×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " له‌ ناوچه‌ی بیابانی گه‌وره‌ - كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقا – كه‌ ناوچه‌یه‌كی یه‌جگار گه‌رمه‌، ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌یش كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێو چله‌ی هاوینه‌وه‌ هێنده‌ی تر ڕۆژوویان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ گرانتر كردووه‌، بگره‌ ده‌توانم بڵێم موسته‌حیله‌ گرتنی ڕۆژوو به‌وه‌ها حاڵێكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش تا چه‌ند ساڵێك درێژه‌ ده‌كێشێت، ئایا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆن ڕۆژوو بگرن " ؟

    ئایا ڕۆژوو له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌ زۆر گه‌رمه‌كان واجبه‌، له‌كاتێكدا زۆر ناڕه‌حه‌ته‌ گرتنی

    < كوردي >

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان

    —™

    وه‌رگـێران:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    هل يجب الصيام على أصحاب المناطق الحارة جداًّ مع صعوبته عليهم؟

    < كردي >

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

    —™

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    ئایا ڕۆژوو له‌سه‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌ زۆر گه‌رمه‌كان واجبه‌، له‌كاتێكدا زۆر ناڕه‌حه‌ته‌ گرتنی

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان كراوه‌ :

    پرسیار : له‌ ناوچه‌ی بیابانی گه‌وره‌ - كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقا – كه‌ ناوچه‌یه‌كی یه‌جگار گه‌رمه‌، ئه‌م ڕه‌مه‌زانه‌یش كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ نێو چله‌ی هاوینه‌وه‌ هێنده‌ی تر ڕۆژوویان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ گرانتر كردووه‌، بگره‌ ده‌توانم بڵێم موسته‌حیله‌ گرتنی ڕۆژوو به‌وه‌ها حاڵێكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش تا چه‌ند ساڵێك درێژه‌ ده‌كێشێت، ئایا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ چۆن ڕۆژوو بگرن ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌گه‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان هات واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی موكه‌له‌ف ( موسڵمانی عاقڵی باڵغ ) ی نیشته‌جێ وجه‌سته‌ ته‌ندروست ڕۆژوو بگرێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمْ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ﴾ [ البقرة : 185 ] .

    واتا : هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی ( یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه‌ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌خۆش بێت یان له‌ سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه‌ بیگرێته‌وه‌.

    واجبه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگیرێت هه‌رچه‌ند كاته‌كه‌ش كاتێكی گه‌رم بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕوكنێكه‌ له‌ ڕوكنه‌ گه‌وره‌كانی ئیسلام، جا هه‌ر كه‌سێك به‌ڕۆژوو بوو، به‌ڵام گه‌رمی و تینویه‌تی زۆری بۆ هێنا و نه‌یتوانی بیگرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ترسا له‌وه‌ی كه‌ بمرێت و تیا بچێت، ئه‌و كاته‌ ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت به‌ و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه‌ بتوانێت جارێكی تر بژێته‌وه‌ ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ده‌بێت ( له‌به‌ر ڕێز و حورمه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زان ) ده‌ست بگرێته‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، وپاش ڕه‌مه‌زانیش ئه‌و ڕۆژه‌ بگرێته‌وه‌ ...

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ...

    خوای گه‌وره‌ پشت وپه‌نای هه‌موان بێت، ودرود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و ئال وبه‌یت و یار ویاوه‌رانی ..

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان ..

    الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز، الشيخ عبد الله بن غديان، صالح الفوزان، الشيخ عبد العزيز آل الشيخ، الشيخ بكر أبو زيد .

    " فتاوى اللجنة الدائمة - المجموعة الثانية " (9/145) .