حه‌رامیه‌كه‌ی ته‌واو ڕوون بووه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حه‌رامیه‌كه‌ی ته‌واو ڕوون بووه
حكم شرب الدخان
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حه‌رامیه‌كه‌ی ته‌واو ڕوون بووه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كراوه:
پرسیار : كوڕه‌كه‌م ماوه‌یه‌كه به‌نهێنی جگه‌ره ده‌كێشێت و منیش پێم زانیوه كه جگه‌ره ده‌كێشێت، ئایا ڕێنومایی جه‌نابتان چیه بۆ من كه یارمه‌تی بده‌م واز له جگه‌ره كێشان بهێنێت ؟ وه ئایا حوكمی شه‌رع چیه له‌م باره‌یه‌وه؟.
وه‌ڵام : سوپاس وستاش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان و درود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وئال وبهیت و یار ویاوهران وشوینكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ...
سه‌ره‌تا كه جگه‌ره وه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ركه‌وت زانایان ڕایان جیاواز بوو له‌باره‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه، وه‌ك عاده‌تی هه‌موو شتێك كه سه‌ره‌تا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی ده‌ركه‌وتن وئاشكرا بوون بۆ هه‌مووان، ئێستا ڕای زانایان له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی جگه‌ره زۆر ئاشكرا‌و وڕوونه ..
گومانی تێدا نیه كه جگه‌ره كێشان حه‌رامه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی : -
یه‌كه‌م : چونكه جگه‌ره كێشان ماڵ وسامان به‌هه‌ده‌ردانه به‌بێ هیچ سوودێك، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره زیان به‌خشیشه ..
دووه‌م : جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، مه‌ترسیدارترینیان نهخۆشهیكانی شێرپه‌نجه‌یه .
سێهه‌م : هۆكارێكه بۆ ڕه‌وشت ناشیرینی و خراپ بوونی سلوك و داب ونه‌ریتی، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه جگه‌ره ده‌كێشێت ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وت له كێشانی تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی ده‌رونی و سینگه توندی ده‌بێت، وای لێدێت حه‌ز ناكات قسه له‌گه‌ڵ كه‌س بكات، وبه هه‌موو شتێك تووڕه وقارس ده‌بێت ..
چواره‌م : جگه‌ره كێشان واده‌كات لهخاوهنهكهی كه به‌جێهێنانی عیبادهت و په‌رستشه‌كانی له‌سه‌ر گران و قورس بێت، ئه‌وه ڕۆژوو گرتن دیار و ڕوونه، غه‌یری ڕۆژوو گرتنیش پێده‌چێت ئاماده‌ی نوێژ ببێت به‌ڵام تا نوێژه‌كه‌ی ته‌وا ده‌كات و ده‌گاته‌وه به جگه‌ره‌كه‌ی وا ده‌زانێت شتێكی وون كردووه .
پێنجه‌م : ده‌بێته هۆی ڕێگری كردنی مرۆڤ له‌چوون بۆ مزگه‌وت، كاتێك بونێكی ناخۆش هه‌بێت و ببێت به‌هۆی ئازاردانی نوێژخوێنان و فریشته‌كانیش، جگه‌ره كێشان حه‌رامه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بیه‌وێت ئامۆژگاری خۆی بكات یه‌كێك له‌م هۆكارنه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وازی لێ بهێنێت و لێی دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ی تێدا كۆی بویه‌وه كه باسمانكردن، پێده‌چێت هۆكاری تر هه‌بن به‌ڵام ئێمه له ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌بیره ...
ئامۆژگاریمان بۆ ئه‌م باوكه به‌ریزه ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بدات به پێی توانا كوڕه‌كه‌ی هۆگری خۆی بكات و ئامۆژگاری، چونكه كوڕ ئه‌گه‌ر هاتوو هۆگری باوكی بوو، وه باوكیش كوڕه‌كه‌ی سه‌رگه‌رم و مه‌شغوڵ كرد به كارێكی خێره‌وه ئه‌وا بێگومان كوڕیش دڵخۆش ده‌بێت به‌وه‌ها كارێك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو كوڕه‌كه له ته‌مه‌نێكی منداڵی وتافی پێگه‌یشتوویدا بوو، وه تازه‌یش فێری جگه‌ره كێشان بوو بوو، له‌خوای گه‌وره داواكارین یارمه‌تی ئه‌م باوكه بدات كه ئیصلاحی حاڵی كوڕه‌كه‌ی بكات ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : كتاب الدعوة (4) ابن عثیمین (ج1/39-40) .