چی شتێك پێویسته خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی ئه‌نجامی بدات بۆ ئاینه‌كه‌ی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چی شتێك پێویسته خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی ئه‌نجامی بدات بۆ ئاینه‌كه‌ی
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
ماذا يجب على طالب الطب تجاه دينه؟
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
چی شتێك پێویسته خوێندكاری كۆلێژی پزیشكی ئه‌نجامی بدات بۆ ئاینه‌كه‌ی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان كراوه :
پرسیار : من خوێندكاری كۆلێژی پزیشكیم له زانكۆی ئه‌زهه‌ر، پێداچوونه‌وه‌ی وانه‌كان وئاماده‌كردنیان كات وهه‌وڵ وكۆششێكی زۆری ده‌وێت لێم، هه‌لیش بۆ فێربوونی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌به‌رده‌مدا زۆر كه‌مه، ئایا به چ شێوه‌یه‌ك وانه خوێندن و هه‌وڵ وكۆششه‌كانم بكه‌م به ( عباده‌ت ) بۆ خوای گه‌وره ؟ بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ش منه‌ت وبه‌ره‌كه‌تی خۆی برژێنێت به‌سه‌رمدا، وده‌رگاكانی زانست وزانیاری وته‌وفیقی خۆیم به‌سه‌ردا بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاشه‌ڕۆژدا خوێندكارێ سوود به‌خش بم بۆ موسڵمانان و به‌هێزكردنی هه‌یبه‌تیان، وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
واجبه له‌سه‌ر موسڵمان ته‌عالیمه‌كانی ئاینه‌كه‌ی فێر بێت به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه بتوانێت فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره جێ به‌جێ بكات، وه نابێت هیچ شتێكی تر سه‌رقاڵی بكات له نه‌كردنی ئه‌و واجبانه، هه‌روه‌ك چۆن فێربوونی پزیشكیش فه‌رزی كفایه‌یه له‌سه‌ر موسڵمانان، وه فێربوونی ته‌عالیمه‌كانی دینیش فه‌رزی عه‌ینه له‌و بابه‌تانه‌ی كه پێویستی پێیه‌تی، وه فه‌رزی عه‌ینیش پێشده‌خرێت به‌سه‌ر فه‌رزی كفایه‌دا، بۆیه ده‌بێت بزانیت ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ر ده‌بێت له دیندا فێریان ببێ واجبن له‌سه‌رت، وه ده‌بێت ئه‌مه‌ش وات لێ نه‌كات كه‌ببێت به‌ڕێگر له‌به‌رده‌م فێربوونی زانسته‌كانی پزیشكیدا، وه ده‌كرێت خوێندن وهه‌وڵ وكۆششه‌كانی فێربوونی كۆلێژی پزیشكی بكه‌یت به ( عباده‌ت ) بۆ خوای گه‌وره، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه دڵسۆزی و ئیخلاصت هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره، وئه‌وكاره‌ت ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت، كاتێك ده‌ته‌وێت سوود وقازانجت هه‌بێت بۆ موسڵمانان، وه هه‌ستیت به ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی كه ئوممه‌تی ئیسلام پێویستی پێیه‌تی له‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌یت و هه‌وڵبده‌یت بیان پارێزێت له‌و نه‌خۆشی و په‌تایانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره، به‌مه‌ش خوێندن وهه‌وڵ وتێكۆشانت له‌گه‌ڵ نیه‌تی چاكت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ده‌بێت به عیباده‌ت .
خوای گه‌وره‌ش هه‌موو لایه‌ك موه‌فق بكات .
وصلی الله علی نبینا محمد واله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان