×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌ سه‌فه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت" ؟

 ئه‌نجامدانی نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌ سه‌فه‌ردا

< كوردي >

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

—™

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

فعل النوافل في السفر

< كردي >

فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

—™

مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

 ئه‌نجامدانی نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌ سه‌فه‌ردا

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

پرسیار : ئایا نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌ سه‌فه‌ردا ئه‌نجام ده‌درێت؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

جمهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن موسته‌حه‌به‌ مرۆڤی موسڵمان نوێژه‌ سونه‌ته‌كان له‌سه‌فه‌ردا ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌ب و ڕای قاسمی كوڕی موحه‌مه‌د و عروه‌ی كوڕی زوبه‌یر وئه‌بو به‌كری كوڕی عبد الرحمن و ئیمامی مالیك و ئیمامی شافعی و ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاقی كوڕی ڕاهه‌وه‌یه‌ .

ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌تانه‌ :

أن النبي صلى الله عليه وسلم كان يصلي النوافل على راحلته في السفر حيث توجهت به .

واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌سه‌ر ووشتره‌كه‌یه‌وه‌ كاتێك له‌سه‌فه‌ردا بووایه‌ نوێژی سونه‌تی ده‌كرد .

عن أبي قتادة قال: أنهم كانوا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر فناموا عن صلاة الصبح حتى طلعت الشمس فساروا حتى ارتفعت الشمس، ثم نزل رسول الله صلى الله عليه وسلم فتوضأ ثم أذن بلال بالصلاة فصلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ركعتين، ثم صلى الغداة فصنع كما كان يصنع كل يوم [ رواه مسلم ] .

واتا : ئةبو قه‌تاده ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بوون ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌فه‌ردا، خه‌ویان لێكه‌وت و خه‌به‌ریان نه‌بوویه‌وه‌ بۆ نوێژی به‌یانی هه‌تاوه‌كو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆشتن تاوه‌كو خۆر به‌رز بوویه‌وه‌، ئه‌مجا ‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زی له‌ ووشتره‌كه‌ی و ده‌ست نوێژی گرت، پاشان بلال بانگی نوێژی بۆدان، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دوو ڕكات نوێژی كرد، ودواتر نوێژی به‌یانی بۆ كردن، هه‌رچی ڕۆژانی تر ئه‌نجامی ده‌دا، ئه‌و رۆژه‌یش ئه‌نجامی دا .

ڕووی به‌ڵگه‌كه‌ له‌ودایه‌ ئه‌و دوو ركاته‌ی كه‌ كردی پێش نوێژه‌كه‌ دوو ڕكاتی سونه‌تی نوێژی به‌یانی بووه‌ .

عن أم هانئ أن النبي صلى الله عليه وسلم " صلى يوم فتح مكة في بيتها ثماني ركعات ، وذلك ضحى" [ رواه البخاري ومسلم ] .

واتا : ئوم هانی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕۆژی ڕزگاركردنی شاری مه‌ككه له‌ ماڵی ئه‌و هه‌شت ڕكات نوێژی چێشت ته‌نگای كرد .

هه‌موو ئه‌م ڕیوایه‌تانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسته‌حه‌به‌ له‌ سه‌فه‌ردا ئه‌نجامدانی نوێژه‌ سونه‌ته‌كان.

هه‌ندێك تر له‌ زانایان ده‌ڵێن: له‌ سه‌فه‌ردا نوێژه‌ سونه‌ته‌كان ئه‌نجام نادرێن، ئه‌مه‌ش ڕا و مه‌زهه‌بی عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ره‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ).

ته‌نانه‌ت ووته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه‌ كه‌ ووتویه‌تی: ئه‌گه‌ر بێتو من نوێژی سونه‌ت بكه‌م له‌سه‌فه‌ردا ئه‌وا نوێژه‌كانم كورت نه‌ده‌كرده‌وه‌، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ پێناو كارئاسانی بۆ موسافیران نوێژه‌ چوار ڕكاتیه‌كانی بۆ كردون به‌ دوو ڕكات، جا كاتێك مرۆڤ ده‌ستی نه‌گرت به‌م ڕوخصه‌ت و كارئاسانیه‌ی خوداوه‌، ئه‌وا باشتر وایه‌ نوێژه‌كانی وه‌ك خۆی بكات و كورتیان نه‌كاته‌وه‌ ...

به‌ڵام ڕای په‌سه‌ند ودروستر ڕای جمهوری زانایانه‌ له‌به‌ر به‌هێزی به‌ڵگه‌كانیان ..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..