×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی پاككردنه‌وه‌ و گرنگی و به‌شه‌كانی باسكراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ پاككردنه‌وه‌ی پێ جێ به‌جێ ده‌بیت، وه‌ حوكمی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ پیسیه‌كی تێكه‌لاو ده‌بیت حوكمی ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ شتێكی پاكی تێده‌كه‌وێت، وه‌ حوكمی ئاوی به‌كارهاتوو، له‌گه‌ڵ حوكمی پاش ماوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان ده‌كرێت...

    فیقهی ئاسان بهشی پاك وخاوێنی باسی حوكمهكانی پاككردنهوه وئاوهكان

    الفقه الميسر كتاب الطهارة باب: في أحكام الطهارة والمياه

    < kurdish -كردي - كوردی >

    كۆمهڵێك له زانایان

    جماعة من العلماء

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    فیقهی ئاسان بهشی پاك و خاوێنی باسی حوكمهكانی پاككردنهوه وئاوهكان

    بابهتی یهكهم : پێناسهی پاككردنهوه، و ڕوونكردنهوهی گرنگی، وبهشهكانی :

    1-گرنگی پاككردنهوه وبهشهكانی : پاككردنهوه كلیلی نوێژه، وه دڵنیاكهرهوهی مهرجهكانیهتی، دیاره مهرجیش پێویسته پێش بكهوێت بهسهر مهرج لهسهرگیراودا .

    پاككردنهوهیش دهكرێت بهدوو بهشهوه :

    بهشی یهكهم : پاككردنهوهی مهعنهوهی : مهبهست پێی پاككردنهوهی دڵ ودهروونه له هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا و گشت تاوان وگوناهێك كه كاریگهری خراپی دهبێت لهسهر دڵهكان، ئهمهش گرنگتره له پاككردنهوهی لاشه و جهسته، چونكه پاككردنهوه وخاوێنكردنهوهی جهسته ولاشه بهدی نایهت لهكاتێكدا كه پیسی هاوهڵ بڕیاردان بوونی ههبێت، ههروهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱒ ﱓ ﱔ ﱠ [ التوبة : 28 ]، واتا : چاك بزانن ههرچی هاوبهشدانهرو موشریكه ناپاك و پیسن لهبیروباوهرو نیهتیاندا.

    بهشی دووهم : پاككردنهوهی بهرجهستهكراو : لهم چهند دێڕهی كه دێت به درێژی باسی لێوه دهكهین.

    2-پێناسهكهی : له زمانهوانیدا به واتای : پاكوخاوێنی، و بهدوور بوون له پیسی وچڵكنی دێت .

    له زاراوهی زانستی فیقهیشـــدا بــه مــانای : ههڵگرتنی و نههێشتنی بێدهست نوێژی و لـــهش پیـــسی ( رفع الحدث)، ولابردنی ههموو نا پاكژیهك([1]) .

    مهبهست له ههڵگرتنی و نههێشتنی بێدهست نوێژی و لهش پیسی : لابردنی ئهو وهصفهیه كه ڕێگره له ئهنجامدانی نوێژ، ئهویش به بهكارهێنانی ئاو بۆ ههموو لاشه، ئهگهر هاتوو بێدهست نوێژیهكه بێدهست نوێژی گهوره بوو، بهڵام ئهگهر هاتوو بێدهست نوێژیهكه بێدهست نوێژی بچووك بوو، ئهوا تهنها به ئاوكردن به ئهو ئهندامانهی كه واجبه لهدهست نوێژگرتندا بشۆرێن لادهچێت، خۆ ئهگهر ئاو دهست نهكهوت، یان نهتوانرا بهكار بهێنرێت ئهوا لهبری ئاو تهیهموم دهكرێت، ئهویش به گڵ دهكرێت، بهو شێوهیهی كه شهرع فهرمانی پێدهكرێت، باس و خواسی ئهم بابهتهش لهكاتی خۆیدا بهیارمهتی خوای گهوره له ( باسی تهیهموم ) دا بهدرێژی لێوهی دهدوێین .

    مهبهست له لابردنی ههموو نا پاكژیهك ( زوال الخبث ) : لابردنی ههموو پیسیهكه بهسهر لاشه و جلوبهرگ وجێگایهكهوه .

