ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئایا ده‌بێته ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كردووه
پۆڵێنه‌كان
- نوێژی به‌كۆمه‌ڵ << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
- ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئایا ده‌بێته ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كردووه
- ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئایا ده‌بێت به ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كردووه
ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئایا ده‌بێته ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كردووه
< كوردي >
شێخ محمد صالح العثیمین
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المعید للجماعة هل یكون إماما لمن لم یصل بعد
< كردي >
محمد بن صالح العثيمين
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژ دووباره ده‌كاته‌وه ئایا ده‌بێت به ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوێژی نه‌كردووه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین كراوه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :
پرسیار : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه ده‌فه‌رموێت : " من یتصدق علی هذا ؟ " واتا : كێ خێرێك به‌م كه‌سه ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه نوێژی جه‌ماعه‌تی له‌كیس چووه، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵده‌سێت نوێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه و خێرێ پێ ده‌كات، ده‌بێت به ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه، یان ده‌بێته نوێژ خوێن له‌دوایه‌وه؟ وه ئایا نوێژه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌كات، یان ته‌نها دوو ڕكات ده‌كات ؟ وه ئایا ئه‌م نویژه له‌و كاتانه‌ی كه ڕیگری كراوه تێیدا نوێژ بكرێت ئه‌نجام ده‌درێت ؟ بۆ نموونه له پاش نوێژی عه‌سر بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌تی عه‌سری له‌كیس چوو بێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : ده‌بێت بزانین دووباره كردنه‌وه‌ی نوێژ له‌و مزگه‌وته‌ی كه نوێژه‌كه‌ی تیدا دووباه‌ر ده‌كرێته‌وه ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
به‌شی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو دوباره كردنه‌وه‌ی نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا به به‌رده‌وامی بوو، واتا : خه‌ڵكی ڕاهاتبوون كه هه‌موو نوێژێك چه‌ند جه‌ماعه‌تێك بكه‌ن، لێره‌دا ده‌ڵێین جه‌ماعه‌تی دووه‌م بیدعه و داهێنراوه له دیندا، چونكه ئومه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ریان واجبه كه له‌سه‌ر یه‌ك پێشه‌وا و ئیمام ڕێك بكه‌ون - وهه‌میشه سوور بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆیان بپارێزن له چه‌ند جه‌ماعه‌ت كردنێك -.
به‌شی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو كردنه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی دووه‌م كارێكی به‌رده‌وام وهه‌میشه‌یی نه‌بوو، ئه‌وه ده‌ڵێین : ئه‌م جه‌ماعه‌ت كردنه‌وه كارێكی ڕێگا پێدراوه له‌شه‌رعدا، وه هه‌ركه‌سێكیش بڵێت : بیدعه‌یه ئه‌وه هه‌ڵه‌ی كردووه .
جا كاتێك كۆمه‌ڵێك كه‌س چوونه مزگه‌وته‌وه، و نوێژی جه‌ماعه‌تیان له كیس چوو بوو، ئه‌وا نوێژه‌كه‌یان به كۆمه‌ڵ وپێكه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی گشتگیری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « صلاة الرجل مع الرجل أزكى من صلاته وحده، وصلاته مع الرجلين أزكى من صلاته مع الرجل، وما كان أكثر فهو أحب إلى الله » واتا : نوێژی كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا باشتره له‌وه‌ی كه خۆی به‌ته‌نها نوێژ بكات، وه نوێژی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تردا باشتره له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدا نوێژ بكات، وه تا چه‌ندێك ژماره‌یان زیاتر بێت، ئه‌وه خۆشه‌ویستره لای خوای گه‌وره ..
چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه چوویه مزگه‌وته‌وه، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان له نوێژی جه‌ماعه‌ت بوو بوونه‌وه، وله‌و كاته‌دا كه ئه‌و كه‌سه هاته ناو مزگه‌وت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌وه كه‌سێك نیه خێریك بكات به‌م كه‌سه و نوێژی له‌گه‌ڵدا بكاته‌وه، ئه‌وه بوو یه‌كێك له هاوه‌ڵان هه‌ستایه‌وه و نوێژی له‌گه‌ڵدا كرده‌وه،،، كه‌واته له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی دووه‌م كه دوای نوێژی جه‌ماعه‌تی پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵان بووه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شتی وا نه‌بووه، - كه هه‌ر كه‌س بێته مزگه‌وته‌وه و بۆ خۆی جه‌ماعه‌ت دووباره بكاته‌وه - ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌وا نه مه‌كرووهه و نه حه‌رامه و نه بیدعه‌یه .
سه‌باره‌ت به پرسیاری دووه‌میش :
ئايا ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ڵده‌سێته‌وه و نوێژه‌كه دووبره ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا و خێره‌كه‌ی پێده‌كات، ئایا ده‌بێت به ئیمام یان ده‌بێت به مه‌ئموم ونوێژ خوین له‌دوای ئه‌و كه‌سه‌وه كه تازه نوێژ ده‌كات ؟ پێوانه‌ی ئه‌مه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) كه فه‌رموویه‌تی : « يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله » واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی كه زیاتره له قورئان خوێندنه‌وه وشاره‌زاتره و جوانتر قورئان ده‌خوێنێته‌وه ده‌بێت نوێژ بۆ خه‌ڵكی بكات، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌ستایه‌وه و وویستی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا دووباره بكاته‌وه شاره‌زاتر بوو له قورئان، ئه‌وا با ئه‌و ببێت به ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه تازه هاتووه‌ته ناو مزگه‌وت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاته ناو مزگه‌وت شاره‌زاتر بوو با هه‌ر خۆی ببێت به ئیمامیش، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك شاره‌زا بوون له قورئان یان شاره‌زاییان له‌یه‌كه‌وه نزیك بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی كه تازه هاتووه‌ته ناو مزگه‌وت ده‌بێت به ئیمام و پێش نوێژ، و كه‌سه‌كه‌ی تر له دوایه‌وه ده‌بێته نوێژخوێن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی دووه‌م نوێژه‌كه‌ی بۆ سوننه‌ت بێت له‌دوای كه‌سێكه‌وه كه نوێژی فه‌رز ده‌كات، وه هیچ گرفتیش نیه كه ئه‌وه‌ی كه هاته ژووره‌وه ببێت به نوێژخوێن و ئه‌وه‌ی تریش كه نوێژه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه ببیت به پێش نوێژ وئیمام، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌و كاره‌ی مه‌عاذی كوڕی جه‌به‌ل بوو ( خوای لێ ڕازی بێت ) كاتێك كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نوێژی عیشای به جه‌ماعه‌ت كرد، وه كاتێكش گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ ناو ماڵ ومنداڵه‌كه‌ی جارێكی تر نوێژی بۆ ئه‌وان كرده‌وه، ئه‌و نوێژه بۆ ئه‌و سوننه‌ته وبۆ ئه‌وانی تر فه‌رزه..
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ی تریشت : كه ئایا نوێژه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌كات له‌گه‌ڵیدا، یان ته‌نها دوو ڕكات ده‌كات ؟ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه : نوێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا به ته‌واوی ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوێژی مه‌غریب بوو، ئه‌وا سێ ڕكاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاتوه‌ته ناو مزگه‌وت نوێژه‌كه‌ی به ته‌واوی ده‌كات ..
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش : ئایا ده‌كرێت ئه‌م نوێژ دووباره كردنه‌وه له‌و كاتانه‌دا بێت كه ڕێگری نویژیان تێدا كراوه ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی : به‌ڵێ له‌و كاته‌دا ده‌توانیت نوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بكاته‌وه كه دێته ناو مزگه‌وت، ئه‌گه‌ر چی له‌و كاتانه‌شدا بێت ڕێگری كراوه نوێژی تێدا بكه‌یته‌وه - بۆ نمونه كه‌سێك نوێژی عه‌سری كردووه و كه‌سێكی تر تازه دێته ناو مزگه‌وته‌وه، ئه‌وا دروسته له‌و كاته‌دا نوێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا دووباره بكه‌یته‌وه به جه‌ماعه‌ت – چونكه ووته‌ی په‌سه‌ند و (راجح) تر له ووته‌ی زانایان ئه‌وه‌یه : ( هه‌ر نوێژێكی سوننه‌ت هۆكارێك هه‌بوو بۆ كردنی ئه‌وا ڕێگری نیه له‌كردنی ) كاری خاوه‌ن هۆكار له‌و كاتانه‌ی ڕێگری تێدا كراوه دروسته، چونكه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پشتگیری ئه‌م بۆ چوونه ده‌كات ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : زنجیره چاوپێكه‌وتنی مانگانه، چاوپێكه‌وتنی مانگانه‌ی ژماره (1) .