ناسینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ناسینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
< كوردي >
شێخ محمدی كوڕی عبد الوهاب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
وه‌رگێڕانی: ئومید عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
معرفة النبي ( صلى الله عليه وسلم )
< كردي >
الشیخ محمد بن عبد الوهاب ( رحمه الله )
ترجمة: أومید عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ناسینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
بنچینه وبنه‌مای سێهه‌م : ناسینی پێغه‌مبه‌ر
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان موحه‌مه‌ده ( صلی الله علیه وسلم )، ئه‌ویش موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الله ی كوڕی عبد المطلب ی كوڕی هاشمه، هاشمیش له هۆزی قوڕه‌یشه، قوڕه‌یشیش له عه‌ره‌به، عه‌ره‌بیش له وه‌چه‌وه ونه‌وه‌كانی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی خه‌لیلن، چاكترین و باشترین صهڵات وسهلام له‌سه‌ر ئه‌و و پێغه‌مبه‌ری خۆیشمان بێت، ته‌مه‌نی شه‌ست وسێ ساڵ بووه، چل ساڵیان پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه، و بیست وسێ ساڵی تریان هه‌واڵ پێدراو و نێرراو بووه، هه‌واڵ پێدراو بووه به سه‌ره‌تای سوره‌تی ( إقرأ ) و نێرراویش بووه به سه‌ره‌تای سوره‌تی ( المدثر )، خه‌ڵكی شاری مه‌ككه بووه، و پاشان كۆچی كردووه بۆ شاری مه‌دینه، خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاگادار بكاته‌وه له مه‌ترسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا، وبانگه‌وازی خه‌ڵكیش بكات بۆ یه‌كخواپه‌رستی، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : { يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ * قُمْ فَأَنْذِرْ * وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ * وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ * وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ * وَلا تَمْنُنْ تَسْتَكْثِرُ * وَلرَبِّكَ فَاصْبِرْ } [ سوره‌تی المدثر : 1-7 ] .
واتا : ئەی ئەو کەسەی بە جل و بەرگەکانی خۆی داپۆشیوە! هەستە فەرمانەکانی خودا بە خەڵکی ڕابگەیەنە * ناوی پەروەردگارت بە گەورەیی بهێنەو بە بەرزیی و بڵندیی ڕایبگرە، چونکە گەورەیی تەواو هەر بۆ خودایە * جل و بەرگەکانت بە خاوێنی و بە پاکیی ڕابگرە... هەندێك دەڵێن مەبەست لەم فەرمانە ئەوەیە کە دڵت لە هەموو جۆرە گوناهێك بە دوور ڕابگرەو با هەمیشە دڵت پەیوەست بێت بە خودای پەروەردگارتەوە * خۆت لە هەموو کارێك و لە هەموو قسەو گوتارێك کە گوناهی بەدواوە بێت، بە دوور بگرە * ئەوەی دەیبەخشیت بە هەژاران، منەتی لەگەڵدا مەکەو بەزۆری مەزانە , یاخود خۆت دوور بگرە لە منەت کردن بەرانبەر ڕێنمایی کردنی خەڵکی بۆ سەر ڕێگای خودا‌و کردەوەکانی خۆت بە زۆر مەزانە * خۆت لەسەر ئەو فەرمانانەی کە لەلایەن خوداوە بۆت دێت ڕابگرەو بە چاکیی ئەنجامیان بدەو بەبێ سستی و دواخستن ڕایانبگەیەنە بە خەڵکی ..