    بێدهست نوێژیش دوو جۆره : یهكهم : بێدهست نوێژی بچووك، ئهم شێوهیه دهست نوێژ گرتن واجب دهكات، دوووهم : بێدهست نوێژی گهوره، ئهم شێوهیهش شۆرینی ههموو لاشه واجب دهكات .

    ناپاكژی و پیسیش سێ جۆره : ناپاكژیهك كه واجبه شۆرینی، لهگهڵ ناپاكژیهك كه واجبه ئاوی بهسهردا بكرێت، لهگهڵ ناپاكژیهك كه واجبه مهسح بكرێت .

    بابهتی دووهم : ئهو ئاوانهی كه پاككردنهوهیان پێ جێ بهجێ دهكرێت :

    پاككردنهوه پێویستی به شتێك ههیه كه پاككردنهوهی پێ ئهنجام بدرێت، و پیس وناپاكژی لاببات، وبێدهست نوێژی پێ لابچێت، ئهویش به ئاو دهبێت، ئهو ئاوهیشی كه پاككردنهوهی پێ ئهنجام دهدرێت دهبێت ئاوێكی خاوێن بێت، واتا : خۆی پاك بێت و شتی غهیری خۆیشی پاك بكاتهوه، ئهو ئاوهیه كه لهسهر شێوهی ههقیقی خۆی مابێتهوه، مهبهست ئهوهیه بهو شێوهیه بیت كه خوای گهوره دروستی كردووه، جا ئهو ئاوه چی له ئاسمانهوه بهشێوهی باران و بهفر و تهرزه باری بێت، یان ئاوێكی ڕویشتوو بێت بهسهر زهویدا، وهك ئاوی ڕووبار و دهریا و بیرو كانیاوهكان .

    خوای گهوره لهم بارهوه فهرموویهتی: ﱡﭐ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱠ [ الانفال : 11 ] ، واتا : بارانی له ئاسمانهوه بۆ باراندن تا پاکتان بکاتهوه .

    وه فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﱠ [ الفرقان : 48 ]، واتا : لهئاسمانهوه ئاوێكی پاك و خاوێنكهرمان نارده خوارهوه .

    وه پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { اللهم اغسلني من خطایاي بالماء والثلج والبرد } ([2] واتا: ئهی خوایه ههڵهكانم به ئاو و بهفر و تهرزه بشۆرهوه.

    ههروهها فهرموویهتی : { هو الطهور ماؤه، الحل میتته } ([3] واتا : ئاوی دهریا ئاوێكی پاكوخاوێنه و پاك كهرهوهیشه له ههمان كاتدا، وه مردارهوه بووی دهریایش حهڵاڵه ..

    پاككردنهوه به شهله مهنیهكی جگه له ئاو ئهنجام نادرێت، وهك به سركه و بهنزین وئاو میوه، وئاوی لیمۆ، وهاوشێوهكانیان، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱠ [ المائدة : 6 ]، واتا : ئاویشتان دهست نهدهكهوت بۆخۆشتن، یان بۆدهستنوێژ، ئهوكاته به خۆڵێكی پاك تهیهموم بكهن .

    ئهگهر بهاتایه پاككردنهوه به غهیری ئاو بكرایه ( وهك سركه و بهنزین و ئاو میوه ) ئهوا ئهو كهسهی ئاوی دهست نهدهكهوت خوای گهوره مۆڵهتی دهدا خۆی پێیان پاك بكاتهوه و دهست نوێژی پێ ههڵبگرێت، وه باسی ئهوهی نهدهكرد كه به گڵ و خۆڵ تهیهموم بكات ..

    بابهتی سێههم : ئاو ئهگهر پیسیهك تێكهڵاوی بوو :

    ئهگهر هاتوو پیسیهك تێكهڵاوی ئاوێكی خاوێن بوو، بهشێوهیهك یهكێك له صیفهته سهرهكیهكهی گۆڕی، یان بۆنی یان تامی یان ڕهنگی گۆڕی، ئهوا بهكۆدهنگی زانایان ئهو ئاوه پیسه و نابیت بهكار بهێنرێت بۆههڵگرتنی بێ دهست نوێژی به ههردوو شێوهكهیهوه، وه بۆ پاككردنهوهی كهلوپهل و جێگای پیس بوویش دهست نادات و پێیان خاوێن نابێتهوه، جا ئهو پیسیه زۆر بێت یان كهم، بهڵام ئهگهر هاتوو ئهو پیسیهی كه تێكهڵاوی ئاوه پاكهكه دهبێت پیسیهكی كهم بوو، بهشێوهیهك هیچ یهكیك لهو سێ صیفهتهی نهگۆڕی، ئگهر هاتوو ئاوهكه زۆر بوو ئهوا به تیكهڵاو بوونی ئهو پیسیه كهمه ئاوهكه پیس نابێت ودهكرێت بۆ لابردنی بێدهست نوێژی و لهش گرانی بهكار بهێنرێت، بهلام ئهگهر هاتوو ئهو ئاوهی پیسیهكهی تێكهڵاو بووه ئاوێكی كهم بوو، ئهوا پیس دهبێت و بۆ لابردنی بێدهست نوێژی ولهش گرانی دهست نادات، ئهندازهی ئاوی زۆریش ئهوهیه بگاته ڕادهی قولهتهین ([4]) وزياتر لهوه، وه ئاوی كهمیش كهمتره له ئهندازهی قولهتهین .

    بهڵگهش لهسهر ئهمه ئهو فهرموودهیهی ئهبو سهعیدی خودریه ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمویهتی : { إن الماء طهور لا ینجسه شيء } ([5]) واتا : ئاو پاكوخاوێنه و پاككهرهوهیشه و هیچ شتێك پیسی ناكات .

    وه فهرموودهی عهبدوڵای كوڕی عومهریش ( خوایان لێ ڕازی بێت )، كه دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إذا بلغ الماء قلتین لم یحمل الخبث } ([6]) واتا : ئهگهر هاتوو ئهندازهی ئاو گهیشته ئهندازهی قولهتهین – كه دهكاته نزیكهی سهد وشهست لیتر و نیو – پیسی ههڵناگرێت، واتا : پیس نابێت .

    بابهتی چوارهم : ئاو ئهگهر شتێكی پاكی تێكهوت :

    ئهگهر هاتوو ئاو مادهیهكی خاوێنی كهوته ناوهوه، وهك گهڵای درهخت وسابون و خڕنوك وسیدر وچهند مادهیهكی تری خاوێن، بهڵام تام وبۆن وڕهنگی ئهو مادهیه زاڵ نهبوو بهسهر ئاوهكهدا، ڕای ڕاست ودروست ئهوهیه ئاوهكه پاكوخاوێنه ودروسته بهكار بهێنرێت بۆ دهست نوێژ و خۆشتنی لهش گرانی و خاوێن كردنهوهی شتێك كه پیسی لهسهر بێت، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ﱠ [ النساء : 43 ]، واتا : ئهگهر نهخۆش بوون یان له سهفهردا بوون یان لهسهرئاو گهڕانهوه، یان لهگهڵ ئافرهتانی نامهحرهم له یهککهون و ئاوتان دهست نهدهکهوت (بۆ خۆشتن و دهست نوێژ گرتن) ئهوا تهیهموم بکهن بهخاکێکی پاک و (بهو خاکه) دهست بهێنن بهسهر دهم و چاوو دهستاندا .

    ووشهی ( ماء = ئاو ) كه له ئایهتهكهدا هاتووه به شێوهی ( نكرة = نهناسراو ) له چوار چێوهی ڕستهیهكی ( نفي = نهرێ ) یندا هاتووه، بۆیه ههموو ئاوێك دهگرێتهوه، ئاوی خالص و پوخت یان ئاوێكی تیكڵاو به مادهیهكی خاوێن .

    وه به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) كه فهرمووی بهو ئافرهتانهی كه خهریكی شۆرین و كفن كردنی كچهكهی بوون : { اغسلنها ثلاثا أو خمسا، أو أكثر من ذلك إن رأیتن، بماء وسدر، واجعلن في الاخرة كافورا، أو شیئا من كافور } ([7]) ، واتا : سێ جار یان پێنج جار و زیاتر به ئاو وسیدر بیشۆرن ئهگهر پێتان باش بوو، كۆتا جار با كافور بێت، یان بهشتێك له كافور .

