خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی له دایك بوونی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی له دایك بوونی
محبة الرسول صلى الله عليه وسلم وبدعة الاحتفال بالمولد النبوي
< kurdish -كردي - كوردي >
پشتیوان سابیر عه‌زیز
بشتیوان صابر عزیز
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی له دایك بوونی
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم:
هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم یه‌كێكه له پاڕانه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم علیه السلام كه داواي كرد له خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت له خۆیان، وه له دوعاكه‌یدا ووتی: ﴿رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاً مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمْ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ﴾ [البقرة:129].
واتا: خوایه له ناو نه‌وه‌کانماندا پێغه‌مبه‌رێک بنێره له خۆیان ئایه‌ته‌کانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه قورئان و دانایی یان فێربکات و پاکیان بکاته‌وه (له هه‌موو گوناهێک) بێگومان هه‌رتۆی به‌توانای دانا.
هه‌روه‌ها هاتنه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم یه‌كێكه له مژده‌كانی عیسای كوری مه‌ریم علیهما السلام كه كاتێك ووتی: ﴿يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ﴾ [الصف:6].
واتا: بیر بکه‌ره‌وه کاتێك که عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی ئه‌ی کوڕانی یه‌عقوب بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ئێوه ئه‌و ته‌وراته‌ی که له پێش مندا هاتووه به‌ڕاستی دائه‌نێم وه مژده‌تان پێ ده‌ده‌م به پێغه‌مبه‌رێك که له دوای من دێ و ناوی ئه‌حمه‌ده ئینجا کاتێك که ئه‌و (پێغه‌مبه‌ره) بۆی هێنان چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا وتیان ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
وه به هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم سه‌ر زه‌وی رۆشنابوهوه له پاش تاركی، وه به هۆیه‌وه ئوممه‌تی یه‌كخسته‌وه ڕێگای راستی پیشان هه‌موو مرۆڤایه‌تی دا له پاش سه‌رگه‌ردانیان.
وه خه‌ڵكی به كۆمه‌ڵ هاتنه ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، وه ده‌وڵه‌تی ئیسلام دروست بوو له شاری مه‌دینه، وه موسڵمانان ژیانێكی نایابیان برده سه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، وه له‌ژێر سایه‌ی یهكخواناسین و دادپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستی وعیزهت وبه هه‌یبه‌ت له ناو دڵی دوژمنان‌دا.
دووه‌م: خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له لای هاوه‌ڵانیدا:
وه له سه‌رده‌می زێرینی ئیسلامدا هاوه‌ڵه‌كان ڕه‌زای خوایان لێ بێت پێغه‌مبه‌ری خوایان صلی الله علیه وسلم زۆر خۆشه‌ویست وئاماده‌بوون به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان بكه‌ن قوربانی بۆی، وه یه‌كێك له‌و نمونانه‌ی خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بیتی بوو له خۆشه‌ویستی خوبه‌یبی كوری عه‌دی به‌وو خوا لێی رازی بێت له كاتێك كه موشریكه‌كان به دبل گردیان وسزایه‌كی زۆریان دا ووتیان پێی: ئایه ئێستا حه‌ز لێه كه موحه‌مه‌د له جێگاكه‌ی تۆ بێت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: سوێند به خوا هیوای ئه‌وه ناخوازم كه من له ناو كه‌س وكارمدا بژێم به ئارامی وخۆشی وه پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم تونها توشی دڕكێكیش ببێت.
سێهه‌م: حه‌قیقه‌تی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم:
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بنچنهیهكه له بنچینه‌كانی ئیمان وباوه‌ڕ له لای ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت، وه خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خۆی داناوه وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و كه‌سانه‌ش كردوه كه‌وا خۆشه‌ویستی خزم وكه‌س وكاریان و پاره وپولیان پێش خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌خه‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّى يَأْتِيَ اللّهُ بِأَمْرِهِ ﴾.
واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر باو وباپیرتان وڕۆڵهونهوهكانتان وبراكانتان هاوسه‌رانتان وعه‌شیره‌ت وهۆزتان وماڵ وسامانێك كهبهدهستان هێناوه، یاخود لهبازرگانیهك ده‌ترسن كهشكان وبێ بازاڕی ڕووی تێبكات وخانووبهرهوكۆشك نهلارێك كه‌حه‌ز ده‌كه‌ن لێتان تێك نه‌چێت ودڵخۆشن پێی، لاتان بێ خۆشه‌ویستتر ونازدارتر بێت له‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وتێكۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، دهئهوهچاوهڕوان بن، هه‌تا خوای گهورهدێت بهفهرمانهكانیهوه( تۆڵه‌تان لێ ده‌ستێنێت)، خوای گهورهوپهروهردگاریش هیدایه‌ت وڕێنمونی گه‌ل وهۆزی یاخی وله‌سنوور ده‌رچوو ناكات .
وه پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ وَوَالِدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ}، رواه مسلم.
واته: باوه‌ڕی هیچ كه‌س لهئێوهتهواو نابێت هه‌تاوه‌كو منی له‌خۆی و باوك وكوڕ و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت .
وه‌ئیمامی بوخاری فه‌رمووده‌یه‌كی ڕیوایه‌ت كردوه كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رومێت: { ثلاث من كن فيه وجد به‌ن حلاوة الإيمان: أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما، وأن يحب المر‌ء لايحبه إلا لله، وأن يكره أن يعود إلى الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما يكره أن يقذف في النار }، رواه البخاري.
واته: سێ سیفه‌ت هه‌یه هه‌ركه‌س تێیاندا بێت ئه‌وه له‌زه‌ت وتام وشیرینی باوه‌ڕه‌كه‌ی ده‌چێژێت، خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌موو شت لا خۆشه‌ویستر بێت، وه ههركهسێكیشی خۆش وویست ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خودا بێت، وه‌پێی ناخۆش بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بێباوه‌ڕی دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕزگاری كرد لێی، هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه بخرێته ناو ئاگره‌وه.
وه خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم جێبه‌جێ نابێت ئیلا به شایه‌تیدان كه‌وا موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوای، ئه‌ویش به گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانه‌كانی و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ی كردوه، وه عیبادهت كردنی خوای گه‌وره به شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، وه هه‌ر كه‌سێك وا بوو ئه‌وه موژده‌ی پێده‌درێت كه‌وا خوای گه‌وره‌ی خۆشی ده‌وێت ولێ‌ی خۆش ده‌بێت، ﴿قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ﴾.
واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خوای گه‌وره‌تان خۆش ده‌وێت، ده‌ی شوێن من بكه‌ون تا خوای گه‌وره خۆشی بوێن .
چواره‌م: خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نێوان زیاده‌ڕه‌وی وفه‌رامۆشكردنی:
له كاتێكدا كه باسی خۆشه‌ویستی پێغه‌به‌ر ده‌كه‌ین صلی الله علیه وسلم مانای ئه‌وه نیه كه زیاده‌ڕه‌وی بكه‌ین له‌و خۆشه‌ویستیه‌دا، وه كو هه‌ندێ خه‌ڵك له ژێر ناوی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌پاڕێته‌وه لێی و گومانی وا ده‌كات كه‌وا غه‌یب ده‌زانێت... وه پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه كه‌وا زیاده‌ره‌وی نه‌كه‌ین له دیندا،وه‌كو ده‌فه‌رموێت:{ إياكم والغلو في الدين، فإنما أهلك من كان قبلكم الغلو في الدين}. وه ده‌فه‌رموێت:{ لا تطروني كما أطرت النصارى ابن مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا: عبد الله ورسوله } أخرجه البخاري.