مانای خه‌ڵكی له شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره ئاگادار بكاته‌وه و بانگه‌وازیشیان بكات بۆ یه‌كخواپه‌رستی، وه مه‌به‌ستیش له به یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگارت به‌رز وبڵند ڕابگره، وه مه‌به‌ست له كاروكردهوهكانت له شیرك وهاوهڵ بریاردان پاك بكه‌ره‌وه، وه مانای : الرجز : مه‌به‌ست لێی بته‌كانه، واتا : پشت له بته‌كان و له‌و كه‌سانه‌ش ده‌یانپه‌رستن، وه دوور كه‌وتنه‌وه و دووره په‌رێز بوون ودابڕان له‌و خه‌ڵكانه‌ش كه بت په‌رستن .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ماوه‌ی ده ساڵ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر بانگه‌واز كردن بۆ یه‌كخواپه‌رستی، وه دوای ئه‌و ده ساڵه به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان، و پێنج نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كرا – له‌سه‌ر خۆی وئومهتهكهی – دواتر سێ ساڵ له شاری مه‌ككه نوێژی كرد، پاشان فه‌رمانی پێكرا كۆچ بكات ۆ شاری مه‌دینه .
هیجره‌ت واتا : كۆچكردن وگواستنه‌وه له ووڵاتی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانه‌وه بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان، ئه‌م كۆچكردنه‌ش له ووڵاتی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانه‌وه بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان فهریزهیهكه له‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش هه‌تاكو هاتنی ڕۆژی دوایی ده‌مێنێت وبه‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {إِنَّ الذِينَ تَوَفَّاهُمُ المَلائِكَةُ ظَالمِي أَنْفُسِهِمْ قَالوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالوا أَلمْ تَكُنْ أَرْضُ اللهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيراً * إِلا المُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَال وَالنِّسَاءِ وَالوِلدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلاً * فَأُولئِكَ عَسَى اللهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللهُ عَفُوّاً غَفُوراً } [ سوره‌تی النساء : 97-99 ] .
واتا : هه‌ندێك له‌وانه‌ی له مه‌ککه‌دا موسڵمان بووبوون، له‌به‌ر ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌ته‌ی هه‌یانبوو هه‌ر له مه‌ککه‌دا مابوونه‌وه‌و کۆچیان نه‌کرد بۆ مه‌دینه، تا له‌وێ ژماره‌ی موسڵمانان له مه‌دینه‌دا زیاد بێت و له‌گه‌ڵیاندا به‌رانبه‌ر دوژمن بوه‌ستن، وه ڕازی بوون به‌و ژیانه دژوار‌و ناخۆشه‌ی که له‌ناو بتپه‌رسته‌کاندا له مه‌ککه هه‌یانبوو، ئه‌مه له حاڵێکدا که کۆچکردنیان له‌سه‌ر پێویست کرابوو، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سانه که سته‌میان له خۆیان کردووه، به‌وه‌ی له‌ناو بتپه‌رسته‌کاندا ماونه‌ته‌وه، له‌کاتی گیان لێ سهندنهوهیاندا فریشته‌كان پێیان ده‌ڵێن : بۆچی به زه‌لیلی له‌ناو بتپه‌رسته‌کاندا مانه‌وه‌و کۆچتان نه‌کرد، تا به‌باشی په‌یڕه‌وی ئایینه‌که‌تان بن؟! ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ووتیان: بێ توانا‌و ده‌ستبه‌سه‌ر بووین.. ئینجا فریشته‌كان ووتیان: بۆچی به زه‌لیلی قایل بوون، ئایا سه‌ر زه‌وی خودا فراوان نه‌بوو کۆچ بکه‌ن تا له بتپه‌رسته‌کان ڕزگارتان ببێت؟! ئه‌وانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به ئایینه‌که‌یان قایم بوایه له کۆچکردن به‌جێ نه‌ده‌مان، له حاڵێکدا که کۆچ پێویست کرابوو له‌سه‌ریان.. بۆیه جێگه‌یان دۆزه‌خه، که سه‌ره‌نجامێکی زۆر ناخۆشه‌و خراپترین ئاکامه * جگه ئه‌وانه‌یان نه‌بێت که به‌ڕاستیی بێ هێزو بێ توانان له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ڕێگای کۆچکردنیان ئاسان نیه‌و بۆیان نالوێت، وه توانایان نیه هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان * ئه‌وانه سزا نایانگرێته‌وه‌و، ئومێد وایه بکه‌ونه به‌ر لێخۆشبوونی خودا، چونکه خودا زۆر لێبورده‌و لێخۆشبووه .