    بابهتی پێنجهم : حوكمی بهكارهێنانی ئاوی بهكارهاتوو بۆ پاككردنهوه :

    مهبهست له ئاوی بهكارهاتوو ئهو ئاوهیه بهكار هاتبێت بۆ دهست نوێژ یان بۆ خۆشتن، ئهم جۆره ئاوهیش لهسهر ڕای دروست ئهوهیه كه پاك و پاكهرهوهیشه، واتا : بێدهست نوێژی بهههردوو بهشهكهیهوه لادهبات و بۆ خاوێن كردنهوهی پیسیش دروسته بهكار بهێنرێت، مادام كه یهكێك لهو سێ وهصفهی نهگۆڕا بێت : بۆن وتام وڕهنگ .

    بهڵگهش خاوێنی ئهم جۆره له ئاویش ئهم ڕیوایهتهیه : { أن النبي ( صلی الله علیه وسلم ) كان إذا توضأ كادوا يقتتلون على وضوئه } ([8] واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك دهست نوێژی دهگرت، هاوهڵانی بهرێزی خهریكی بوو لهسهر ئاوی ماوهی دهست نوێژهكهی یهكتریان دهكوشت.

    وه كاتێك جابر نهخۆش كهوت پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ئاوی ماوهی دهست نوێژهكهی كرد بهسهریدا ([9])، ئهگهر ئهم جۆرهی ئاو پیس بوایه ئهوا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو كارهی نهدهكرد وڕازی نهدهبوو بهوهها كارێكی هاوهڵانیش، ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وخێزانهكانی و و هاوهڵانی كاتی خۆی له قاپ و پهرداخ وتهشتدا دهست نوێژیان دهگرت، دیاره دهست نوێژ گرتنێكی لهم شێوهیهش بهدوور نهبووه لهوهی كه پرژ ودڵۆپهی ئهو ئاوه بهكار هاتووهی تێ بكهوێتهوه، ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به ئهبو هورهیرهی فهرموو كاتێك لهشی گران بوو، { إن المؤمن لا ینجس}([10] واتا : بێگومان باوهڕدار پیس نابێت، جا ئهگهر بێتۆ بهم شێوهیه بێت ئهوا ئاو پاكوخاوێنی خۆی تهنها به لێك كهوتنی لهشی مرۆڤێكی بێدهست نوێژ، یان مرۆڤێكی لهش گران لهدهست نادات .

    بابهتی شهشهم : پاش ماوهی ئاوی دهمی مرۆڤ و ئاژهڵان (آسار الآدميين وبهيمة الأنعام) :

    مهبهست له ( السؤر ) : بریتیه لهو ئاوهی كه له قاپێك یان له پهرداخێك له پاش ماوهی خواردنهوهی مرۆڤ دهمێنێتهوه، دیاره مرۆڤ خاوێنه و پاش ماوهی ئاو خواردنهوهكهشی ههر خاوێنه، جا ئهو كهسه موسڵمان بێت یان بێباوهڕ، ههروهها كهسی لهشگران و ئافرهتی خاوهن سوڕی مانگانهیش، چونكه وهك باسمان كرد پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إن المؤمن لا ینجس } ([11] واتا : بێگومان باوهڕدار پیس نابێت .

    ههروهها عائیشهی دایكی باوهڕدارانیش كاتێك له سوڕی مانگانهدا بووه و ئهو قاپهی كه ئاوی تێدا دهخواردهوه پاش ئهو پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهو قاپهی ههڵدهگرت و دهمی دهنا به شوێن دهمی عائیشهوه ([12]) .

    ههروهها زانایانیش كۆدهنگن لهسهر خاوێنی پاش ماوهی ههر ئاژهڵێك كه گۆشتی بخورێت، بهڵام ئهو ئاژهڵانهی كه گۆشتیان ناخورێت، وهك ئاژهڵه دڕندهكان و گوێدرێژ و ههندێكی تریش، زانایان ڕایان جیاوازه بهڵام ڕای ڕاست دروست ئهوهیه كه خاوێنه، وه هیچ كاریگهری دروست ناكات لهسهر ئهو ئاوهی كه دهمی تێدهخهن، بهتایبهت ئهگهر هاتوو ئاوهكه زۆر بوو .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ئاوهكه كهم بوو، وه یهكێك له وهصفهكانی بههۆی دهم تێخستنی ئهو ئاژهڵانهی كه گۆشتیان ناخورێت گۆرا، ئهوا بێگومان ئهو ئاوه پیس دهبێت .

