دید و ڕه‌حمه‌تی ئیسلام به‌رامبه‌ر كه‌سانی ناموسڵمان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
دید و ڕه‌حمه‌تی ئیسلام به‌رامبه‌ر كه‌سانی ناموسڵمان
] kurdish – كوردی – كردي [
ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
نظرة ورحمة الإسلام تجاه غير المسلمين
« باللغة الكردية »
أومید عمر جروستاني
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
دید و ڕه‌حمه‌تی ئیسلام به‌رامبه‌ر كه‌سانی ناموسڵمان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌چاوێكی مرۆڤ دۆستانه‌وه سه‌یری كه‌سانی ناموسڵمان ده‌كات، چونكه ناكرێت جگه له‌م دیده دیدێكی تری هه‌بێت به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه كۆتا ئاینی ئاسمانیه، په‌روه‌ردگار خه‌ڵاتی كردووه بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌رمانی كردووه به هه‌موو خه‌ڵكی قبوڵی بكه‌ن و بۆ ئه‌م كاره‌ش پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ڵبژارد و جوبرهئیلی ڕه‌وانه كرد بۆلای و قورئانی پیرۆزی وه‌ك دوا په‌یامی ئاسمانی بۆ هێنا تاوه‌كو ببێته ڕه‌حمه‌ت بۆ ته‌واوی جیهان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ▬ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ♂ [ الأنبياء: 107 ] واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د ئێمه ته‌نها تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه كردووه كه ببیته ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان .
خوای گه‌وره ومیهرهبان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی پیرۆزه‌ی نارد بۆ باوه‌ڕداران، فه‌رمانی پێكردن كه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ یه‌كخواپه‌رستی و له‌م پێناوه‌شدا هه‌موو توانا و كات و سه‌روه‌ت وسامانی خۆشیان ببه‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ی دونیا له‌تاریكی نه‌فامی و جه‌هاله‌ت و دواكه‌وتووی ڕزگار بكه‌ن و به‌ره و نوور و ڕوناكی ئیمان و ئیسلام بیانبه‌ن، له زوڵم وسته‌می ئاینه‌كانی تر ده‌ریان بهێنن وبه‌ره‌و دادگه‌ری و عه‌دلی ئیسلام هه‌نگاویان پێ هه‌ڵبگرن، هه‌ر ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه ( سه‌لات وسه‌لامی خوایان لێ بێت ) .
گومانی تێدا نییه مرۆڤ وه‌ك كائنێكی زیندوو خوای گه‌وره ڕێزێكی بێ شوماری لێگرتووه و كردویه‌تی به گه‌وره و سه‌یدی هه‌موو مه‌خلوقات، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلاً ♂ [ الإسرا‌ء : 70 ] واتا : سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و .. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).
ئه‌م ڕێزگرتنه‌ش گشتگیره و ته‌واوی مرۆڤه‌كان به باوه‌ڕدار و غه‌یری باوهڕداریشهوه ده‌گرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕێزگررتنه شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ گشت كایه‌كانی ژیان و ئه‌حكامه‌كانی شهریعهییش، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌مێك شاره‌زایی هه‌بێت ده‌رك به‌و هه‌قیقه‌ته ده‌كات ئه‌ویش له‌ڕوانگه‌ی خوێندنه‌وه و تێڕامان له ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) .
