حوكمی فرۆشتنی ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه فرۆشراو ناگۆڕرێته‌وه و وه‌رناگیرڕیته‌وه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی فرۆشتنی ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه فرۆشراو ناگۆڕرێته‌وه و وه‌رناگیرڕیته‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم بیع البضاعة التي عليها عبارة ( لا ترد ولا تستبدل )
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی فرۆشتنی ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه فرۆشراو ناگۆڕرێته‌وه و وه‌رناگیرڕیته‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه:
پرسیار: ئایا حوكمی ئه‌و جۆره كڕین و فرۆشتنه چیه له ئیسلامدا، كاتێك ده‌چیته دوكانێكه‌وه نووسراوه: فرۆشراو ناگۆڕرێته‌وه و وه‌رناگیرڕیته‌وه.
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
فرۆشتنی كاڵا به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕرێته‌وه و وه‌ریش ناگیررێته‌وه، كارێكی دروست نییه، چونكه مه‌رجێكی نادروسته له‌كڕین و فرۆشتندا، و زانایانی ئیسلام به مه‌رجێكی باطل و پووچیان داناوه، چونكه خۆی له‌خۆیدا ئه‌م مه‌رجه زۆر كردنه له كڕیار به ڕازی بوون به كڕین و فرشتنێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاڵایه عه‌یبداریش بێت كڕیار پێی ڕازی بێت، ئه‌مه‌ش زیان گه‌یانده به كڕیار و زوڵم وسته‌م كردنه لێی، دانانی ئه‌م مه‌رجه‌ش له لایه‌ن فرۆشیاره‌وه هیچ له نادروستی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ناگۆڕێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاڵا فرۆشراوه عه‌یبدار بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاڵایه عه‌یبدار بوو، كڕیار بۆی هه‌یه بیگۆڕێته‌وه به كاڵایه‌كی تری بێ عه‌یب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كڕیار بۆیه كاڵایه‌ك ده‌كڕێت تاوه‌كو سوودی لێ ببینێت و به شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو عه‌یبدار بوو ئه‌و مه‌به‌سته به‌ده‌ست نایه‌ت .
به‌ڵام ده‌بێت شتێك بخه‌ینه ڕوو، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاڵا فرۆشراوه، له‌و جۆره كاڵایانه بوو ئه‌گه‌ر كڕیار تاقی كرده‌وه و پاشان بۆی ده‌ركه‌وت كه بۆی ناشێت، وه‌ك جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی پیاوان و ئافره‌تان، له‌م كاته‌دا فرۆشیار بۆی هه‌یه مه‌رج له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كاڵایانه دابنێت، كه وه‌رناگیرڕیته‌وه و ناشگۆڕێته‌وه، چونكه پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه‌ی كڕیوه نه‌خۆشی پێستی هه‌بێت، یان به له‌به‌ركردن و تاقی كردنه‌وه‌یان چڵكن و پیس ببن كه جارێكی تر كه‌سێكی تر ئه‌و جلوبه‌رگانه نه‌كڕێت، بۆیه له‌م كاته‌دا ده‌بێت ( عورفی خه‌ڵكی ) له‌به‌رچاو بگیرێت، كه نابێت ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه وه‌ربگیرێته‌وه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .