مه‌ترسی تێكه‌ڵاوی له ناوه‌نده‌كانی خوێندا

] kurdish – كوردی – كردي [

شێخ محمد جميل زينو

وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1436

خطر الاختلاط في المدارس

« باللغة الكردية »

محمد بن جميل زينو

ترجمة: أوميد عمر علي

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1436

مه‌ترسی تێكه‌ڵاوی له ناوه‌نده‌كانی خوێندا

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .

بێگومان تێكه‌ڵاوی كوڕ وكچ به تایبه‌تی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئێستا وئاینده‌ی نێر ومێ وپڕۆسه‌ی خوێندن، و كچان و كوڕانی خوێندكاریش .

1- له ئه‌نجامی تێكه‌ڵاوی كوڕان وكچان ڕووداوی زۆر سه‌یر وسه‌مه‌ره و نه‌خوازراو ڕوویانداوه و ڕوو ده‌ده‌ن، بۆ نمونه له ووڵاتێكی عه‌ره‌بی، یه‌كێك له كولێژه‌كانی كشتوكاڵ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ خوێندكاره كچ وكوڕه‌كانی ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت یه‌كێك له خوێندكاره كوڕه‌كان خوێندكارێكی كچی برده جێگایه‌كی پێچ ودوور له چاوی خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه به‌ته‌نها بن، له‌و كاته‌دا پاسه‌وانی كیڵگه كشتوكاڵیه‌كه پێی زانین و چاوی لێیان بوو كه پێكه‌وه به ته‌نها چوونه یه‌كێك له سه‌رئاوه‌كان، ڕووداوی له‌م شێوه‌یه و هاوشێوه‌كانی بێگومان ڕۆژانه له‌و جێگایانه‌ی كه تێكه‌ڵاوی كوڕان وكچان تێیاندا ئاساییه ڕوو دوه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سومعه وڕێزی ئه‌و خوێندكاره كچه پێش خوێندكاره كوڕه‌كه .

2- له زۆرێك له‌و خوێندگایانه‌ی كه تێكه‌ڵاون، مامۆستایانی پیاو ئافره‌ت پێكه‌وه له ژورێكدا داده‌نیشن، وسه‌رگه‌رمی گاڵته وگه‌پ وسوعبه‌ت كردن وپێكه‌نین به‌ده‌م یه‌كه‌وه ده‌بن، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌ڕووی شه‌رعه‌وه كارێكی خراپ و نادروسته، چونكه ئه‌م تێكه‌ڵاوبوونه‌وه كاریگه‌ری خراپ به‌جێ ده‌هێڵێت له‌سه‌ر ده‌روونی پیاو وژن، چونكه ئه‌و پیاوه‌ی كه له خوێندگاكه‌یدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئافره‌ت تێكه‌ڵاوه، به شێوه‌یه‌ی پێشوو گرنگی به ژنه‌كه‌ی خۆی نادات و وه‌ك پێشووتر پێی موعجه‌ب نییه، چونكه له ژنه‌كه‌ی خۆی جوانتر و قسه خۆشتر ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ته‌ڵاق وجیابوونه‌وه، هه‌موو هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌و مامۆستا سافیره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م مامۆستا پیاوه‌دا داده‌نیشێت وهیچ سنورێكیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه كه نه‌یانبه‌زاندبێت .

3- ئه‌م تێكه‌ڵاویه كاریگه‌ری خراپیشی هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشت و ئاكاری قوتابیان و خوێندكاران، ته‌نانه‌ت ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی كه مامۆستایه‌كی سه‌ر وقاچ ڕووت وانه‌یان پێده‌ڵێت هه‌میشه سه‌رگه‌رمی زینده خه‌و و خه‌یاڵ كردنن له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیاندا، چونكه زانستی ده‌روون ناسی مێردمنداڵان ئه‌وه پشت ڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كوڕان له‌و قۆناغه‌دا حاڵه‌تێكی نائاساییان هه‌یه، و به بچوكترین دیارده‌ی بینینی ئافره‌ت ده‌وروژێن وئاگایان له‌خۆیان نامێنێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو مامۆستایه‌كی ئافره‌تی گه‌نج به شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌ر و به جۆره‌ها ماكیاج كردن خۆی ڕازاندبێته‌وه، بۆیه ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پێناو سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندن زیاترهۆشیار بن وكوڕان وكچان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێك جودا بكه‌نه‌وه .

4- تێكه‌ڵاوی كوڕان و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا پرۆسه‌ی خوێندن تووشی ئیفلیجی ده‌كات، چونكه له‌وه‌ها كه‌شو هه‌وایه‌كه‌دا كچان وكوڕان هێنده‌ی سه‌رگه‌رمی گرنگی دانن به شكڵ وستایل ودیكۆری ده‌ره‌وه‌یان نیو هێنده خه‌ریكی خوێندنی وانه وپێداچوونه‌وه و گوێ گرتن نابن له مامۆستا له‌كاتی شه‌رحكردنی وانه‌كه‌یدا، چونكه ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی له مێشك وزهنی داگیر كردووه، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش كه ووڵاتانی ڕۆژئاوا كراوه، ئه‌و خوێندگا و قوتابخانانه‌ی كه تێكه‌ڵاو نیین، خوێندكاره‌كانی زیره‌ك تر وسه‌ركه‌وتوو ترن له‌و خوێندگا وقوتابخانانه‌ی كه كچ وكوڕ تیایدا تیكه‌وڵاون .

5- سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆرترین گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕووبه‌ڕووی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و خوێندنگایانه ده‌بێته‌وه كه تێكه‌ڵاوون، هه‌ندێك جار كار كێشه‌كان ڕووبه‌ڕووی بنكه‌كانی پۆلیس ودادگاكانیش ده‌بنه‌وه، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره كوشتار وخوێنیشی لێ ده‌بێته‌وه.

6- بۆیه داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت و ده‌سه‌لات ده‌كه‌ین كه چاوێك به یاسا و ڕێماییه‌كانی وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده له‌م بواره‌دا بخشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌واری ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین، كه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ووڵات ونیشتمان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره مسۆگه‌ر بكه‌ن .

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

نووسینی : محمد جمیل زینۆ

وه‌رگێڕانی به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه : حاجی ئومێد چرۆستانی

سه‌رچاوه : په‌رتووكی ( تكریم الإسلام للمرأة) .

1
مه‌ترسی تێكه‌ڵاوی له ناوه‌نده‌كانی خوێندا
2
مه‌ترسی تێكه‌ڵاوی له ناوه‌نده‌كانی خوێندا