فقد روى الإمام مسلم أَنَّ قَيْسَ بْنَ سَعْدٍ وَسَهْلَ بْنَ حُنَيْفٍ كَانَا بِالْقَادِسِيَّةِ، فَمَرَّتْ بِهِمَا جَنَازَةٌ، فَقَامَا، فَقِيلَ لَهُمَا: إِنَّهَا مِنْ أَهْلِ الأَرْضِ (أي: من مجوس فارس)، فَقَالا: إِنَّ رَسُولَ اللهِ مَرَّتْ بِهِ جَنَازَةٌ فَقَامَ، فَقِيلَ: إِنَّهُ يَهُودِيٌّ، فَقَالَ: « أَلَيْسَتْ نَفْسًا » واتا : ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه له قه‌یسی كوڕی سه‌عد و سه‌هلی كوڕی حونه‌یف ( خوایان لێ ڕازی بێت ) له جه‌نگی قادسیه‌دا ته‌رمێكیان به لایاندا تێپه‌ر كردن، ئه‌وانیش له‌به‌ری هه‌ستانه‌وه، پێیان ووتن : ئه‌مه خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته‌ن واتا : ئاگری په‌رست بوون، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ووتیان : ته‌رمێكیان تێپه‌ڕ كرد به‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دا و ئه‌ویش له‌به‌ر ته‌رمه‌كه هه‌ستایه‌وه، پێیان ووت : ئه‌و ته‌رمه ته‌رمی كه‌سێكی جوله‌كه بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئایا ئه‌ویش ( نه‌فس = مرۆڤ ) نییه .
ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام به مردوویش ڕێزی له مرۆڤه‌كان ناوه چ جای به‌زیندووی .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌بوو ببوایه به‌مایه‌ی باوه‌ڕ هێنانی زۆرێك له جوله‌كه‌كان، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنا به‌ڵكو به‌هه‌موو جۆرێك دژایه‌تیان كرد و خه‌ریكی پیلانگێری بوون له‌خۆی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یش.
له لایه‌كی تره‌وه موسڵمانان ده‌زانن جیاوازی نێوان مرۆڤه‌كان كارێكی حه‌تمی و حاشا هه‌ڵنه‌گره و ده‌بێت هه‌ر ببێت، چونكه مرۆڤه‌كان سروشتیان وایه هه‌موویان له‌سه‌ریه‌ك دڵ كۆنه‌كراونه‌ته‌وه وتاوه‌كو جیاوازیان نه‌بێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ♂ [ یونس : 99 ] واتا : خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
لةم ئايه‌ته پیرۆزه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره مرۆڤه‌كانی ئازاد كردووه له‌هه‌ڵبژاردنی ئاین و بیروباوه‌ڕی خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به وویست وئیراده‌ی خۆیان پاشه‌ڕۆژی خۆیان دیاری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ئایا ئیمان وباوه‌ڕ هه‌ڵده‌بژێرن یاخود بێباوه‌ڕی و سه‌ركه‌شی و دوور له خودایی .
به كوورتی گرنگی و كاری مرۆڤی موسڵمان له‌م ژیانه‌دا ئه‌وه‌یه كه بانگه‌وازی غه‌یری موسڵمانان بكه‌ن بۆ لای ئیسلام و ئاینه پیرۆزه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی سوود مه‌ند وبههرهدار بێت به نیعمه‌تی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، خۆ تا ئه‌و كاته‌ی باوه‌ڕداران كاریان به هێمنی و ئاشتی به‌ریوه چوو بێت له گه‌یاندنی ئاینه‌كه‌یان هه‌رگیز په‌نایان نه‌بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی هێز، كاتێكیش ناچار بوون كه هێز به‌كار بهێنن، ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو ئه‌و ڕیگایانه‌ی كه به‌دڕك وداڵ گیراوه و بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌گه‌یاندنی ئیسلام پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ركاتێك هه‌ر شار‌و و ناوچه‌یه‌ك موسڵمان بوو بن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام وازیان لێهێناوون و كه‌سێكیان له‌خۆیان كردووه به‌كار به‌ده‌ست به‌سه‌ریانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمانیش نه‌بووبن، ئه‌وا بانگیان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ساڵانه ( جزیة = بریتی ) یه‌ك بده‌ن، له به‌رامبه‌ردا ئازاد بوون له‌سه‌ر ئاینی خۆیان بمێننه‌وه و په‌یڕه‌وی دینه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن وخه‌ریكی كه‌سابه‌ت و بازرگانی و ژیانی ڕۆژانه‌یان بن، بۆ هیچ كهسێكیس نه‌بووه له موسڵمانان زوڵم وسته‌میان لێ بكات و مافیان زه‌وت بكات، یان سوكایه‌تیان پێ بكات، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِ ♂ [ البقرة : 256 ] واتا : به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) .
