زیندانیکردن له ئیسلامدا
پۆڵێنه‌كان
- كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان << خێزان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
زیندانیکردن له ئیسلامدا
السجن في الإسلام
< كردي >
هێمن عبد العزیز
هيمن عبد العزيز
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عزیز
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
زیندانیکردن له ئیسلامدا
بێ گومان دیارده‌ی زیندانیكردنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان پێش ئه‌وه‌ی ببێته دیارده‌یه‌كی دزێوی نێو كۆمه‌ڵگا، نیشانه و خه‌سڵه‌تێكه له خه‌سڵه‌ته‌كانی دڵنه‌خۆشان. ئه‌نا بنه‌ڕه‌ت و بنیاتنانی زیندان له‌سه‌ره‌تادا ده‌قاوده‌ق له ئيسلام‌دا قوتابخانه‌یه‌ك بووه بۆ جینایه‌تكاران و تاوانبارانی كۆمه‌ڵگا.
له خوێندنه‌وه و تێڕامان و به‌راوردكردنی زیندانه‌كانی ئه‌وسا و ئێستا ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت كه چه‌ندی مزگه‌وت له‌و ساته‌دا مینبه‌ری پێگه‌یاندن و تێگه‌یاندنی خه‌ڵكه‌كه بوو، ده هێنده‌ی تر زیندانه‌كان جێگای چاكسازی و به‌رچاوڕوونی و ڕاسته‌ڕێبوونی خه‌ڵكه‌كان بوو. وه‌لێ له‌و سه‌رده‌مه پڕئێش و ژانه‌ی ئێستامان زیندان نه‌ك نه‌بۆته هۆی ته‌مێكردن و چاكبوونی تاوانباران، بگره زیاتر ڕۆڵه‌ی خراپ و به‌دكاری به‌رهه‌م هێناوه. چونكه هێنده خه‌ریكی ته‌مێكردنی جه‌سه‌دی بوون، هیچ بوارێكی بۆ بیركردنه‌وه و وشیاربوونه‌وه‌ی به‌ندییه‌كان نه‌هێناوه‌ته پێش تاكوو بیر له چاكبوون و سازبوونی خۆیان بكه‌نه‌وه.
جا لێره دا به پێویستی ئه‌زانم به تێروته‌سه‌لی و به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌ی زیندان له ئیسلامدا ڕوون بكه‌مه‌وه، تاكوو ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییی ئه‌م ئیسلامه پاكه‌مان بۆ وه‌دیار كه‌وێت و له به‌رامبه‌ریشی ئه‌وه بسه‌لمێنین كه غه‌یره‌ئیسلام ته‌نها مایه‌ی دڵكرمێبوون و له‌بارچوون و له‌به‌ینچوونی كه‌سه‌كانه و به‌س.
پێناسه‌ی زیندان:
زیندان [ السجن ] واته: شوێنی به‌ند كردن وه [ السّجن ] واته: به‌ندی، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌ند ئه‌كرێت..
كه‌مێ له زانایان پێناسه‌ی [ زيندان ] یان كردووه، له‌وانه [ ابن تيمية ] و [ الكاساني ] .
شیخ الإسلام [ابن تیمیه] ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێ: زیندان بریتی یه له: (په‌ك خستنی كه‌سێك له‌وه كه به ئازادی خۆی هه‌ڵس و كه‌وت بكات) جا ئه‌و په‌ك خستنه‌یه هه‌تا گه‌ر به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بێت به دارێكا، یان هێشتنه‌وه‌ی له ماڵێكا یان له مزگه‌وتێكا. [ فتاوى ابن تيمية 25-398 ].
هه‌روه‌ها [ الكاساني ] به ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌لێ: [ زيندان ] بریتی یه له‌وه كه ڕێ بگریت له كه‌سێك كه به كاره‌كانی یه‌وه هه‌ڵسێت، جا چ ئایینی بێت یا كۆمه‌ڵایه‌تی. [ بدائع الصنائع للكاساني 7-174 ] .
كه‌واته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو پێناسه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ڵێین: هه‌قیقه‌تی زیندان په‌یوه‌ست نی‌یه به بوونی كۆشكێكی تایبه‌ت، وه‌ك كه ئێستا باوه.
شه‌رعی یه‌تی زیندانی:
تێكڕای زانایان یه‌كده‌نگن له شه‌رعی یه‌تی زیندانی، وه زیندان بۆ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی تیا ته‌مێ كرێت و ئاگاداری تاوه‌نه‌كانیان كرێت. [ نيل الأوطار للشوكاني 8-316 وتبصرة الحكام لابن فرحون 2-301 و317 ] .
هه‌روه‌ها زانایان یه‌كده‌نگن له‌وه كه نابێ سنووره‌كانی خوا په‌ك بخرێن و سزاكان دوا خرێن.. گه‌ر تاوانبارێك به‌وه قه‌ره‌بووی تاوانه‌كه‌ی كرایه‌وه كه ته‌نها ئاگادار كرێت ، ئه‌وه درووست نی یه كه ئه‌و كه‌سه بهاوێشترێته زیندان و له‌وێ سزاكه‌ی ده‌رخوارد درێت. [ التشريع الجنائي لعبدالقادر عودة 1-695 والخراج لأبي يوسف ص163 ] .
هه‌ندێ له به‌ڵگه‌كانی شه‌رعی یه‌تی زیندانی:
یه‌كه‌م: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ﴿وَاللَّاتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِنْ نِسَائِكُمْ فَاسْتَشْهِدُوا عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةً مِنْكُمْ فَإِنْ شَهِدُوا فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّى يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلاً﴾ [النسا‌ء: 15]، واته: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه تووشی تاوانی زینا ده‌بن چوار شایه‌تیان له خۆتان لێ بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیاندا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بكه‌ن تا مردن یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت یان خوا ده‌رووه‌كیان لێ ده‌كاته‌وه.
هێشتنه‌وه‌ی كه‌سێكیش به زۆر له ماڵا به‌شێ بوو له شێوازی زیندانی كردنی ئه‌وسا به تایبه‌ت بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه تاوانی بێ ئابڕوویان ئه‌نجام ئه‌دا له‌و سه‌رده‌مه دا. [ أحكام القرآ‌ن للجصاص 2-106 ]
دووه‌م: فه‌رمووده‌كه‌ی [ الدار قطني ] كه ده‌فه‌رموێ: { إذا أمسك الرجل الرجل وقتله الآخر، فيُقتل الذي قتل، ويُحبس الذي أمسك } واته: گه‌ر پیاوێ پیاوێكی گرت و یه‌كیش كوشتی، ئه‌وا بكوژه‌كه ئه‌كوژرێته‌وه‌و، ئه‌وی كه گرتبووشی به‌ندئه‌كرێت.
مه‌به‌س له زیندان:
له ئیسلامدا زیندان بۆ ئه‌وه بنیات نه‌نراوه كه كه‌سه‌كان تیایا ئابڕوو ببرێن و بێ حوڕمه‌ت و بێ ناز كرێن. یان بۆ ئه‌وه بێت تۆڵه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه‌و یان له كونجی زیندانا فه‌رامۆش كرێن. به‌ڵكو زیندانی بۆ ئه‌وه بوو تاكو كه‌سه‌كان تیایا ئاقل كرێن و په‌روه‌ده‌كرێن به جۆرێك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ده‌یانه‌وێ..
كورد گوته‌نی ( زیندان قوتابخانه‌یه ) به‌ڵێ بۆ ئه‌وه بوو كه خه‌ڵكی تاوانبار له‌م چه‌شنه قوتابخانه‌یه وانه‌ی ڕه‌وشت و ئاكاری ئیسلامی تیا فێر ببن. هه‌ر بۆیه ئه‌بینین كه‌وا عومه‌ری كوری خه‌تتاب ره‌زای خوای لێ بێت له‌سه‌رده‌می خۆی دا كه تاوانبارێكیان بگرتایه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به كار ده هێنا و ده‌یفه‌رموو: [ أحبسه حتى أُعلم منه التوبة ] تفسیر القرطبی 6-152، واته: به‌دی بكه‌ن تا تۆبه‌ی لێ ئه‌زانرێ و ئاشكرا ئه‌بێ.
ته‌وبه‌ش لێره به‌مانای چاك كردنی ڕه‌وشت و ڕاست كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان دێت و بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌و ڕاسته ڕێ‌ی و خێر و هه‌ق و چاك سازی بژێت.
شوێنه‌كانی زیندان له سه رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) دا :
هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ژیان زۆر ساده‌و ساكار بوو، قه‌ت شوێنێكی تایبه‌ت ته‌رخان نه‌كرابوو به ئامانجی به‌ند كردن و هاویشتنه ژووره‌وه‌ی كه‌سه‌كان به‌و ناوه كه پێ‌ی بگوتری به‌ندی.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێندێ جار خه‌ڵكی تیا به‌ندی ئه‌كرا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1) بن ڕه‌شماڵ [ الخيمة ] : ئه‌و كاتانه‌ی كه خه‌ڵكی له شه‌ڕی ده‌به‌ره‌یه‌ك ڕاچوونی كوفر و ئیمان ئه‌گیران ئه‌هاویشترانه نێویه‌وه. ئه‌و په‌ڕی مانه‌وه‌شیان له ناو ئه‌م ڕه‌شماڵانه له سێ ڕۆژ قه‌ت تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد. چونكه ئه‌و پێداویسته ئینسانی یه‌ی كه پێویست بوو بۆ زیندانی یه‌كان ده‌سته مۆ كرێت له كه‌ش و هه‌واو تیشكی خۆر و ته‌ندرووستی ساغ و بینینی خه‌ڵك و.. گشتی تێدا مسۆگه‌ر بوو.
له‌و نموونانه‌ی كه هه‌میشه زیندوو ون له‌و سه‌رده‌مدا، ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) دیله‌كانی شه‌ڕی به‌دری بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ژێر ڕه‌شماڵێكا كۆ كرده‌وه پاشان ( واته ): دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ گواستنه‌یه‌وه بۆ مه‌دینه. [ البداية والنهاية لابن كثير 3-303، 305 والتراتيب الإدارية للكتاني 1-312 ]
یان ئه‌بینین كه‌وا [ عباس بن عبدالمطلب ] له شه‌وی فه‌تحی مه‌ككه دا [ ابو سفيان ] ی گرتوو له ژێر ڕه‌شماڵه‌كه‌ی خۆ‌یا به‌ندی كرد تاكو به‌یانی. [ المصنف لعبدالرزاق 5-206 والكامل لابن الأثير 2-89 ]
یان به هه‌مان چه‌شن دیله‌كانی [ مريسيع و جعران ] یان له ژێر ره‌شماڵێكا به‌ند كردن. [ التراتيب الإدارية للكتاني 3121 ـ 313 ]
2) ماڵه‌كان: هه‌ندێ كات ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌به‌ندی ئه‌كران یان به دیلی ئه‌گیران له ماڵه‌كان كۆ ئه‌كرانه‌وه.. هه‌ڵبه‌ت له‌وێش هه‌موو پێداویستی یه‌كی ژیانی تێدا مسۆگه‌ر بوو، چونكه ئه‌و ماڵانه ماڵی مسوڵمانان بوون ، واته: مسوڵمانان بۆ حه‌وانه‌ی خۆیان درووستیان كردبو