گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووی ئافره‌تی سك‌پڕ ومناڵ بوو
پۆڵێنه‌كان
- حه‌یز وزه‌یستانی << پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووی ئافره‌تی سك‌پڕ ومناڵ بوو
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
قضاء صيام الحامل والنفساء
« باللغة الكردية »
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووی ئافره‌تی سك‌پڕ ومناڵ بوو
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئسلام هاوس كراوه :
پرسیار : پرسیار : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته : به‌ڕێزان كاتێك مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌ست پێ بكات وه ئافره‌تێك چه‌ند رۆژێكی مابێت بۆ منداڵ بوون، بۆیه رۆژووه‌كانی نه‌گرێت وه له ناوه‌راستی مانگی ره‌مه‌زانيشدا منداڵی ببێت، بۆیه به‌ته‌واوی ئه‌و مانگه به‌رۆژوو نه‌بێت، واتا : بۆنمونه (15) رۆژ پێش منداڵ بوون، وه (15) رۆژ دوای منداڵان بوون به‌رۆژوو نه‌بێت، ئایا دواتر ده‌بێت رۆژوه‌كانی بگرێته‌وه یان ته‌نها فیدیه بدات؟ وه ئه‌گه‌ر فیدیه‌یه ده‌بێت چه‌ند بدات؟ .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : به نسبه‌ت پانزه ڕۆژی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر خێزانت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕۆژووه‌كانی بگرێت و زیانی بۆ خۆی و كۆرپه‌كه‌ی نه‌بێت، واجبه له‌سه‌ری ڕۆژووه‌كانی بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووی ئه‌و پانزه ڕۆژه‌ی له‌سه‌ر ڕێنمایی پزیشكێكی باوه‌ڕ پێكراو نه‌گرت بوو، به‌شێوه‌یه‌ك پێی ووت بوو زيانی ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی خۆی یان كۆرپه‌كه‌ی ئه‌وا خوای گه‌وره ڕێگای داوه له‌م كاته‌دا ئافره‌تانی سك‌پڕ ڕۆژوو نه‌گرن، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوه‌یه بوو، زانایان ده‌ڵێن حوكمی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی هه‌یه كه ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی لێده‌كرێت، هه‌رچۆن ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه ئومێدی چاك بوونه‌وه‌ی هه‌یه وده‌توانێت ڕۆژوو نه‌گرێت، به‌ڵام ده‌بێت پاش ڕه‌مه‌زان بیانگرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تیش له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا خوای گه‌وره ڕێگای داوه ڕۆژووه‌كانی نه‌گرێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ﴾ [ البقرة : 185].
واتا : هه‌ركه‌سێك نه‌خۆش بوو، یان له‌سه‌فه‌ردا بوو، ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژوو نه‌گرێت، به‌ڵام دواتر و( پاش مانگی ڕه‌مه‌زان ) ده‌بێت بیانگرێته‌وه .
جا له‌ماوه‌ی پانزه‌ی ڕۆژی یه‌كه‌م كه خێزانت ڕۆژووی تێدا نه‌گرتووه، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر ته‌ندروستی خۆی بوو، ئه‌وا ته‌نها له‌سه‌ری ئه‌وه واجبه كه پاش ڕه‌مه‌زان و پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانێكی تر بێته‌وه ئه‌و پانزه ڕۆژه بگرێته‌وه، وهیچ فدیه‌یه‌ك واجب نییه له‌سه‌ری .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌ی بوو نه‌ك خۆی، ئه‌وا زۆرێك له زانایان ده‌ڵێن : له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌كان له‌پاش ره‌مه‌زان ده‌بێت له‌بری هه‌ر ڕۆژێكیش خواردنی هه‌ژارێك وه‌ك فدیه بدات، ئه‌و فدیه‌یه‌ش ده‌بێت جه‌نابت كه باوكی منداڵه‌كه‌ی بیده‌یت، چونكه تۆ وه‌لی ئه‌مر و لێپرسراوی ئه‌ویت .
دووه‌م : به نسبه‌ت پانزه ڕۆژی دوه‌میشه‌وه، كه خێزانت تیایدا منداڵی بووه، ئه‌وا حوكمی وه‌ك حوكمی ئه‌و ئافره‌ته وایه كه ده‌كه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه ( العادة الشهریة )، واجبه له‌سه‌ری ته‌نها ڕۆژووكان بگرێته‌وه، وهیچ پێویست به فدیه دان ناكات، ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه دایكی باوه‌ڕداران عائیشه ( خوای لێ رازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه كه ده‌ڵێت : « كنا نحيض على عهد النبي ـ صلى الله عليه وسلم ـ فنؤمر بقضاء الصوم » [ رواه مسلم ] .
واتا : ئێمه‌ی ئافره‌تان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانمان پێده‌كرا كه ده‌كه‌وتینه سوڕی مانگانه‌وه دواتر ڕۆژوه‌كانمان بگرینه‌وه .
خوێنی سوڕی مانگانه‌یش وه‌ك خوێنی كاتی منداڵ بوون وایه له‌ڕووی حوكمه‌كانیه‌وه .خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..