هه‌روه‌ها له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : { يَا عِبَادِيَ الذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ } [ سوره‌تی العنكبوت 56 ] .
خوای گه‌وره به‌و به‌ندانه‌ی كه گیریان خواردووه له‌ناو بێباوه‌ڕاندا ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی به‌نده‌كانم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه زه‌وی من فراوانه بۆ كۆچكردن وخۆتان ڕزگار بكه‌ن له زوڵم وسته‌م، وه به‌ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن .
ئیمامی به‌غه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : هۆكاری دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌بووه كۆمه‌ڵێك له‌و موسڵمانانانهی كه له‌شاری مه‌ككه مابوونه‌وه كۆچیان نه‌كردبوو، بۆیه خوای گه‌وره به‌ناوی باوه‌ڕه‌وه بانگی كردوون، - و هانی داوون كه كۆچ بكه‌ن - :
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر كۆچكردن له سوننه‌ت، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : { لا تنقطع الهجرة حتى تنقطع التوبة ولا تنقطع التوبة حتى تطلع الشمس من مغربها } واتا : كۆچكردن كۆتایی نایه‌ت، هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كۆتایی نه‌یه‌ت، ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌ش كۆتایی نایه‌ت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه ڕۆژ له ڕۆژئاواوه هه‌ڵنه‌یه‌ت .
جا كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له شاری مه‌دینه جێگیر بوو، فه‌رمانی پێكرا به ئه‌حكامه‌كانی تری شه‌ریعه‌تی ئیسلام، وه‌ك زه‌كات و ڕۆژوو و حه‌ج و جیهاد و بانگ و فه‌رمان به‌چاكه و ڕێگری كردن له‌خراپه و زۆرێكی تر له ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ئه‌م قۆناغه‌ش ماوه‌ی ده ساڵی پێچوو، له‌دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌فاتی كرد، به‌ڵام ئاینه‌كه‌ی مایه‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه وئه‌مه‌ش ئاینه‌كه‌یه‌تی، هیچ كارێكی خێر وچاكه نیه ئیلا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێنومایی ئومه‌ته‌كه‌ی كردووه بۆی، له هه‌مان كاتدا ئاگاداریشی كردوونه‌ته‌وه له هه‌موو خراپه وكارێكی ناپه‌سه‌ند، وه ئه‌و خێر وچاكه‌یه‌ی كه ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ڕێنومایی كردووه بریتیه له یه‌كخواپه‌رستی و ته‌واوی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره خۆشی ده‌وێت و وپێی ڕازیه، وه ئه‌و شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ی كه ئومه‌ته‌كه‌ی لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه، بریتیه له شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان و ته‌واوی ئه‌وه‌یشی كه خوا ( جل جلاله ) پێی ناخۆشه ونایه‌وێت ..
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) ناردووه بۆ گشت خه‌ڵكی، وه گوێڕایه‌ڵی وطاعه‌تی ئه‌وی فه‌رز كردووه له‌سه‌ر ته‌واوی جنۆكه ومرۆڤه‌كان، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : واتا : { قُل يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُول اللهِ إِليْكُمْ جَمِيعاً } . [ سوره‌تی الاعراف : 158 ] .
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه! بێگومان به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی .
خوای گه‌وره ئاینی پیرۆزی ئیسلامی هه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره ( صلی الله علیه وسلم ) كامڵ و ته‌واو كرد، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رموویه‌تی : {اليَوْمَ أَكْمَلتُ لكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَليْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لكُمُ الأِسْلامَ دِيناً } [ سوره‌تی المائدة : 3 ] .