وه هه‌ندێ خه‌ڵكیش هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا زیاده‌ڕه‌ویان كردوه له خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌وا هیچ خۆشهویستیهكیان نیه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم وبه‌ڵكو هه‌ندێكیان به‌ته‌واوه‌تی فرامۆشیان كردوه وگاڵته به پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌كه‌ن وهیچ ڕێز وحورمهتێكی بۆ دانانێن، به‌ڕاستی ئه‌وانه له مه‌ترسێكی گه‌وره‌دان، وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه بمرن ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ جێگایانه.
پێنجه‌م: په‌یوه‌ندی له نێوان خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وبیدعه‌ی ئاهه‌نگی مه‌ولود نه‌به‌وی:
هه‌ندێ خه‌ڵك وا ده‌زانێت كه‌وا ئاهه‌نگی رۆژی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستنی پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه صلی الله علیه وسلم، وه له ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندی پێوه نیه چونكه مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت له‌هه‌موو كات وساتێكدا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆش بوێت نه‌كو ته‌نها ئه‌و خۆشهوستیه له رۆژێكدا ده‌ربڕێت وهه‌موو ڕۆژه‌كانی تر به درێژای ساڵ خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رامۆش بكات و نه‌زانێت مانای خۆشه‌ویستی چیه ئاماده نه‌بێت سوننه‌تێك له سوننه‌ته‌كانی جێبه‌جێ بكات.
وه له‌وه‌ی سه‌یر تر ئه‌وه‌یه كه‌وا هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستن یان به‌شداری ده‌كه‌ن له ئاهه‌نگی ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نوێژ ناكه‌ن یان شه‌راب و ئاره‌ق ده‌خۆنه‌وه یان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان گوناهكردن یان هاوبه‌ش په‌یدا ده‌كه‌ن بۆ خوای گه‌وره یان ئسڵهن نازانن سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا چیه.
شه‌شه‌م: حوكمی ئاهه‌نگی له دایكبوون له لای زانایان و ئه‌هلی علیم:
زانایانی جیهانی ئیسلامی له سه‌ر جیاوازی كات وشوێن وڕێڕهوو مه‌زاهبی فیقیانهوه فه‌توایان داوه كه ئاهه‌نگگێڕان به یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم كارێكی حه‌رام وناشه‌رعی ونا به‌جێیه وئه‌م كاره له‌و بیدعه‌و داهێنراوانه‌یه كه هیچ ئه‌سڵ وبنهمایهكی نییه له‌م ئایینه‌دا، وه فه‌رموو تۆ‌و هه‌ندێك له‌وانه:
• شێخی ئیسلام (إبن تيمية) كه له زانایانی شام و موجتههیدهكانه، سه‌یری (اقتضا‌ء الصراط المستقيم (2 /619) ) و (مجموع الفتاوى(1/312) ) بكه.
• عه‌للامه شێخ تاج الدين عمر بن علي اللخمي السكندري به ناوبانگ به الفكهانی له په‌یامێكیدا له ژێر ناوی (المورد في الكلام على عمل المولد ) كه زانایه‌كی مالیكی مه‌زهه‌به و له ( 734)ك له ئه‌سكه‌نده‌ریه مردووه.
• مامۆستا (أبو عبد الله محمد الحفار) كه له‌م باره‌یه‌وه فه‌توای هه‌یه‌و (الونشریسی) له (المعیار المعرب)دا باسی كردووه، كه ئه‌میش هه‌ر له زانایانی مه‌غریبه.
• (عه‌للامه ابن الحاج أبو عبد الله محمد بن محمد بن محمد العبدري الفاسي المالكي)، كه له (732)ك له قاهرة مردووه، قسه‌یه‌كی به نرخ و به پێزی هه‌یه له‌م باره‌وه له سه‌ره‌تای به‌شی دووه‌می (المدخل)دا.
• شێخی عه‌للامه شيخ (محمد بخيت المطيعي) حه‌نه‌فی، موفتی وڵاتی میسر.
• شێخ (على محفوظ) له كتێبه‌كه‌یدا (الإبداع في مضار الابتداع.)
• (ئیمامی شاطبی) كه زانایه‌كی مالیكی ئه‌نده‌لوسییه و قسه‌یه‌كی به نرخ و به به‌های هه‌یه له كتێبێكیدا كه به ناوی (فتاوی الامام الشاطبی) چاپ كراوه.
• شێخ (ڕشید رضا) له زیاتر له شوێنێكدا له كتێب و دانراوه‌كانیدا هه‌ر وه‌ك له (المنار)دا به‌شی: (9/96)، (2/74-76) (17/111) (29/ 664-668). وه فه‌تواكانی(به‌شی پێنجه‌م له لاپه‌ڕه 2112-2115) و (به‌شی چواره‌م له لاپه‌ڕه 1242-1243).
• شێخ (أبو الطيب محمد شمس الحق العظيم آبادي) كه له زانایانی هیندستانه، سه‌یری (رسالة الشيخ حمود التويجري ص235 ط. العاصمة ضمن المجموع في الرسائل الخاصة ببدعة المولد) بكه.
• شێخ (بشير الدين القنوجي) كه له زانایانی هیندستانه و شێخ و مامۆستای (أبو الطيب)ه (سه‌رچاوه‌ی پێشوو).
• شێخ (فوزان السابق) له كتێبه‌كه‌یدا (البيان والإشهار ص 299).
• شێخ (محمد بن عبد السلام خضر الشقيري) له كتێبه‌كه‌یدا (السنن والمبتدعات).
• شێخی ئیسلام موجه‌دید (محمدی كوڕی عبدالوهاب).
• عه‌للامه شێخ (عبد الرحمن بن حسن آل الشيخ) هه‌روه‌ك له (الدرر السنية)دا.
• عه‌للامه شێخ (محمد بن ابراهیم) نامه‌یه‌كی هه‌یه له نه‌هێشتن و نه‌كردنی مه‌ولودا، سه‌یر كۆی فه‌تواكانی بكه (3/48-95 ) كه زۆرێك له‌و فه‌توا جۆراو جۆرانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌ولد له خۆ گرتووه.
• عه‌للامه شێخ (عبدالله بن محمد بن حمید) له نامه‌یه‌كیدا له ژێر ناوی (هداية الناسك في اهم المناسك).
• عه‌للامه شێخ (عبدالعزیز بن باز) له نامه‌یه‌كیدا له ناوی (حكم الاحتفال بالمولد النبوی).
• عه‌للامه شێخ (محمود بن عبدالله التویجری) له نامه‌یه‌كدا له ژێر ناوی (الرد القوي على الرفاعي والمجهول وابن علوي وبيان أخطائهم في المولد النبوي).
• شێخ عه‌للامه (إسماعیل الانصاری) كه نامه‌یه‌كیدا له به ناوی (القول الفصل فی حكم الاحتفال بمولد خیر الرسل) كه له باشترین ئه‌و بابه‌ت و نوسراوانه‌یه كه بینیومن.
• عه‌للامه شێخ (محمد صالح العثیمین).
• عه‌للامه(شێخ عبدالله بن جبرین).
• شێخ (صالح بن فوزان الفوزان).
• فه‌توایه‌كی تر له گۆڤاری (التوحید) هه‌یه كه له میسر ده‌رده‌چێت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی (انصار السنة المحمدية).
خۆشه‌ویستان:
له كاتێكدا كه ده‌ڵێین مه‌ولود نه‌به‌وی بیدهعهیه مانای ئه‌وه نیه كه‌وا ئێمه پێغه‌مبه‌رمان خۆش ناوێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه وه‌كو پێشتر باسمان كرد خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بنچینه‌یه‌كه له بنچینه‌كانی ئیمان و باوه‌ڕ، وه ده‌بێت له نه‌فسی خۆمان خۆشترمان بوێت وبه گوفتار وكردار ئه‌و خۆشه‌ویستیه بسه‌ڵمێنین.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم زیاتر بكات له دڵه‌كانماندا وڕێگای ڕاست ودروستمان پیشان بدات وله هه‌موو بیدعه ولادانێك بمانپارێزێت.