×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " ئایا تا چی ئه‌ندازه‌یه‌ك دروسته‌ كه‌ دوو كه‌س ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر كڕینی كاڵایه‌ك به‌ هاوبه‌شی (شه‌راكه‌ت) له‌ نێوانیاندا، له‌ هه‌مان كاتدا یه‌كێك له‌ شه‌ریكه‌كان به‌ڵێن بدات به‌ شه‌ریكه‌كه‌ی تری كه‌ دواتر به‌شه‌كه‌ی ئه‌و بكرێته‌وه‌ به‌و مه‌رجه‌ی پاش ماوه‌یه‌ك پاره‌كه‌ی بداتێ به‌ڵام به‌ زیاتر له‌و نرخه‌ی كه‌ كڕیوویانه‌ ؟ واتا : به‌ قازانج لێی بكرێته‌وه‌ به‌ڵام پاره‌كه‌ی به‌ حارز نه‌بێت به‌ڵكو بۆ ماوه‌یكی دیاری كراو دوای بخات ؟ ".

    حوكمی بهڵێن پێدان لهسهر كڕین وفرۆشتن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2015 - 1436

    حكم الوعد على البيع والشراء

    « باللغة الكردية »

    فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    حوكمی بهڵێن پێدان لهسهر كڕین وفرۆشتن

    پرسیار : ئایا تا چی ئهندازهیهك دروسته كه دوو كهس ڕێك بكهون لهسهر كڕینی كاڵایهك به هاوبهشی (شهراكهت) له نێوانیاندا، له ههمان كاتدا یهكێك له شهریكهكان بهڵێن بدات به شهریكهكهی تری كه دواتر بهشهكهی ئهو بكرێتهوه بهو مهرجهی پاش ماوهیهك پارهكهی بداتێ بهڵام به زیاتر لهو نرخهی كه كڕیوویانه ؟ واتا : به قازانج لێی بكرێتهوه بهڵام پارهكهی به حازر نهبێت بهڵكو بۆ ماوهیكی دیاری كراو دوای بخات.

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    وهڵامی ئهم پرسیاره ددو بهش له خۆ دهگرێت :

    بهشی یهكهم : ئهم جۆره مامهڵهیه مامهڵهیهكی دروسته .

    بهشی دووهم : ئایا ئهم بهڵێنهی كه ئهو شهریكه داویهتی به شهریكهكهی خۆی كه پاش كڕینی ئهو كاڵایه بهشهكهی به قازانج لێ بكرێتهوه، وهعد و بهڵێنێكه دهبێت پابهند بێت پێوهی یان سهرپشكه له بهئهنجام گهیاندنی ؟

    سهبارهت به بهشی یهكهم : ئهو بهڵێنهی كه له نێوان ئهو دوو كهسهدا دراوه، له لایهنی شهرعیهوه هیچ تهم و مژێكی لهسهر نییه، چونكه وهك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : « المسلمون علی شروطهم إلا شرطا أحل حراما أو حرم حلالا » [ أخرجه أبو داود والترمذي ] .

    واتا : موسڵمانان دهبێت پابهند بن به ئهنجام گهیاندنی ئهو مهرجانهی كه لهنێوانیاندا دهیدهن به یهكتری، مهرجێك نهبێت كه حهرامێك حهڵاڵ بكات، یان حهڵاڵێك حهرام بكات .

    سهبارهت به بهشی دووهمیش : ئایا ئهو بهڵێنهی نێوان ئهوو دوو هاوبهشه ( شهریكه ) بهڵێنێكه كه دهبێت ههردوولا پابهندبن پێوهی یان نا ؟، ئێمه وهك خۆمان ڕای ئیمامی مالیكمان بهلاوه پهسهنده ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) كه دهڵێت: ههركاتێك له ئهنجامی ئهو بهڵینهی نێوانیان ئیلتزامێك بۆ كهسی بهڵێن پێدراو دروست بوو بوو، ئهگهر ئهو بهڵینه نهبوایه ئهو ئیلتزامه دروست نهدهبوو، ئهوا لهو كاتهدا به ئهنجام گهیاندنی ئهو بهڵێنهی نێوانیان واجبه كهسی بهڵێندهر پێوهی پابهند ببێت و به ئهنجامی بگهینێت ( واتا : مادام ئهو شهریكهی كه بهڵێنی پێدراوه لهسهر بهلێنی شهریكهكهی كاڵاكهی كڕی وبوو بهخاوهنی وپاشتریش تهحهمولی ههموو بهرپرسیاریهتی وزیانێكی كهوته سهر لهڕووی شهرعیهوه، له ئهنجامیشدا دهبێت شهریكی بهڵێندهر پابهند بێت بهو بهڵێنهی كه داویهتی به شهریكهكهی ) بهڵام له پێناو ئهوهی كه پاشتر هیچ جۆره ناكۆكی و ناڕوونیهك لهنێوانیاندا ڕوو نهدات، دهبێت ئهو ماوهیه دیاری بكهن كه كهسی شهریكی بهڵێندهر داویهتی به شهریكهكهی كه پارهی بهشهكهی به قازانجهوه بۆ دهگێڕێتهوه، پاشان دهبێت ئهو نرخهش دیاری بكهن كه پاش كڕینی كاڵاكه شهریكهكه بهشی شهریكهكهی خۆی پێ دهكرێتهوه، وهك ووتمان بۆ ئهوهی ناكۆكی لهنێوانیاندا ڕوو نهدات ..خوای گهورهش له ههموو لایهك زاناتره ...

    سهرچاوه : فهتوا شهرعیهكان له بابهته ئابوریهكانی ( بیت التمویل الكویتی ).