چونكه هه‌ركاتێك بیروباوه‌ڕ به‌زۆر سه‌پا به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا نیفاق و دووڕووی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، و ئه‌و كه‌سه باوه‌ڕدار و تاكێكی سوودبه‌خش نابێت بۆ كۆمه‌ڵگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی یه‌كخواپه‌رستی و عیبادهت و خواناسی له ئیسلامدا، ئیخلاص و دڵسۆزیه بۆ خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار، ئه‌مه‌ش كارێكی مه‌حاڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی به زۆر ئاینی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت .
خۆ گومانی تێدا نییه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له شاری مه‌دینه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زراند ته‌نها موسڵمانانی لێ نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سێ تیره و هۆزی جوله‌كه‌ش هه‌بوون، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ره‌تای كۆچكردنیهوه بۆ ئه‌و شاره په‌یمان نامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا به‌ستن، كه له‌و په‌یمان نامه‌یه‌دا هه‌موو مافێكی بۆ جوله‌كه‌كان ده‌سته‌به‌ر كرد، مافی ئازادیه‌كانیان له مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان، مافی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی ژیانیان وه‌ك تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نابێت پیلان له‌دژی موسڵمانان بگێڕن و ده‌بێت دڵسۆزی خاك و نیشتمانی خۆیان بن، به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و موسڵمانان پابه‌ندی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه بوون تا ئه‌و كاته‌ی جوله‌كه‌كان په‌یمان نامه‌كه‌یان شكاند و ده‌ستیان كرد به خیانه‌تی گه‌وره‌ی نیشتمانی، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) ناچار بوو هه‌ر سێ هۆزه‌كه‌ی له شاری مه‌دینه دوور خسته‌وه بۆ شاری خه‌یبه‌ر، به‌ڵام نه‌گریسی جوله‌كه به‌وه‌یشه‌وه نه‌وه‌ستا له‌وێش خه‌ریكی دوژمنایه‌تی و پیلانگێران بوون له موسڵمانان .
له لایه‌كی تره‌وه جیاوازی بیروباوه‌ڕ نابێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی داده‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی زوڵم وسته‌م بكات له كه‌سانی ناموسڵمان، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ♂ [ المائدة : 8 ] واتا : ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن .
نه‌ك هه‌ر هێنده بگره ئه‌و هه‌موو ناموسڵمان و خاوه‌ن ئاینه جیاوازانه‌ی كه تا ئێستاش له جیهانی ئیسلامی‌دا ماونه‌ته‌وه وسه‌رگه‌رمی ته‌عالیم و به‌جێهێنانی ئاینی خۆیانن، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نا موسڵمانان به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی زوڵم وسته‌میان لێ نه‌كراوه له لایه‌ن موسڵمانانه‌وه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی به‌ناهه‌ق كوشتنی ئه‌و بێباوه‌ڕه‌ی كه په‌یمان وبهلێنی هه‌یه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا فه‌رموویه‌تی : « مَنْ قَتَلَ نَفْسًا مُعَاهَدًا لَمْ يَرِحْ رَائِحَةَ الْجَنَّةِ وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ أَرْبَعِينَ عَامًا » [ رواه البخاري ] واتا : هه‌ر موسڵمانێك كه‌سێك بكوژێت خاوه‌نی په‌یمان وبهلێن بێت له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ئه‌وا بۆنی به‌هه‌شت ناكات، كه بۆنی به‌هه‌شت له دووری ڕیگای چل ساڵه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێت .
ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌بێت خاوه‌نی په‌یمان وبهلێنی خۆیان بن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یمانیان به‌ستووه له‌گه‌ڵیاندا تا ئه‌و كاته‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان له‌سه‌ر په‌یمان وبه‌ڵێنی خۆیان بن .
له‌م باره‌یشه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ كَيۡفَ يَكُونُ لِلۡمُشۡرِكِينَ عَهۡدٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِۦٓ إِلَّا ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ ۖ فَمَا ٱسۡتَقَٰمُواْ لَكُمۡ فَٱسۡتَقِيمُواْ لَهُمۡ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُتَّقِينَ♂ [ التوبة : 7 ] واتا : چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران ( ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن )، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت
كاتێكیش ( بیت المقد‌س ) ڕزگار كرا و ئه‌میری موسڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕۆشته ناویه‌وه، كلیله‌كه‌ی له بهتریاكهكهی وه‌رگرت په‌یمانێكی له‌گه‌ڵیاندا نووسی كه ئه‌مه به‌شێكی ئه‌و په‌یمان نامه‌یه‌یه : « هذا ما أعطى عبد الله عمر أمير المؤمنين أهل إيلياء من الأمان. أعطاهم أماناً لأنفسهم وأموالهم. ولكنائسهم .... وسقيمها وبريئها وسائر ملتها، أنه لا تسكن كنائسهم ولا تهدم. ولا ينتقص منها ولا من حيزها. ولا من صلبهم، ولا شي‌ء من أموالهم، ولا يكرهون على دينهم، ولا يضار أحد منهم،*ولا يسكن بإيلياء معهم أحد من اليهود » واتا : ئه‌مه ئه‌و ئه‌مانه‌یه كه به‌نده‌ی خوا ( عمر ) ئه‌میری باوه‌ڕداران داویه‌تی به خه‌ڵكی ( ئیلیا ) بۆ خۆیان و ماڵ وسامان و كه‌نیسه‌كانیان، به له‌ش ساغ و به نه‌خۆش و پهككهوتهكانیان به ته‌واوی ئه‌هلی ئاینه‌كه‌یان، به‌وه‌ی نابێت كه‌نیسه‌كانیان هیچ كه‌سێكی موسڵمانی تێدا نیشته‌جێ بكرێت، وهنابیت بڕوخێنرێن، وه هیچ شتێكیان لێ كه‌م نه‌كرێته‌وه، له سنووری كه‌نیسه و خاچ وسامانیان، وه نابێت زۆریان لێ بكرێت واز له ئاینه‌كه‌یان بهێنن، یان ئه‌زیه‌ت و ئازار بدرێن، وه نابێت هیچ كه‌س له جوله‌كان له‌گه‌ڵیاندا له شاری ( ئیلیا ) نیشته‌جێ بكرێن .
ئه‌م په‌یمانه لێوان لێوه له عه‌دل و دادگه‌ری و مافی كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كان له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد له به‌تریاكی ( بیت المقد‌س ) كاتیك ئه‌و سیفاته جوانانه‌ی بینی له ( عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا ) كه چه‌ندێك ( متواضع ) و خاكییه كلیله‌كانی ته‌سلیم كرد وگریا، عومه‌ریش ( خوای لێ ڕازی بێت ) وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی ژیر و خاوه‌ن ته‌جروبه، هه‌ڵنه‌سا سوكایه‌تیان پێ بكات، یاخود پێیان پێ بكه‌نێت،. به‌ڵكو دڵخۆشی دایه‌وه و پێی ووت : ئه‌مه حاڵی دونیایه، هه‌ر ڕۆژێك لای كۆمه‌ڵێكه، ڕۆژانێك بۆ ئێمه‌یه و ڕۆژانێكیش بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان، بهتریاكهش له‌وه‌ڵامدا ووتی : دڵگران نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه وه‌ك ( فاتح ) و (غزاة ) هاتوونه‌ته ناو ( بیت المقد‌س ) ، وه دونیا ڕۆژێك بۆ ئێوه‌یه و ڕۆژانێكیش بۆ ئێمه، نه‌خێر به‌ڵكو ئیتر ئێوه به بیروباوه‌ڕ و حوكم و خو و ڕه‌وشتی جوانی ئیسلام بۆ هه‌تا هه‌تایی بوون به خاوه‌نی ( بیت المقد‌س ) .
له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی عومه‌ری كوڕی عبد العزیز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )( قتیبةی كوڕی موسلیم باهلي ) كه قائد وسه‌ركرده‌ی سوپای ئیسلام بوو، له‌ناكاودا دای به‌سه‌ر شاری ( سمرقند ) له ناوچه‌ی خۆراسان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكات سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچێته هه‌ر شارێكه‌وه ده‌بێت بانگیان بكات بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان بن، ئه‌گه‌ر موسڵمان نه‌بوون، ده‌بێت بانگیان بكات بۆ ته‌سلیم بوون به حوكمی ئیسلام و پێدانی ( جزیة ) ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوون ئه‌مجا سێ ڕۆژ مۆڵه‌تیان بدات وپاشان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بجه‌نگێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ( قتیبة ) ئه‌وه‌ی نه‌كرد، ولهناكاودا دای به‌سه‌ریاندا، كاتێكیش كاهن و پیاوانی ئاینی ( سمرقند ) زانیان ئه‌مه‌ی ( قتیبة ) كردویه‌تی پێچه‌وانه‌ی تهعالیمهكانی ئیسلامه، نامه‌یه‌كیان نووسی بۆ خه‌لفیه‌ی موسڵمانان ( عمری كوڕی عبد العزیز ) و سكاڵایان كرد له‌و كاره‌ی ( قتیبة )، عومه‌ریش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دانه‌وه به‌وه‌ی كه والی( سمرقند ) قاضیهك دابنێت بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌ویش هه‌ستا ( جُمَيْع بن حاضر الباجي ) وه‌ك قاضي ده‌ستنیان كرد بۆ دادوه‌ری كردن له نێوان ئه‌و و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا، ئه‌وه بوو كاتێك (جُمَيْع ) زانی ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌قن فه‌رمانی كرد كه سوپای ئیسلام له‌و شاره بكشێته‌وه و هه‌ر زهرهروزیانێكیشان كردووه بۆیان ببژێرن، به‌ڵی سوپای ئیسلام له ( سمرقند ) هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌ق گه‌ڕایه‌وه بۆ خاوه‌ن هه‌ق، كاتێك خه‌ڵكیش ئه‌م دادگه‌ری و عه‌داله‌ته‌ی ئیسلامیان بینی زۆربه‌ی زۆریان موسڵمان بوون و ئه‌وه‌شی موسڵمان نه‌بوو ڕازی بوو ساڵانه ( جزیة ) بدات .
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ئه‌مه‌یه عه‌داله‌ت و دادگه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه ڕێزێكی له ڕاده به‌ده‌ری داناوه بۆ مرۆڤه‌كان به گشتی و خاوه‌ن نامه ئاسمانیه‌كان به تایبه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر كه له دونیای ئه‌مڕۆی به‌ناو جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌ناوی دژایه‌تی كردنی تێرۆر و له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م ناوه‌دا هه‌رچی زوڵم وسته‌م هه‌یه له موسڵمانانی ده‌كه‌ن، نمونه‌ی موسڵمانانی ( بۆرما ) و ( ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و ئۆغه‌ندا ) زیندوو ترین نمونه‌ن كه به زیندووی و به به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌كانی به ناو مافی مرۆڤه‌وه ده‌یانسوتێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی به ووشه‌یه‌كیش بێنه ده‌نگ ..
خوای گه‌وره له تۆی به‌رز وبڵند ده‌پاڕێینه‌وه كه جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلاممان بۆ بگه‌ڕێینیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ڕه‌حمه‌ت بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ( اللهم ئامین ) ..