    بهڵگهش لهسهر ئهمه ئهو فهرموودهیهیه كه پێشتر باسمان كردن، كاتێك پرسیاریان لێكرد له بارهی پاش ماوهی ئاژهڵ و دڕندهكانهوه فهرمووی : { إذا بلغ الماء قلتين لم يحمل الخبث} واتا : ئهگهر هاتوو ئهندازهی ئاو گهیشته قولهتهین پیسی ههڵناگرێت و كاریگهری نابێت لهسهری، وه كاتێكیش له بارهی ئهو ئاوهی كه لهقاپێكدایه و پشیلهیهك لێی خواردوهتهوه پرسیاریان لێكرد، فهرمووی : { إنها ليست بنجس، إنما هي من الطوافين عليكم والطوافات} ([13] واتا : نهخێر پیس نیه، چونكه پشیله ههمیشه لهناو ماڵدا لهگهڵ مرۆڤدایه و زۆر دێت بهسهریدا .

    چونكه بۆ مرۆڤ قورس وگرانه كه خۆی لێ بپارێزێت، خۆ ئهگهر ووتمان پاش ماوهی ئاوی پشیله پیسه و واجبه ئهو شتانهی كه پشیله دهمی تێدهخات بشۆررێن، ئهوا كارێكی قورس وگرانه، ئهمهش لهسهر ئومهتی موحهمهد ( صلی الله علیه وسلم ) ههڵگیراوه وهك ڕهحم ومیهرهبانیهكی خوای گهوره بۆی .

    بهڵام پاش ماوهی دهمی سهگ و بهراز بهههموو شێوهیهك پیسه، سهبارهت به پاش ماوهی دهمی سهگ: پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { طهور إناء أحدكم إذا ولغ ([14]) فيه الكلب، أن يغسله سبع مرات، أولاهن بالتراب} ([15] واتا : ئهو دهفر وقاپهی كه سهگێگ به دهمی تێدهخات حهوت جار بیشۆن، یهكهم جاریان با به قوڕ بێت .

    سهبارهت به بهرزایش : لهبهر پیسی و چهپهڵی و قێزهونی ئهو ئاژهڵه پاش ماوهی ئاوی دهمیشی پیسه، خوای گهورهش لهبارهی بهرازهوه فهرموویهتی : ﱡﭐ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ﱠ [ الانعام : 145 ]، واتا : پیس و چهپهڵه .

    سهرچاوه : پهرتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له نووسینی دهستهبژێرێك له زانایان .

    ([1]) الحدث : مهبهست پێی : ههموو وهصفێكه كه بهسهر لاشهوه ههبێت، كه ببێت بههۆی ڕیگری كردن له ئهنجامدانی نوێژ و هاوشێوهكانی، كه پاكوخاوێنی مهرجی ئهنجامدانی بێت، ئهمهش دوو جۆره : یهكهم : بێدهست نوێژی بچووك : بۆ ئهو كهسه دهبێت كه ههڵدهسێت به شۆرینی ئهندامهكانی دهست نوێژ، بۆ نمونه لهكاتێكدا شتێك له پاش یان پێشیهوه دهربچێت له میز وپیسایی، ئهمهش بهدهست نوێژگرتن لادهچێت، دووهم : بێدهست نوێژی گهوره : بۆ ئهو كهسه دهبێت كه ههڵدهسێت به شۆرینی ههموو لاشه، وهك ئهو كهسهی لهشی پیس وگران بووبێت، ئهمهش به شۆرینی ههموو لاشه ئهم بێدهست نوێژیه لادهچێت، بهمهش بێت پاككردنهوه له بێدهست نوێژی گهوره به شۆرینی ههموو لاشه لادهچێت، وه پاككردنهوه له بێدهست نوێژی بچووك به دهست نوێژ ههڵگرتن دهبێت، وه لهكاتی نهتوانینی ئهنجامدانیان جێگرهوهی ههردووكیان به تهیهموم ههڵدهگرتن دهبێت، بڕوانه : الشرح الممتع (1/19)، والفقه الاسلامی وأدلته (1/238) .

    ([2]) بوخاری ڕیوایهتی كردووه به فهرموودهی ژماره (744) وه موسلیم به فهرموودهی ژماره (598).

    ([3]) ئهبو داود بهفهرموودهی ژماره (83) و تیرموذی به فهرموودهی ژماره (69) ونهسائی بهفهرموودهی ژماره (59) وابن ماجه بهفهرموودهی ژماره (3246) ڕیوایهتیان كردووه، تیرموذی لهبارهی ئهم فهرموودهیهوه ووتویهتی : فهرموودهیهكی حهسن وصهحیحه، شێخ ئهلنانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه بڕوانه ( صحیح سنن النسائي ) فهرموودهی ژماره (58) .

    ([4]) مهبهست له قولهتهین : ئهوهیه ئهو ئاوه بگاته 93،075 كه دهكاته نزیكهی 160،5 سهد وشهست لیتر و نیو، بهئهندازه زهمانی كۆنیش ووتویانه دهكاته نزیكهی پینج كونه ئاو .

    ([5]) ئهحمهد له مهسنهد له ( بهرگی 1/ لاپهڕه 15 ) وئهبو داود له ( كتاب الطهارة، باب ما جاء فی بئر بضاعة ) بهفهرموودهی ژماره (61) ونهسائی له ( كتاب المیاه ) بهفهرموودهی ژماره (277) وتیرموذی له ( كتاب الطهارة، باب أن الماء لا ینجسه شیء ) بهفهرموودهی ژماره (66) ڕیوایهتیان كردووه، وه ووتویهتی : ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی حهسهنه، وهشێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : الإرواء (1/45) .

    ([6]) ئهحمهد له مهسنهد له ( بهرگی 2/ لاپهڕه 27 )، ئهبو داود له ( كتاب الطهارة، باب ما ینجس الماء ) به فهرموودهی ژماره (63) وتیرموذی له ( كتاب الطهارة، باب أن الماء لا ینجسه شیء ) بهفهرموودهی ژماره (67) ونهسائی له ( كتاب الطهارة ) به فهرموودهی ژماره (52) وابن ماجه له ( كتاب الطهارة، باب مقدار الماء الذي لا ینجس ) بهفهرموودهی ژماره (517)" و لهفزهكهشی بهم شێوهیهیه : " إذا كان الماء قلتين لم ينجسه شيء ", شێخ ئهلبانی ئهم فهرموودهیهی به صهحیح داناوه، بڕوانه : الإرواء (1/45) .

    ([7]) بوخاری وموسلیم ڕیوایهتیان كردووه، بوخاری به فهرموودهی ژماره (1253، 1258، 1259) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (939) .

    ([8]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (189) ڕیوایهتی كردووه .

    ([9]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (5651) و موسليم به فهرموودهی ژماره ( 1616) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([10]) موسليم به فهرموودهی ژماره (371) ڕیوایهتی كردووه .

    ([11]) موسليم به فهرموودهی ژماره (371) ڕیوایهتی كردووه .

    ([12]) موسليم به فهرموودهی ژماره (300) ڕیوایهتی كردووه .

    ([13]) ئهحمهد له مهسنهد ( لهبهرگی 5/ لاپهڕه 296 ) وئهبو داود له ( كتاب الطهارة، باب سؤر الهرة ) بهفهرموودهی ژماره (75) و تیرموذی له ( كتاب الطهارة، باب ما جاء في سؤر الهرة ) به فهرموودهی ژماره (92) وه ووتوویهتی : فهرموودهیهكی حهسهن وصهحیحه، وه شیخ ئهلبانی به فهرموودهیهكی صهحیح داناوه، بڕوانه : الارواء، ژماره (23) .

    ([14]) ولغ : واتا : بهزمانی لێی خواردوهتهوه .

    ([15]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (172) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (297) ڕیوایهتیان كردووه، و لهفزهكهش لهفزی ڕیوایهتی موسلیمه .