×
خۆشه‌ویستان جارێكی تر خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌نی داینه‌وه‌ كه‌ شاد بینه‌وه‌ به‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، مانگی قورئان، مانگی به‌ره‌كه‌ت ولێخۆش بوون، مانگی گیرا بوونی نزا وپاڕانه‌وه‌، مانگی میهر وژیانه‌وه‌ی دڵه‌كان، له‌خوای گه‌وره داواكارین یارمه‌تیمان بدات كه‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆیدا به‌رێ بكه‌ین.

    له پێشوازی مانگی ڕهمهزانی پیرۆزدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    في استقبال شهر رمضان المبارك

    « باللغة الكردية »

    أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    له پێشوازی مانگی ڕهمهزانی پیرۆزدا

    سوپاس وستایشی بێ پایان بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، ئهو پهروهردگارهی كه ئاینهكهی خۆی وهك چاكترین دیاری بۆ مرۆڤایهتی به محمد المصطفی دا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕهوانه كرد، بۆ ئهوهی دهریان بهێنێت له بهندایهتی مرۆڤهكانهوه بۆ بهندایهتی خوای تاك وتهنها، دهریان بهێنێت له زوڵم وستهمی ئاینه تێكدراوهكانهوه بۆ عهدل ودادپهروهری ئیسلام، ئهو پهروهردگارهی كه مانگی ڕهمهزانی عهطا كردووه به ئوممهتی ئیسلام، وه دردودو صهڵات وسهلام بۆ سهر گیانی پێشهوای مرۆڤایهتی پێغهمبهری ئیسلام وئال وبهیت وسهرجهم هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه.

    خۆشهویستان جارێكی تر خوای گهوره تهمهنی داینهوه كه شاد بینهوه به مانگی ڕهمهزانی پیرۆز، مانگی قورئان، مانگی بهرهكهت ولێخۆش بوون، مانگی گیرا بوونی نزا وپاڕانهوه، مانگی میهر وژیانهوهی دڵهكان، لهخوای گهوره داواكارین یارمهتیمان بدات كه ئهم مانگه له ڕهزامهندی خۆیدا بهرێ بكهین .

    خۆشهویستان : مانگی ڕهمهزان مانگی كۆكردنهوهی چاكه و توێشوو پڕكردنه له خێر و خێرات و حهسهنات، مانگی بازرگانی كردنه به تهمهنهوه، تهمهن له خزمهتی طاعهت و گوێڕایهڵی كردنی خوای گهورهدا بهسهر بهرین، نابینیت ڕۆژانه خهڵكی به جارێك له بهیانی زوودا ههموویان وهك پوره ههنگ گرمهیان دێت وههر كهسێك بۆ بهدهستهێنانی پاروویهك بۆ ژیانی ههتا ئێواره كه خۆر ئاوا دهبێت دێن و دهجوڵێن، به تایبهتی بازرگانه گهورهكان ههمیشه سهرگهرمی ئهوهن كه پلانی تۆكمه داڕێژن بۆ بهدهستهێنانی قازانج وداهاتی زیاتر، تاوهكو بتوانن سهرمایهیهكی گهورهتر بهدهست بهێنن، بۆ ئاسوده كردنی خۆیان ونهوهكانیان وخۆش گوزهرانی داهاتویان، بازرگانهكان لهههموو دونیا وهرزهكانی بازرگانی به فورسهت و ههل دهزانن بۆ بهدهسهێنانی زیاتر قازانج و برهو دان و فراوانكردنی بازرگانییهكهیان، چونكه ئهوهی لهو وهرزانهدا دهستیان دهكهوێت له تهواوی وهرزهكانی تری ساڵدا بهدهستی ناهێنن، چونكه له ساڵێكدا یهك جاره و وهك دهڵێن كوڕ ئهو كوڕهیه ژیر بێت و شهو ڕۆژ بخاته سهریهك بۆ ئهوهی ههوڵهكانی چهند جار بكاتهوه و یهك لهحزهیشی به فیڕۆ نهدات، چونكه ماوهكهی كهمه و له ساڵێكدا یهك جاره، ئهگهر له جهنابیشتان بپرسم باشه ئهم ههموو ههوڵ و تێكۆشان و شهو خستنه سهر ڕۆژ و ڕۆژ خستنه سهر شهوه له پێناو چیدا، بێگومان لهوهڵامدا دهڵێیت : بۆ ئهوهی خۆشتر بژین و پاره و سهروهت وسامانی زیاتر كۆ بكهینهوه، تاوهكو دڵنیابن له كیسه وقاسهی پڕیان بۆ خۆیان و ئایندهیان .

    خوشك وبرای بهرێزم : ئهی ئێمهی باوهڕداریش ناڵێین مانگی ڕهمهزان مانگی لێخۆش بوونه، ئهی ناڵێین ڕهمهزان مانگی توێشوو كۆكردنهوهیه، مانگی دابهزینی قورئانه، ناڵیین مانگی بهرهكهت وبازرگانی قازانجكردووی بێ كۆتاییه، بازرگانیهك زۆر جیاواز له بارزرگانی دونیا و پوڵ وپاره كۆكردنهوه، ئهم بازرگانییهی مانگی ڕهمهزان بازرگانی كردنه لهگهڵ پهروهردگاردا، ئهو پهروهردگارهی هێنده میهرهبانه چاكهیهك به ده چاكه وههندێك جار به حهفتا و حهوت صهد و زیاتر لهوهیش بۆ بهندهكانی دهینوسێت، كهواته دڵنیا بن لهوهی مانگی ڕهمهزانیش وهرزی بازرگانی كردنه به چاكه وحهسهناتهوهو جیاواز تر لهو چاكه و حهسهناتانهی كه له مانگهكانی تردا ئهنجامیان دهدهیت، ئهم مانگه تۆی باوهڕدار حهسهنات كۆدهكهیتهوه له ڕۆژوو، ئهو ڕۆژووهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له فهرموودهیهكی قودسیدا فهرموویهتی كه خوای گهوره دهفهرموێت : « الصوم لی وأنا أجزي به » واتا : ڕۆژوو بۆ منه و ههر تهنها خۆیشم پاداشتی دهدهمهوه، مهبهست لهوهیه كه پاداشتی ڕۆژوهوان هێنده گهورهیه كه مهگهر ههر خوای گهوره ومیهرهبان خۆی بزانێت پاداشتهكهی چیه و چۆنه، چاكه كۆدهكهیتهوه له دهركردنی زهكاتی ماڵ و سامانهكهت، پێویستی ههژاران و نهداران پر دهكهیتهوه و دڵیان خۆش دهكهیت، توێشووت پڕ دهكهیت به ئیستغفار و داوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره، تای تهرازووی چاكهكانت قورستر بكه به ژیان لهگهڵ یاد وذیكری خودا وقورئان خوێندنهوه و تێرامان له مانا و مهبهستهكانی، ئهم مانگه مانگی شهو نوێژ و تهراویحه، مانگی زیندووكردنهوهی ( لیلة القدر) ــه كه پاداشتهكهی زیاتره له خێر وحهسهناتی زیاتر له ههشتا ساڵ، بهرێزانم فورسهته چونكه لهم مانگهدا شهیتانهكان دهبهسترێنهوه، دهرگاكانی بهههشت دهكرێنهوه ودهرگاكانی دۆزهخ دادهخرێن .

    بۆیه دهبینین كاتێك مانگی ڕهمهزان نزیك دهبوویهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هانی هاوهڵانی دهدا بۆ ئهوهی قۆڵی لێ ههڵماڵن و خۆیانی بۆ ئاماده بكهن، تاوهكو به گهرمی وگوڕی به پیریهوه بڕۆن، دهیفهرموو « قد جاءكم رمضان، شهرٌ مبارك، افترض الله عليكم صيامه، يُفتح فيه أبواب الجنة، ويُغلق فيه أبواب الجحيم، ويُغلُّ فيه الشياطين، فيه ليلةٌ خيرٌ من ألف شهرٍ، من حُرِم خيرها فقد حُرم » [ رواه أحمد في المسند، والنسائي وابن أبي شيبة ] واتا : ئهوه ڕهمهزان هات بۆلاتان، مانگی بهرهكهت وپر خێر،خوای گهوره ڕۆژوهكهی لهسهر فهرز كردوون، دهرگاكانی بهههشت دهكرێنهوه، ودهرگاكانی دۆزهخ دادهخرێت، وشهیتانهكان كۆت بهند دهكرێن، یهك شهوی ههیه، به ئهندازهی ههزار مانگ خێری ههیه، ئهوهی له خێری ئهم مانگه مهحروم بێت، بهڕاستی ئهوه مهحرومه له خێر و حهسهناتی .

    نهك ههر ئهوهنده لهم مانگهدا ههموو شهوێك بانكهرێك له فریشتهكان بان دهكات، وهك له فهرموودهیهكدا هاتووه : « يا باغي الخير أَقْبِلْ، ويا باغي الشرِّ أَقْصِرْ، ولله عتقاء من النار ، وذلك كل ليلة » واتا : ئهی ئهو كهسهی كه چاكه وحهسهناتت دهوێت و خێرا بكهو وهره بۆ توێشوو كۆكردنهوه، ئهی ئهو كهسهشی كه بهدوای شهڕ وخراپهوه بوویت ئیتر كۆتایی پێ بهێنهوه و بگهڕێرهوه بۆ لای پهروهردگارت، لهم مانگهدا خوای گهوره ههموو شهوێك كۆمهڵێك كهس له ئاگر ئازاد دهكات وڕزگاریان دهكات .

    ئهی ئێستا وپاش ئهم ڕوونكردنهوهیه بازرگانی كردنی دوینا سهرقاڵت دهكات لهوهی نهتوانیت بازرگانی كردنه گهوره وپر بهرهكهتهكه لهگهڵ خوای گهوره لهم مانگه پیرۆزهدا ئهنجام نهدهیت ؟ ئومێدهوارم ههموومان لهو كهسانه بین كه خوای گهوره له وهصفیاندا دهفهرموێت : ▬ رِجَالٌ لَا تُلْهِيهِمْ تِجَارَةٌ وَلَا بَيْعٌ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَإِقَامِ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ الْقُلُوبُ وَالْأَبْصَارُ * لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا وَيَزِيدَهُمْ مِنْ فَضْلِهِ وَاللَّهُ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَاب♂ [ سورة النور: 37 - 38 ] واتا : پیاوانێك بازرگانیی و كڕین و فرۆش، لهیادی خوا و له بهرپاكردنی نوێژو بهخشینی زهكات غافڵیان ناكا ، واته: لهلایهكهوه ههردهم خهریكی پهیدا كردنی ژیان و ژیوارن و، لهلایهكی تریشهوه یادی خوا دهكهن و، ههر كات بانگ گوترا، ئهوان بهپهله ئهڕۆن بهدهم نوێژهكانیانهوه، وه ههركاتێكیش زهكاتیان كهوته سهر، بهخێرایی جێبهجێی ئهكهن لهرۆژێك ئهترسن كه دڵ و چاو تێیدا گش ئهگهڕێن و وهر دهچهرخێن، واته: له رۆژێ ئهترسن ئاخۆ له چ لایهكهوه فریشتهی سزا بیانگرن و، نامهیان چۆن بدرێتێ ؟ * به ئومێدی ئهوهن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداتهوهو له فهزڵ و بهخششی خۆی بههرهوهریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور دهبهخشێت بهههر کهس که بیهوێت و شایسته بێت .

    له كۆتاییهوه داواكارم لهخۆم وپاشان ئێوهی بهرێزیش كه ئهم مانگه هێشتا لهسهرهتاكانیهوهین، كه به فورسهتی بگرین وقۆڵی لێههڵماڵین وپهیمان وبهلێن لهگهڵ خوای گهورهدا ببهستین كه بهڕاستی بهندهی ڕاستهقینهی ئهو بین، و ئهم مانگه بكهین به وێستگهی بهخۆداچوونهوه، چونكه مانگی ڕۆح و ڕهیحانه، مانگی یاد وذیكری خودایه، مانگی پاكردنهوهی دڵهكانه، مانگی وازهێنانه له گوناهوتاوان وگهڕانهوهیه بۆ لای میهری میهرهبانی پهروهردگار، مانگی خوا لهخۆ ڕازی كردنه، مانگی بهدهسهێنانی بهههشت وخۆشبهختی ههتا ههتاییه، با لهدهستی خۆمانی نهدهین، تا له ژیانداین، چونكه كهسانێك كه حاڵی حازر له ژێر گڵدان ولهناو گۆڕهكانیاندان هیوا خوازن كه خوای گهوره جارێكی تر بیانگێڕێتهوه بۆ دونیا تاوهكو ڕزگاریان بێت لهو ژیانه تاڵ و ناخۆشهی كه تێیدان، خوای گهوره ههموو لایهك موهفهق بكات تاوهكو لهخزمهت ڕهمهزاندا بین بتوانین ڕهزامهندی خوای گهورهی تێدا بهدهست بهێنین ..

    وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم