباغ وخۆشهكردن خاوێن نابێتهوه.

    پوختهی ئهم بابهتهش ئهوهیه: ههموو ئاژهڵێك كه مردارهوه بێت، وگۆشتهكهی بخورێت، ئهوا پێستهكهی به دهباغ و خۆشهكردن پاك دهبێتهوه، وه ههر ئاژهڵێكیش مردارهوه بوو وه لهو ئاژهڵانه بوو كه گۆشتیان ناخورێت، ئهوا پێستهكانیان به دهباغ و خۆشهكردن پاك نابێتهوه.

    پێڕستی بابهتهكان

    م

    ناونیشان

    لاپهڕه

    1

    بابهتی یهكهم : بهكارهێنانی قاپ وقاچاخی زێر و زیوو و غهیری ئهوانیش له پاككردنهوهدا

    1

    2

    بابهتی دووهم : حوكمی بهكارهێنانی ئهو قاپ وقاچاخانهی شكاون وبه زێر یان زیوو پێكهوه

    1

    3

    بابهتی سێههم: قاپ وقاچاخی بێباوهڕان

    2

    4

    بابهتی چوارهم: خۆ پاك كردنهوه ودهست نوێژ گرتن لهو قاپ وقاچاخانهی كه له پێسی مردارهوه بوو دروستكراون

    3

    5

    پوختهی ئهم بابهتهش ئهوهیه

    4

    ([1]) مهبهست له موباح : ئهوهیه كه حهڵاڵ بێت و ماڵی دزراو وداگیر كراو نهبێت .

    ([2]) ئیمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره (5426) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (2067) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) ئیمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره (5634) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (2065) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) ئیمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره (3109) ڕیوایهتی كردووه .

    ([5]) ئیمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره (5478) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1930) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) ئیمامی بوخاری به فهرموودهی ژماره (344) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (682) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([7]) ئهحمهد ڕێوایهتی كردووه (3/210 ، 211)، شێخ ئهلبانیش له پهرتووكی (الارواء) (1/71) دا به صهحیحی داناوه.

    ([8]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (366) وتیرموذی بهفهرموودهی ژماره (1650) ڕیوایهتیان كردووه، فهرموودهكهش به لهفزی (إذا دبغ الاهاب فقد طهر) عهبدوڵای كوڕی عهباس ڕیوایهتی كردووه .

    ([9]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (363) وابن ماجه به فهرموودهی ژماره (3610) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([10]) گهڵاكهی لهگهڵ گوێز بچوكتره و بهكار دههێنرێت بۆ خۆشهكردنی پێسته .

    ([11]) جۆره درهختێكی ههمیشه سهوزه و لهناوچه ساردهكاندا دهڕوێت، وبۆنێكی خۆشی ههیه .