×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا شێوازی ته‌یه‌موم كردن چۆنه‌؟ بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .؟

 شێوازی ته‌یه‌موم كردن

< كوردي >

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

—™

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

صفة التیمم

< كردي >

فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

—™

مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

 شێوازی ته‌یه‌موم كردن

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

پرسیار : ئایا شێوازی ته‌یه‌موم كردن چۆنه‌؟ بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ واجب له‌ ته‌یه‌موم كردندا دوو جار ناو له‌پی ده‌ستدانه‌ له‌ گڵی پاك، شێوازه‌كه‌شی به‌م شێویه‌یه‌ : جارێكیان ئه‌و تۆزه‌ی كه‌ به‌ له‌پی ده‌سته‌وه‌ نوسراوه‌ بیهێنیت به‌ ده‌موچاوتدا، به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و سنووره‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی ده‌ست نوێژ گرتندا ده‌یشۆریت، جاره‌كه‌ی تریان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ ناو له‌پی ده‌سته‌كانت بده‌یت به‌ گڵی زه‌ویه‌كه‌دا، وپاشان هه‌ردوو ده‌سه‌كه‌ت بهێنیت به‌یه‌كدا، ئه‌مه‌ش ڕای مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعیه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )، وه‌ له‌ناو هاوه‌ڵانیشدا عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب وعه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت) هه‌مان بۆچونیان هه‌یه‌، له‌پاش ئه‌وانیش حه‌سه‌نی به‌صری وشه‌عبی و سالمی كوڕی عه‌بدوڵا وئیمامی مالیك و له‌یث و ثه‌وری وئه‌صحابی ڕه‌ئی و عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی ئه‌بی سه‌لمه‌ وای بۆ چوون .

به‌ڵام ئیمامی ماوردی وئیبن ئه‌بی سیرین وتویانه‌ : ته‌یه‌موم جێ به‌جێ نابێت و دروست نیه‌ به‌ سێ جار ده‌ستدان نه‌بێت له‌ گڵی پاك، جارێكیان بۆ ده‌موچاو، جارێكی تریش بۆ له‌پی ده‌سته‌كان، جاری سێهه‌میش بۆ ده‌سته‌كان تا ئانیشكت .

قورطوبیش له‌ ئیبن عه‌بدولبه‌ڕه‌وه‌ گێراویه‌تیه‌وه‌ ، ئه‌ویش له‌ ئیبن ئه‌بی له‌یلا و حه‌سه‌نی كوڕی حویه‌یه‌وه‌ گه‌ ووتویانه‌ : ته‌یه‌موم دوو جار ده‌ست كێشانه‌ به‌ گڵی خاوێندا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ست كێشانێكدا ده‌موچاو قۆڵه‌كان تا ئانیشك و له‌پی ده‌سه‌كانی پێ مه‌سح ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئیبن عه‌بدولبه‌ڕ له‌ باره‌ی ئه‌م ڕایه‌وه‌ ووتویه‌تی : جگه‌ له‌ ئیبن ئه‌بی له‌یلا و حه‌سه‌ن هیچ كه‌سێكی تر له‌ ئه‌هلی عیلم ئه‌م بۆچونه‌یان نه‌بووه‌ .

عه‌طا ومه‌كحول و ئه‌وزاعی و ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاقی كوڕی ڕاهه‌وه‌ی، پێیان وایه‌ ته‌یه‌موم كردن یه‌ك جار ده‌ست دانه‌ له‌ گڵی پاك : ئه‌ویش هه‌ر به‌و یه‌كجار ده‌ستدانه‌ له‌زه‌وی ده‌موچاو له‌پی ده‌سته‌كانیشی پێ مه‌سح ده‌كرێت .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕای په‌سه‌ند بێت به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ صیفه‌ت و شێوازی ته‌یه‌موم كردن یه‌ك ده‌ستدانه‌ له‌ گڵێكی پاك، هه‌ر به‌و تۆزی گڵه‌ی كه‌ به‌ناو له‌په‌وه‌ نوساوه‌ مه‌سحی ده‌موچاوی پێ ده‌كه‌یت، وپاشان ده‌ستی ڕاستت ده‌هێنیت به‌ده‌سی چه‌پتدا، ئه‌ویش له‌به‌ر بوونی به‌ڵگه‌ی صه‌حیح و دروست، وه‌ك له‌ صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌ : أن النبي قال لعمار بن ياسر رضي الله عنه: « إنما يكفيك أن تقول بيديك هكذا، ثم ضرب بيديه الأرض، ومسح بهما وجهه وكفيه » واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به‌ عه‌ماری كوڕی یاسر ( خوای لێ ڕازی بێت ) ته‌نها هێنده‌ به‌سه‌ كه‌ هه‌ردوو ده‌ستت به‌م شێوه‌یه‌ لێ بكه‌یت، پاشان هه‌ردوو ده‌ستی دا به‌ زه‌ویدا، ومه‌سحی ده‌موچاو و له‌پی ده‌سته‌كانی پێكرد ..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..