واتا : ئه‌مڕۆ هه‌موو فه‌رمانه‌کانی ئاینه‌که‌تانم بۆ ته‌واو کردن و گه‌یاندم به‌كۆتایی ، و ڕێگای خواناسی و شه‌ریعه‌ته‌کانم به ته‌واوی بۆ ئاشکرا کردن، هه‌روه‌ها فه‌زڵ و به‌خششی خۆیشم بۆ ته‌واو کردن و ڕژاندم به‌سه‌رتانداو، ڕازیم به‌وه‌ی ئاینی ئیسلام ببێته ئاینتان، که دوا به‌رنامه‌ی خودایه‌و بۆ هه‌موو کات و شوێنێك ده‌گونجێت .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) واتا : { إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ*ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ } [ سوره‌تی الزمر : 30 -31 ] .
به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت * جا ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) لەو ڕۆژەدا تۆ‌و ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێ نەدەکردیت و بە درۆزنیان دادەنایت، لەلای خودای پەروەردگارتان دەکەونە موحاکەمە، ئەو کاتە دەردەکەوێت کە کام لاتان لەسەر حەق و ڕاستیی بوون؟
خه‌ڵكیش پاش مردن زیندوو دهكــرێنهوه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { مِنْهَا خَلقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى } [ سوره‌تی طه : 55 ] .
واتا : له‌م زه‌ویه دروستمان کردون دووباره ده‌تانگێڕینه‌وه ناو زه‌وی (به مردوویی) جارێکی تر له‌و زه‌وی یه ده‌رتان دێنینه‌وه به زیندوویی بۆ لێپرسینه‌وه
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : { وَاللهُ أَنْبَتَكُمْ مِنَ الأَرْضِ نَبَاتاً * ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجاً } [ سوره‌تی نوح 17 -18].
واتا : هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون * پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه .
پاش زیندوو كردنه‌وه‌یش لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پاشان پاداشتی كرده‌وه‌كانتان وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : { وَللهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ ليَجْزِيَ الذِينَ أَسَاءُوا بِمَا عَمِلوا وَيَجْزِيَ الذِينَ أَحْسَنُوا بِالحُسْنَى } [ سوره‌تی النجم : 31 ] .
واتا : هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه .
هه‌ر كه‌سێكیش زیندوو بوونه‌وه به‌درۆ بزانێت ئه‌وه بێباوه‌ڕ بووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { زَعَمَ الذِينَ كَفَرُوا أَنْ لنْ يُبْعَثُوا قُل بَلى وَرَبِّي لتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلتُمْ وَذَلكَ عَلى اللهِ يَسِيرٌ } [ سوره‌تی التغابن : 7 ] .
واتا : بێ باوەڕەکان گومانیان وابوو کە لە دوای مردنیان هەرگیز زیندوو ناکرێنەوە، ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بەوانە بڵێ: ئێوە بە هەڵەدا چوون... سوێند بە خودای پەروەردگارم بەبێ هیچ گومانێك ئێوە زیندوو دەکرێنەوەو ژیانێکی نوێتان پێ دەبەخشرێت و پاشای ئەوەی کە لە دنیادا کردووتانە بەبیرتان دەهێنرێتەوەو ئەو زیندوو کردنەوەیش لەلای خودا کارێکی زۆر ئاسانە .
خوای گه‌وره سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی موژده بده‌ن به خواناس و چاكه‌كاران به ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه، وه بێباوه‌ڕان و خراپهكارنیش بترسێنن به سزای دۆزه‌خ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لئَلا يَكُونَ للنَّاسِ عَلى اللهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُل } [ سوره‌تی النساء : 165 ] .
واتا : ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه نێرراون تا ڕێگای خواناسین به خه‌ڵکی پیشان بده‌ن و، موژده‌ی خۆشی بده‌ن به چاکه‌کاران، وه بێ باوه‌ڕان و سته‌مکارو خراپه‌کارانیش بترسێنن، تا خه‌ڵکی به‌ڵگه‌یان نه‌بێت لای خودا‌و بڵێن : خودایه ئێمه نه‌مانزانی ڕێگای ڕاست کامه‌یه .
