×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام كوشتنی ئافره‌ت ومناڵ و پیروپه‌ككه‌وته‌كانی له‌جه‌نگدا حه‌رام ویاساغ كردووه‌، كاتێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو هاوشانی پیاوان به‌شداری جه‌نگ وكوشتار بكه‌ن

    حهرامی كوشتنی ئافرهتان له جهنگدا

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ڕێزی ئافرهتان لهئیسلامدا گهشتوهته ئهو ئاستهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام كوشتنی ئافرهت ومناڵ و پیروپهككهوتهكانی لهجهنگدا حهرام ویاساغ كردووه، كاتێك نهبێت ئهگهر بێتو هاوشانی پیاوان بهشداری جهنگ وكوشتار بكهن .

    1- عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) كان إذا بعث جيشًا قال: « انطلقوا باسم الله، لا تقتلوا شيخًا فانيًا، ولا طفلاً صغيرًا، ولا امرأة، ولا تغلُّوا، وضموا غنائمكم، وأصلحوا وأحسنوا إن الله يحب المحسنين » [ حسنه محقق جامع الأصول بشواهده ].

    واتا : ئهنهسی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهگهر ههركاتێك سوپایهكی بناردایه به ههر لایهكدا پێی دهفهرموون : ناوی خودای لێ بهێنن و بڕۆن، پیرو پهككهوته و مناڵ و ئافرهت مهكوژن، زیادهڕۆیی مهكهن، ودهستكهوت و غهنیمهكانتان كۆبكهنهوه، چاكساز وچاكهخواز بن، چونكه بێگومان خوای گهوره چاكهخوازانی خۆش دهوێت .

    2- عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: وُجدت امرأة مقتولة في بعض مغازي رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) ، فنهى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عن قتل النساء والصبيان، وفي رواية: « فأنكر » [ متفق عليه ].

    واتا : عهبدوڵڵای كوڕی عومهر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهڵێت: له یهكێك لهو غهزوانهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تێیدا بهشدار بوو ئافرهتێكیان به كوژراوی دۆزیهوه، پێغهمبهری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كرد له كوشتنی ئافرهتان و مناڵان، لهڕیوایهتێكی تردا دهڵێت: قهدهغه و ئینكاری كرد.

    3- عن رباح بن الربيع رضي الله عنه قال: كنا مع رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) في غزوة، فرأى الناس مجتمعين على شيء، فبعث رجلاً فقال: أُنظر علام اجتمع هؤلاء؟ فجاء فقال : على امرأة قتيل، فقال: « ما كانت هذه لتقاتل » قال : وعلى المقدمة خالد بن الوليد، قال: فبعث رجلاً، فقال: « قل لخالد : لا تقتلن امرأة ولا عسيفًا » ( العسيف: الأجير ) [ حسنه الألباني في الإرواء ج5/35 ] .

    واتا : ڕیباحی كوڕی ڕهبیع ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه و دهلێت : لهیهكێك له جهنگهكاندا لهگهڵ پێغهمبهری خودا بووین ( صلی الله علیه وسلم )، بینی كه خهڵكی كۆبوونهتهوه لهدهوری شتێك، پیاوێكی نارد و فهرمانی پێكرد كه تهماشا بكات و بزانێت ئهو خهڵكه بۆچی كۆبوونهتهوه ؟ هات و ڕۆشتهوه بۆلای پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت: لهسهر ئافرهتێكی كوژراو كۆبونهتهوه، ئهمجا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی: نهدهبوو ئهم ئافرهته بكوژرێت، ئهمجا پیاوهكه ووتی: له پێشی ئهو كهسانهی لهوێ بوون خالیدی كوڕی وهلید بوو، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) پیاوێكی تری ناردهوه و فهرمووی بڵێ به خالید: نه ئافرهت و نه كرێكار و بهگرێ گرته نهكوژن .

    لهكۆتاییهوه دهڵێین: ئهو ڕۆژههڵات ناسه فهرهنسیه زۆر ڕاستی ووتوه، كاتێك ووتی: مێژوو هیچ فاتح وڕزگاركهرێكی بهسۆز ومیهرهبانی وهك سوپای ئیسلامی بهخۆیهوه نهبینیووه.

    سهرچاوه: پهرتووكی ( تكریم الإسلام للمرأة ).

    نووسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