فه‌زڵه‌كانی زه‌كات
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
فه‌زڵه‌كانی زه‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری
ئاماده‌كردنی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
فضائل الـزكـاة
« باللغة الكردية »
محمد بن إبراهيم التويجري
إعداد: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
فه‌زڵه‌كانی زه‌كات
• فه‌زڵی زه‌كات دان:
1- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) [البقرة/277].
واته: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هێناوه، وه کرده‌وه باشه‌کانیان کردووه، وه نوێژیان به‌هۆش و گۆشه‌وه کردووه وه زه‌کاتیان داوه ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه وه هیچ ترسێکیان له‌به‌ر نی یه(بۆ داهاتوو) وه هیچ خه‌فه‌تێک ڕوویان تێ ناکات بۆ رابردوو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
2- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ رِبًا لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلَا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ ۖ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ) [الروم/39].
واته: ئه‌وه‌ی به‌ناوی سوود داوتانه (به‌خه‌ڵکی) بۆ ئه‌وه‌ی زیاد ببێ له ماڵ و سامانی ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا (زیاتر له‌وه داوتانه پێیان بتان ده‌نه‌وه) ئه‌وه لای خوا هیچ زیاد ناکات (پاداشتی نییه) وه هه‌ر زه‌کات و خێرێك که داوتانه و مه‌به‌ستان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خوا بووه ئا ئه‌وانه‌ن (پاداشتیان) دوو چه‌ندانه ده‌که‌نه‌وه.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
3- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ سِرًّا وَعَلَانِيَةً فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) [البقرة/274].
واته: ئه‌وانه‌ی که ماڵ و دارایی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن به شه‌وو به ڕۆژ به په‌نهانی و به ئاشکرا ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه وه هیچ ترسێکیان له‌به‌ر نی یه(له داهاتوودا) وه ئه‌وان خه‌فه‌ت بار نابن بۆ ڕابردوو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
4- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ) [التوبة/103].
واته: وه‌ربگره له‌ماڵ و دارایی یان سه‌ده‌قه‌یه‌ك به‌هۆیه‌وه پاکیان ده‌که‌یته‌وه (له گوناه ) و (دڵیان) پوخت و خاوێن ده‌که‌یت به‌و ماڵ به‌خشینه و دوعا‌و نزای خێریان بۆ بکه به‌ڕاستی دوعای تۆ ئارامی و دڵ خۆشیه بۆ ئه‌وان وه خوا بیسه‌ری زانایه. (ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
٥- وعن أبي هريرة رضي الله عنه أن أعرابياً أتى النبي (صلی الله عليه وسلم) فقال: «دُلَّني على عمل إذا عملتُـه دخلتُ الجنة. قال: «تَعْبُدُ الله لا تُشْرِكُ بِـهِ شَيْئاً، وَتُقِيمُ الصَّلاةَ المَكْتُوبَةَ، وَتُؤَدِّي الزَّكَاةَ المَفْرُوضَةَ، وَتَصُومُ رَمَضَانَ» قال: والذي نفسي بيده لا أزيد على هذا، فلما ولَّى قال النبي (صلی الله عليه وسلم): «مَنْ سَرَّهُ أَنْ يَنْظُرَ إلَى رَجُلٍ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ فَلْيَنْظُرْ إلَى هَذَا». [متفق عليه].
واته: له ئه‌بو هوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت، پیاوێكی ئه‌عرابی هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) ووتی: كارێكم پێ بڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامم دا تا به هۆیه‌وه بچمه به‌هه‌شته‌وه. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: « خوابپه‌رستی و هیچ شتێك نه‌كه‌یت به‌هاوبه‌شی، نوێژه فه‌رزه‌كانت بكه‌یت، زه‌كاتی دیاریكراو بده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت». ، پیاوه‌كه وتی: سوێند به‌خوا نه‌له‌وه زیــــاد ده‌كـــه‌م و نه‌لێشی كه‌مده‌كه‌مه‌وه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: « هه‌ركه‌س پێى خۆشه ته‌ماشاى ئه‌هلى به‌هه‌شت بكات باتهماشاى ئه‌مه بكات».
• فه‌زڵی به‌خشین له پاره‌ی حه‌ڵاڵ:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: «لَا يَتَصَدَّقُ أَحَدٌ بِتَمْرَةٍ مِنْ كَسْبٍ طَيِّبٍ إِلَّا أَخَذَهَا اللَّهُ بِيَمِينِهِ، فَيُرَبِّيهَا كَمَا يُرَبِّي أَحَدُكُمْ فَلُوَّهُ أَوْ قَلُوصَهُ، حَتَّى تَكُونَ مِثْلَ الْجَبَلِ أَوْ أَعْظَمَ». [رواه مسلم].
(أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌سێك ده‌نكه خورمایه‌ك كهبهحهڵاڵی په‌یدای كردووه بیكات به‌خێر، خوا به‌ده‌ستی ڕاستی قودره‌تی لێی وه‌رده‌گرێت و نه‌ش و نمای پێده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێك له‌ئێوه، جوانوهكهی یان به‌چكه حوشتره‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات، هه‌تا وای لێ دێت وه‌كو كێوێكی لێ ده‌كات یان مه‌زنتریش).