×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: حوكمی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆش، ئایا له‌ بنه‌مادا چاره‌سه‌ركدنی نه‌خۆش واجبه‌ ؟ ئه‌گه‌ر واجب نیه‌ ئه‌گه‌ر پزیشكێك له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی شه‌خصی بێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئه‌نجام نه‌دا بۆ نه‌خۆشێك ئایا گوناهبار ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر پزیشكی تر هه‌بێت یاخود نه‌بێت ؟

حوكمی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆش ئایا له‌ بنه‌مادا واجبه؟ ئه‌گه‌ر واجب نیه‌ ئه‌ی حوكمه‌ی چیه؟

] kurdish – كوردی – كردي [

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1435

 ما حكم العلاج أصلاً هل هو واجب؟

« باللغة الكردية »

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

حوكمی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆش، ئایا له‌ بنه‌مادا واجبه؟ ئه‌گه‌ر واجب نیه‌ ئه‌ی حوكمه‌ی چیه؟

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان كراوه‌ :

پرسیار : حوكمی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆش، ئایا له‌ بنه‌مادا چاره‌سه‌ركدنی نه‌خۆش واجبه‌ ؟ ئه‌گه‌ر واجب نیه‌ ئه‌گه‌ر پزیشكێك له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی شه‌خصی بێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئه‌نجام نه‌دا بۆ نه‌خۆشێك ئایا گوناهبار ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر پزیشكی تر هه‌بێت یاخود نه‌بێت ؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆش كارێكی مه‌شروع وڕێگا پێدراوه‌، واجبه‌ له‌سه‌ر پزیشكیش كه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی بكات و هه‌موو هه‌وڵێكی له‌و پێناوه‌دا بخاته‌ گه‌ر به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ شیفایان بدات، یان لانی كه‌م ئێش وئازاری سه‌رشانیان سووكتر بكات، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی گشتی كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام داكۆكی له‌سه‌ر هاریكاری وبه‌ده‌مه‌وچوونی لێقه‌وماوان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر پزیشك كاره‌كه‌ی خۆی به‌ جوانترین شێوه‌ ڕاپه‌ڕێنێت، له‌وانه‌ش چاره‌سه‌كردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ هانای بۆ ده‌به‌ن، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ ده‌ریان بكات وچاره‌سه‌ریان نه‌كات، یان كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت له‌كاتی چاره‌سه‌كردنیاندا ...

خوای گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌ك موه‌فق بكات .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .

سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان