مافی خوای گه‌وره گرنگتره له مافی پیاوه‌كه‌ت
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ ابن جبیرن كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
پرسیار : من ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندم، چه‌ند جارێك مه‌سئه‌له‌ی حه‌ج كردنم خستوه‌ته به‌رده‌م پیاوه‌كه‌م، به‌ڵام به‌بێ هیچ هۆكارێك هه‌موو جارێك ڕه‌دی كردوه‌ته‌وه، منیش برایه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه و ده‌یه‌وێت حه‌ج بكات، ئایا من حه‌ج بكه‌م له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌شم مۆڵه‌تی پێ نه‌دام، یان واز له حه‌ج كردن بهێنم و گوێرایه‌ڵی پیاوه‌كه‌م بم وله‌شاره‌كه‌ی خۆم بمێنمه‌وه، وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان وردود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ریزه‌تی حه‌ج واجبێكی فه‌وریه به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئافره‌ته ته‌كلیفی حه‌ج كردنی تێدا هاتوه‌ته دی، وتوانای مادی و جه‌سته‌یشی هه‌یه و مه‌حره‌میشی له‌گه‌ڵدایه، بۆیه واجبه له‌سه‌ری هه‌رچی خێرایه زوو به زوو حه‌جه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، و حه‌رامیشه بۆ پیاوه‌كه‌ی به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ڕیگری لێ بكات له ئه‌نجام دانی حه‌جه‌كه‌ی، وه دروسته بۆ ئه‌و ئافره‌ته به‌و حاڵه‌وه كه باسی كرد له‌گه‌ڵ براكه‌یدا حه‌جه‌كه‌ی بكات، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌یشی ڕه‌زامه‌ند نه‌بوو له‌سه‌ری، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا حه‌جكردن وه‌ك فه‌رزی نوێژ و ڕۆژوو له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته هاتوه‌ته‌دی وده‌بێت جێ به‌جێی بكات، دیاره مافی خوای گه‌وره‌ش له به‌ئه‌نجام گه‌یاندا له‌پێشتره له‌سه‌ر مافی پیاوه‌كه‌ی، وه ئه‌و پیاوه‌یش مافی ئه‌وه‌ی نییه به‌بێ هیچ هوكارێكی شه‌رعی ڕێگری بكات له ژنه‌كه‌ی كه حه‌ج ئه‌نجام نه‌دات، خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌موان بێت، وڕینمونیمان بكات بۆ سه‌ر شاڕێگای ئیسلام .
سه‌رچاوه : كتێبی : فوائد و فتاوی ته‌م المرأه المسلمة لاپه‌ڕه 101 .