×
ئیسلام رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن ورزگاربوونه‌ و ئه‌وه‌ی رازی بێت پێی‌ وقبوڵی بكات به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت له‌ دونیا و ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا.

    ڕێگای سه‌ركه‌وتن و رزگاربوون

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان صابر عزیز

    2015 – 1436

    سبيل الفوز والنجاة

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    ڕێگای سه‌ركه‌وتن و رزگاربوون

    ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) [آل عمران/85].

    واته‌: هه‌ر که‌سێک دوای دینێک بکه‌وێت جگه‌ دینی ئیسلام ئه‌وه‌ لێ ی وه‌ر ناگیرێ وه‌ ئه‌و له‌ ڕۆژی دوایی دا له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانه‌.

    فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ‬ :

    وعَـنْ أبِي هُـرَيـْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْـهُ عَـنْ رَسُولِ الله ﷺ أنَّـهُ قـال: «وَالَّذِي نَفْسُ مُـحَـمَّدٍ بِيَدِهِ لا يَسْمَعُ بِـي أحَـدٌ مِـنْ هَـذِهِ الأَمَّـةِ يَـهُـودِيٌّ وَلا نَصْرَانِـيٌّ، ثُـمَّ يَـمُـوتُ وَلَـمْ يُؤْمِنْ بالَّذِي أُرْسِلْتُ بـهِ، إلا كَانَ مِنْ أصْحَابِ النَّارِ» [ رواه مسلم].

    واته‌:(ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(فه‌رموویه‌تی: (سوێند به‌وه‌ی گیانی موحه‌مه‌دی به‌ده‌سته‌، كه‌سێك نییه‌ له‌م خه‌ڵكه‌دا باجوله‌كه‌و گاوریش بن كه‌ناوی منی بیستبێ و بمرێ و باوه‌ڕی به‌وه‌نه‌بێت كه‌به‌مندا نێردراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێ ببێ به‌نیشته‌جێی دۆزه‌خ).

    ڕاڤه‌ وروونكردنه‌وه‌:

    یه‌كه‌م: خوای گه‌وره‌ ئایینه‌که‌مانی بۆ ته‌واو(کامڵ) کردوه‌ و چاکه‌و به‌هره‌ی خۆی به‌ ته‌واوی ڕشتووه‌ به‌سه‌رماندا و ڕازی بووه‌ که‌ ئیسلام ئایینمان بێت.

    دووه‌م: ئیسلام رێگه‌ی سه‌ركه‌وتن ورزگاربوونه‌ و ئه‌وه‌ی رازی بێت پێی‌ وقبوڵی بكات به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت له‌ دونیا و ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا.

    سێهه‌م: هه‌ر که‌سێ ڕوو وه‌رگێڕێ له‌ ڕێبازو یادی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌و که‌سه‌ گوزه‌رانێکی سه‌خت و ته‌نگی ده‌بێت (له‌ گۆڕدا) و له‌ ڕۆژی دواییشدا حه‌شر ده‌کرێت به‌ کوێری.

    داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتومان بكات له‌ دونیا و قیامه‌تدا...