وه نوح ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) یه‌كه‌مین پێغه‌مبه‌ره له‌و پێغه‌مبه‌رانه، و موحه‌مه‌دیش كۆتا ودواینیانه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌مینیان نوحه ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : { إِنَّا أَوْحَيْنَا إِليْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِه } [ سوره‌تی النساء : 165 ] .
واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د ئێمه وه‌حیمان بۆ تۆ ناردووه، هه‌روه‌ك بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌ویشمان ناردووه .
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كیش خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوون، له نوحه‌وه تاوه‌كو موحه‌مه‌د، فه‌رمانی پێكردوون كه خوای گه‌وره به تاكو ته‌نهایی بپه‌رستن، وڕێگریشی لێكردوون كه جگه له خوا هیچ شتێكی تر بپه‌رستن، به‌لگه‌ش بۆ ئه‌مه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { وَلقَدْ بَعَثْنَا فِي كُل أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ} [ سوره‌تی النحل : 36 ] .
واتا : سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر جگه له ( الله ) .
خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه له‌سه‌ر ته‌واوی به‌نده‌كانی كه باوه‌ڕیان نه‌بێت به‌هه‌ر شتیك جگه له‌خۆی بپه‌رسترێت، له هه‌مان كاتدا فه‌رمانی پێكردوون كه باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها زاتی هه‌ق ته‌عالای ( الله ) بهێنن، ابن القیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : تاغوت هه‌ر شتێكه كه به‌نده له سنووری خۆی تێپه‌ڕێنێت، له په‌رستراو، و چاولێكراو گوێرایه‌ڵی بۆ كرا‌و ..
جا تاغوته‌كان زۆرن، سه‌ركرده و سه‌ره‌كانیان پێنجن : شه‌یتان نه‌فرینی خوای لێ بێت، وه هه‌ركه‌سێكیش بپه‌رسترێت و ڕازی بێت به‌و په‌رستنه، وه هه‌ركه‌سێكیش كه خه‌ڵكی بانگ بكات بۆ په‌رستنی خۆی، وه هه‌ركه‌سێكیش بانگه‌شه‌ی زانینی شتێك له زانستی غه‌یب و شته نهێنی و شاراوه‌كان بكات، وه هه‌ر كه‌سێك حوكم به‌شتێك بكات جگه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : { لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالعُرْوَةِ الوُثْقَى لا انْفِصَامَ لهَا وَاللهُ سَمِيعٌ عَليمٌ } [ سوره‌تی البقرة : 256 ] .
واتا : باوه‌ڕهێنان به ئایین هیچ زۆره‌ملێ یه‌کی تیادا نیه‌و، نابێت به زۆر بێت، خودا ڕێگای ڕاستی له ڕێگای چه‌وت جیاکردۆته‌وه، جا هه‌ر كه‌س بێباوه‌ڕ بێت به تاغوت ( هه‌ر شتێك جگه له‌خوا بپه‌رسترێت ) وه باوه‌ڕ بهێنێت به‌خودا، ئه‌وه بێگومان ده‌ستی گرتووه به گرێ توند وتۆڵهكهی یه‌كخواپه‌رستیه‌وه، كه بچڕانی بۆ نیه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، ، وه خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ر و زانایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش مانای ته‌واوی ( لا إله إلا الله ) یه .
له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایشدا هاتووه كه ده‌فه‌رموێت : واتا : سه‌ری هه‌موو شتێك ئیسلامه، و پایه و كۆڵهكهكانیشی نوێژ كردنه، وه لوتكه‌ی هه‌ره به‌رزی ئیسلام و چڵه‌پۆپه‌كه‌ی جهاد و تێكۆشانه له ڕێگای خوادا، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ،،،