×
هه‌ر كاتێك گوێبیستی وشه‌ی موسیبه‌ت ده‌بیت، ئه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا ووشه‌ی ئارامگرتن دێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت،‌ كێشه‌كان زۆر ده‌بن و بێ ئومێدی روی تێده‌كردین، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ سۆز ومیهره‌بانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی ئارامگرتنی كردوه‌ته‌ چاره‌سه‌ركردنی موسیبه‌ت وكێشه‌كان.

    چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ئارامگرتن

    حل المشاكل بالصبر

    < كوردي >

    عه‌بدوالملك ئه‌لقاسم

    عبد الملك القاسم

    —™

    وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ترجمة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ئارامگرتن

    هه‌ر كاتێك گوێبیستی وشه‌ی موسیبه‌ت ده‌بیت، ئه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا ووشه‌ی ئارامگرتن دێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت،‌ كێشه‌كان زۆر ده‌بن و بێ ئومێدی روی تێده‌كردین، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ سۆز ومیهره‌بانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی ئارامگرتنی كردوه‌ته‌ چاره‌سه‌ركردنی موسیبه‌ت وكێشه‌كان.

    وه‌ ئارامگرتن یه‌كێكه‌ له‌ پله‌ و پایه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وه‌ پله‌یه‌كه‌ له‌ پله‌كانی ڕێبواران، وه‌ كه‌نزێكه‌ له‌ كه‌نزه‌كانی به‌هه‌شت،‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌جرو پاداشتێكی گه‌وره‌ی داناوه‌ بۆ ئارامگره‌كان، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌: ﴿إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ﴾ [الزمر: 10].

    واتا: به‌ڕاستی ته‌نها دان به‌خۆدا گران بێ ژماره‌ پاداشتیان ده‌درێته‌وه‌.

    وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: {عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ: إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ} رواه مسلم.

    واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (كار و باری بڕوادار جێی سه‌رسوڕمانه‌، هه‌موو كار و فرمانێكی هه‌ر مایه‌ی خێره‌ بۆی، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ كه‌س نیه‌ جگه‌ له‌باوه‌ڕدار، ئه‌گه‌ر تووشی خۆشگوزه‌رانی ببێت سوپاسی خوا ده‌كات ده‌بێته‌ مایه‌ی خێر بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر توشی زیانمه‌ندی ببێت ئارام ده‌گرێت هه‌ر ده‌بێته‌ مایه‌ی خێر بۆی).

    وه‌ نابێت گومان ببرێت كه‌وا موسیبه‌ته‌كان بۆ نمونه‌ ته‌نها بریتین له‌ مردن و ته‌ڵاق‌، به‌ڵكو هه‌رشتێك ببێته‌ مایه‌ی داخ و غه‌م و په‌ژاره‌ ئه‌وه‌ موسیبه‌ته‌.

    وه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمان ئارام نه‌گرێت له‌سه‌ر موسیبه‌ت ئه‌وه‌ ئه‌جر و پاداشتی له‌ ده‌س ده‌چێت.

    وه‌‌ رازی بوون به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای‌‌ گه‌وره پله‌ی به‌رزتره‌ له‌ پله‌ی ئارام گرتن، بۆیه‌ ده‌بێت رازیبین به‌ قه‌زا و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ﴾ [التوبة: 51].

    ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ هیچمان تووش نابێت بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ خوا نوسیویه‌تی بۆمان خوا پشتیوانی ئێمه‌یه‌ وه‌ بڕواداران با‌ ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستن.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).

    وه‌ ئارامگرتن ته‌نها ڕاناوه‌ستێت له‌سه‌ر ته‌حه‌مولكردنی موسیبه‌ت و ناره‌حه‌تیه‌كانی، به‌ڵكو ئارامگرتنه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌كان و ڕێكخستنیه‌تی ‌، وه‌ ده‌كرێت ئارامگرتنی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ بریتی بێت له‌: بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره‌، یان په‌روه‌رده‌وه‌ خۆشگوزه‌رانی، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ژن و مێرد بۆ یه‌كتر له‌ پاش رودانی كێشه‌ له‌ نێوانیاندا.

    له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: ده‌رئه‌نجام و ئاكامی ئارامگرتن به‌ چاكه‌ وبه‌خته‌وه‌ری وئه‌جر و پاداشت ته‌واو ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان سیفه‌تی ئارام گرتن له‌ خۆی به‌ دی بكات. ( وه‌رگێڕ ).