پارشێو كردن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پارشێو كردن
< كوردي >
حاجی ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
السحور
< كردي >
أومید عمر علي
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
پارشێو كردن
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : { تسحروا فإن في السحور بركة } [ متفق عليه ] واتا : پارشێو بكه‌ن، چونكه له پارشێو كردن‌دا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه .
له‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كردووه به پارشێو كردن، كه بریتیه له خواردن و خواردنه‌وه له ماوه‌یه‌ك پێش بانگی به‌یانی ئه‌ویش له پێناو خۆ ئاماده‌كردن بۆ رۆژوو گرتن، یه‌كێك له حیكمه‌ته‌كانی پارشێوكردنیش ئه‌ی براو خوشكانی به‌رێزم ئه‌و به‌ره‌كه‌ته گه‌وره وپر بایه‌خه‌یه كه پێشه‌وای ئازیزمان له فه‌رمووده‌كه‌دا باسی كردووه، بۆیه له‌م مه‌قاله‌دا هه‌ندێك له‌و به‌ره‌كه‌ت و خێرات ونهێنیانه‌ی كه له پارشێو كردن‌دا به‌ده‌ست دیت ده‌خه‌ینه ڕوو :
یه‌كه‌م : هاتن به‌ده‌م ئه‌و فه‌رمانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌كه‌دا فه‌رمانی پێكردووه، ئه‌و فه‌زڵ وشه‌ره‌فه‌یش به‌سه كه مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌ده‌م بانگه‌واز و جێ به‌جێكردنی پێشه‌واكه‌یه‌وه بڕوات، خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَد أَطَاعَ ٱللَّهَ ﴾ [ النساء : 80 ], واتا : ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه،،، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ ﴾ [ الحشر : 7 ], واتا : ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆی هێناون وه‌ری بگرن، وه له جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَد فَازَ فَوزًا عَظِيمً ﴾ [ الاحزاب : 71 ], واتا : هه‌ر که‌س گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه ..
دووه‌م : پارشێوكردن مه‌شخه‌ڵی موسڵمان و باوه‌ڕدانه، پارشێوكردن ڕه‌مزی ئه‌و داب و نه‌ریته‌یه لای موسڵمانان كه ده‌بێته خاڵی جیاوازی نێوان ڕۆژووی ئه‌وان وڕۆژووی ئه‌هلی كیتاب له جوله‌كه وگاوره‌كان، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه له فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رموویه‌تی : {فصل ما بین صیامنا وصیام أهل الكتاب أكلة السحر} [ رواه مسلم ], واتا : خاڵی جیاوازی و له‌یه‌ك جودای ڕۆژووی ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلام له‌گه‌ڵ ڕۆژووی گاور و جوله‌كه‌كان پارشێو كردنه ..
سێهه‌م : به‌ده‌سته‌هێنانی خێر و پارێزگاری كردن له‌سه‌ری، سه‌هلی كوری سه‌عدی ساعیدی ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : {لا یزال الناس بخیر ما عجلوا الفطر وأخروا السحور } [ رواه البخاري ومسلم ], واتا : به‌رده‌وام خه‌ڵكی له خێردان مادام به‌ربانگه‌كانیان خێرا بكه‌نه‌وه، وپارشێوه‌كانیشیان دوا بخه‌ن .
چواره‌م : پارشێو كردن مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌هێزتر ده‌كات له‌سه‌ر طاعه‌ت و عباده‌ت كردن، ویارمه‌تیده‌ری ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چوست وچالاكتر بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری خێر وخواناسی زیاتر، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی برسی و تینوی بێت ته‌مه‌ڵیش ده‌بێت له عیباده‌ت كردن .
پێنجه‌م : به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و صه‌ڵات وسه‌لامه‌ی خوا و فریشته‌كان ده‌یده‌ن له‌سه‌ر پارشێوكاران، عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بیت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : {إن الله وملائكته یصلون علی المتسحرین} [ رواه ابن حبان والطبراني في الأوسط وحسن الالباني ], واتا : خوای گه‌وره و فریشته‌كان صه‌لاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كه‌سانی پارشێوكار،،،، دیاره صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر به‌نده‌كانی مانای لێخۆشبونیانه، و فریشته‌كانیش به صه‌ڵاواتدان داوای لێ‌خۆش بوون بۆ پارشێوكاران ده‌كه‌ن لای په‌روه‌ردگار ..
شه‌شه‌م : پارشێو كردن ڕيگری ده‌كات له ڕه‌وشت و خووه خراپه‌كان، كه برسیه‌تی هۆكاری سه‌ره‌كی ووروژاندنیانه ..
حه‌وته‌م : كاتی پارشێوكردن كاتێكی پیرۆزه، چونكه كاتی دابه‌زینی په‌روه‌ردگاره بۆ ئاسمانی دونیا ( دابه‌زینێن لایه‌ق و شایسته‌ی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی بێت، وئێمه چونیه‌تیه‌كه‌ی نازانین ) ئه‌م كاته‌ش كاتی نزا گیرا بوون و ده‌روو كردنه‌وه‌یه له‌به‌نده‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : {ينزل ربنا كل ليلة إلى سماء الدنيا حين يبقى ثلث الليل ، فيقول : من يدعوني فأستجيب له ؟ من يسألني فأعطيه ؟ من يستغفرني فأغفر له }[ متفق عليه ], واتا : هه‌موو شه‌وێك له سێ یه‌كی كۆتایی شه‌ودا په‌روه‌ردگارمان داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا، ده‌فه‌رموێت : كێ با‌نگم ده‌كات با وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، كێ داوام لێده‌كات با پێی ببه‌خشم، وه كێ داوای لیخۆشبوونم لیده‌كات با لێی خۆشبم .
بۆیه ده‌بینیت ئیماندارانی ڕاست و دروست و دۆستانی خوا ئه‌م كاته به هه‌ل ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌حم وسۆز و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاریان بی به‌ش نه‌بن، خه‌و له‌چاوه‌كانی خۆیان ده‌تورێنن و به گه‌ردن كه‌چی و زه‌لیلیه‌وه ده‌سته‌كانیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به ئومێدی ئه‌وه‌ی لێیان خۆش بێت، بكه‌ونه به‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یانه‌وه په‌روه‌ردگاریان پێی داوون ..
هه‌شته‌م : كاتی پارشێو كرن یه‌كێكه له باشترین كات وساته‌كان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم باشترینیانه بۆ ئیستغفار و داوای لێخۆشبوو‌ن كردن له خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره خۆی وه‌صف و ثه‌نای ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه كه له‌م كاته‌دا ده‌ستی پاڕانه‌وه ولێخۆشبوونی بۆ لای به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿وَبِالأَسحَارِ هُم يَستَغفِرُونَ ﴾ [ الذاريات : 18 ], واتا : له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)، وه له جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﴿وَٱلمُستَغفِرِينَ بِالأَسحَارِ ﴾ [ ال عمران : 17 ], واتا : هه‌موو ڕۆژێكیش به‌ره‌به‌یان, له‌خوا ده‌پاڕێنه‌وه لێیان خۆش بێت, واته: به‌ر له‌نوێژی به‌یانی خه‌ریكی شه‌و نوێژ‌و، پارانه‌وه‌ی لێخۆشبوونن.
بۆیه هه‌ستان بۆ پارشێو كردن هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و فه‌زڵ و پاداشته گه‌وره‌ییه یه، سه‌ره ڕای به‌ره‌كات ئیستغفار و داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا كردن، كه خۆی له‌خۆیدا چه‌ند خه‌صله‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه .
نۆیه‌م : پارشێو كردن زامنی ئه‌وه‌یه كه ڕۆژووه‌وان وه‌ڵامی بانگبێژ بداته‌وه كاتیك بانگ ده‌دات، ئه‌وه‌ش خۆی بۆ خۆی پاداشت و ئه‌جرێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خوای گه‌وره پێی ببه‌خشێت .
ده‌یه‌م : هه‌ستان بۆ پارشێو كردن زیاتر زامنی ئه‌وه‌یه بۆ مرۆڤی باوه‌ڕداران كه نویژی به‌یانی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی پارشێوی نه‌كردبێت و خه‌وی لێكه‌وتبێت نوێژی به‌یانی له كیس ده‌چیت، ئه‌مه‌ش موسڵمانان به‌چاوی خۆیان هه‌ستی پێده‌كه‌ن، كه ژماره‌ی نوێژخوێنانی نویژی به‌یانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به گشتی پارشێو ده‌كه‌ن ژماره‌یان زیاتره له مانگه‌كانی تر.
ئه‌مانه و چه‌ندان سوود و به‌ره‌كه‌تی تر كه ئیمه‌ی موسڵمان له مانگی ره‌مه‌زان و له‌كاتی پارشێو كردن‌دا هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، له‌خوای گه‌وره داواكارین نوێژ و ڕۆژوو عیباده‌ت و ته‌راویحی هه‌موو لایه‌ك گیرا بكات، ئامین یارب العالمین ...