كێن ئه‌وانه‌ی نزایان لێ وه‌رناگیرێت؟
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
كێن ئه‌وانه‌ی نزایان لێ وه‌رناگیرێت؟
< كوردي >
موحسین مه‌حمود
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
من هم الذين لا يستجاب دعاؤهم
< كردي >
محسن محمود
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
كێن ئه‌وانه‌ی نزایان لێ وه‌رناگیرێت؟
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله
ئه‌بوموسی ئه‌شعه‌ری له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه وسلم ده‌یگێڕێته‌وه كه‌فه‌رمویه‌تی:{ ثلاثةٌ يَدْعُونَ الله عَزَّ وَجَلَّ فَلَا يُسْتَجابُ لَهُمْ: رَجُلٌ كانَتْ تَحْتَهُ امْرأةٌ سَيِّئَةُ الخُلُق فَلَمْ يُطْلِّقْها وَرَجُلٌ كانَ لهُ على رَجُلٍ مالٌ فَلَمْ يَشْهَدْ عليهُ وَرَجُلٌ آتى سَفِيهاً مالَهُ وقالَ الله تَعَالَى: {وَلَا تَؤتُوا السُّفَهاءَ أموالكم}}. صحيح الجامع( 3075).
واته: سێ كۆمه‌ڵ هه‌ن هه‌رچییه‌ك نزا‌و پاڕانه‌وه ده‌كه‌ن په‌روه‌ردگار وه‌ڵامیان ناداته‌وه:
1/ پیاوێكه ژنێكی به‌دڕه‌وشتی هه‌بێت و ته‌ڵاقی نه‌دات ــ مه‌به‌ست له‌به‌دڕه‌وشتی هه‌موجۆره كردارێكی ناشیرین ده‌گرێته‌وه وه‌ك داوێن پیسی و بێ شه‌رمی و زمان درێژی وجوێن فرۆشی و چاو چنۆكی وڕه‌زیلی وه‌هه‌روه‌ها بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر مێرد‌و خیانه‌ت لێكردنی ......... چونكه خوای گه‌وره ته‌ڵاقی داناوه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره كێشانه دهباخۆی لێ ڕزگار بكات ئه‌گه‌ر به ئامۆژگاری چاك نابێت.
2/ پیاوێكه ماڵ و سامانی به لای كه‌سێكه‌وه بێت وشایه‌تی لێ نه‌گرێت، چونكه سه‌ره‌نجام دوچاری كێشه دبێت وناتوانێت سامانه‌كه‌ی ساغ كاته‌وه.
3/ پیاوێكه سهروهتو سامانی بداته ده‌ست كه‌سانێكی سه‌فیه و كه‌م عه‌قڵ چونكه خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی: { وَلَا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ }. واته: سهروهتو سامانتان مه‌ده‌نه ده‌ست كه‌م عه‌قڵه‌كان.له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤی كه‌م عه‌قڵ ڕێزی ماڵ و سامان نازانێت و هه‌موی به‌هه‌وانته خه‌رج ده‌كات وسه‌ره‌نجام موفلیس ده‌بیت.
كه‌واته: پێویسته باوكان ووشیاربن سه‌یاره‌و سامانی خۆیان نه‌ده‌نه ده‌ست منداڵهههرزه وكه‌م عه‌قڵه‌كان كه به‌هاو قیمه‌تی سهروهتو سامان نازانن و خۆیان‌و خه‌ڵكیش دوچاری زیان‌و زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
وصلی الله وسلم علی رسول الله.