به‌رپرسیاریه‌تی ئافره‌تانی موسڵمان
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
به‌رپرسیاریه‌تی ئافره‌تانی موسڵمان
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جميل زينو
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
مسؤولية المرأة المسلمة
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
به‌رپرسیاریه‌تی ئافره‌تانی موسڵمان
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئافره‌تانی موسڵمان كۆمه‌ڵێك ئه‌ركیان له‌سه‌ر شانه، گرنگترین ئه‌ركێكیش كه ئافره‌تان پێی هه‌ڵسن، په‌روه‌رده كردنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ، وڕێكخستنی ماڵه‌كه‌یه‌تی .
یه‌كه‌م : ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزێكی گه‌وره‌ی له ئافره‌ت ناوه، له هه‌مان كاتدا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌ركێكی گرنگی خستوه‌ته ئه‌ستۆیه‌وه، ئه‌ویش په‌روه‌رده كردنی مناڵه‌كانیه‌تی به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی ڕاست ودروست، تاوه‌كو له پاشه‌ڕۆژدا نه‌وه‌یه‌كی صالح وچاك پێشكه‌ش به گه‌ل و نیشتمان وموسڵمانان بكات، كێ ده‌زانێت ؟ ئه‌و مناڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ دایكێك سه‌رگه‌رمی گه‌وره كردن و په‌روه‌رده‌كردنیه‌تی سبه‌ی نابێته یه‌كێك له شۆڕه سواره‌كانی ووڵات، كێ ده‌ڵێت نابێته سه‌ركرده‌ی ئوممه‌ت یان وه‌زیرێك یان سه‌كرده‌ی سوپایه‌كی به‌هێز كه به‌رگری له سنووره‌كانی ئیسلام بكات ؟ خۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانبینیت كه به‌رپرس و لێپرسراوی پله به‌رز وباڵاده‌ستن له حكومه‌تدا هه‌ر هه‌موویان ڕۆژگارێك له دامێنی ئافره‌تێك داكه‌وتون وله ئامێزی ژنێكدا په‌روه‌رده بوون، بۆیه هه‌رگیز ئه‌رك و كاری ئافره‌تان له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی دواڕۆژ به كه‌م سه‌یر مه‌كه‌ن، یه‌كێك له دانا و حه‌كیماكانیش ووتویه‌تی : « إن المرأة التي ته‌ز السرير لطفلها بيمينها، ته‌ز العالم بأسره» واتا :ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینی لانكه‌ی ساوایه‌ك به‌ده‌ستی ڕاستی ڕاده‌ژه‌نێت، سبه‌ی جیهانێكت بۆ ده‌هه‌ژێنێت .
شاعیریش ڕاستی ووتوه، كاتێك ده‌ڵێت :
الأُم مدرسة إذا أعددتها | ||
أعددت شعبًا طيّب الأعراق | ||
واتا : دایك قوتابخانه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر به چاكی ئاماده‌ت كرد، ئه‌وه گه‌لێكی ڕه‌سه‌ن وپاكت ئاماده كردووه .
كه‌واته كاری ئافره‌ت له ماڵه‌وه زۆر گرنگه و نابێت به بێ نرخ ته‌ماشا بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵه‌كانی به په‌روه‌رده‌یه‌كی ساغ و ته‌ندروست په‌روه‌رده كرد، ئه‌م كاره‌یش به نسبه‌ت ئافره‌تانه‌وه كارێكه له‌گه‌ڵ فیتره‌تیان یه‌ك ده‌گرێته‌وه و ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، وخۆشییان پێی دێت، له‌ڕاستیشدا كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و ته‌نها مگه‌ر به ئافره‌تان بكرێت .
دووه‌م : ڕێكخستنی ماڵ وخانوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت گه‌وره وسه‌روه‌ری ماڵه، ماڵ به‌بێ ژن وه‌ك كه‌شتی ته‌ی بوو وایه له‌ده‌ریادا كه كه‌شتیوانی نه‌بێت، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه كاری سه‌ره‌كییان ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانیانه زۆر گرنگی ده‌ده‌ن به ڕێكخستنی كه‌لوپه‌لی ناو ماڵیان وهه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان وقه‌شه‌نگ بیڕازێننه‌وه تاوه‌كو لانكه‌ی ئاسووده‌یی بێت بۆ پیاوه‌كه‌ی، هه‌ركاتێك پیاوه‌كه‌ی له پاش ماندوو بوون وگه‌ڕان به‌دوای پارویه‌ك حه‌ڵاڵدا گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه هه‌ست به‌وه بكات ماندووی ده‌رچووه و به بینی خێزانی و زه‌رده‌خه‌نه‌كانی هه‌رچی كێشه وگیرگرفته له‌بیری ده‌چێته‌وه، چونكه پیاو به درێژایی ڕۆژ له هه‌وڵ و تێكۆشاندایه كه خه‌رجی خۆی و ماڵومنداڵی په‌یدا بكات، دیاره ئه‌مه‌ش به ئافره‌تان ناكرێت، هه‌رچۆن په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و ڕێكحستنی ماڵ وئاماده‌كردنی خواردنیش به پیاوان ناكرێت .
بۆیه ده‌بێت بزانین هه‌ریه‌ك له پیاوان و ژنان كۆمه‌ڵێك لێپرسراویه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان له ئه‌ستۆدایه، هه‌ركه‌سه و به‌پێی پسپۆڕی وفیتره‌ت و مه‌یلی خۆی، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) ڕاستی فه‌رموو كه ووتویه‌تی : «كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته، فالإمام راع وهو مسؤول عن رعيته، والرجل راع في أهله، وهو مسؤول عن رعيته، والمرأة راعية في بيت زوجها، وهي مسؤولة عن رعيتها »﴿ متفق علیه ﴾واتا : هه‌مووتان شوان وبه‌رپرسن وپه‌رپرسن له ژێر ده‌سته‌كانیان، سه‌ركرده‌ی موسڵمانان شوانه وبه‌رپرسه له هاوڵاتیانی ژێر ده‌ستی، پیاویش شوان وبه‌رپرسه وبه‌رپرسی ماڵومنداڵیه‌تی، هه‌روه‌ها ئافره‌تیش شوان وبه‌رپرسه له‌ماڵی پیاوه‌كه‌یدا، وبه‌رپرسه له منال وژێرده‌سته‌كانی .
خوای گه‌وره لێت ده‌پاڕێینه‌وه ئافره‌تانی موسڵمان داوێن پاك وڕاستگۆ وچاك بكه‌یت، هه‌رچۆن لێت ده‌پاڕێینه‌وه كه پیاوانیش چاك وخواناس بكه‌یت ..
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه : كتێبی : تكریم الإسلام للمرأة