×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ باس كردنی فه‌زڵ وپله‌ وپایه‌ی ئامۆژگاری له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

    باسی ئامۆژگاری

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان صابر عزیز

    2014 - 1435

    باب في النصيحة

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    باسی ئامۆژگاری

    ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت له‌ پێغه‌مبه‌ر هوده‌وه‌ علیه السلام:{وَأَنَا لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ} [ الأعراف : 68 ] .

    واتا: چاكیش بزانن من ئامۆژگارێكی دڵسۆزو هێمن و ئه‌مینم بۆتان.(ته‌فسیری ڕامان).

    فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ‬:

    عن أَبي رُقَيَّةَ تَمِيم بن أوس الداريِّ t : أنَّ النَّبيّ ﷺ‬ ، قَالَ : (( الدِّينُ النَّصِيحةُ )) قلنا : لِمَنْ ؟ قَالَ : (( لِلهِ وَلِكِتَابِهِ وَلِرَسُولِهِ وَلأئِمَّةِ المُسْلِمِينَ وَعَامَّتِهِمْ )) [رواه مسلم ].

    واتا: (تميم الداري) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئاین دڵسۆزی و ئامۆژگارییه‌) وتمان: بۆ كێ؟ فه‌رمووی: (بۆ خوا و، بۆ قورئانه‌كه‌ی، بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، بۆ پێشه‌وا و تێكڕای موسڵمانانیش).

    ڕاڤه‌ وروونكردنه‌وه‌:

    1- ئامۆژگار ده‌بێت دڵسۆزو هێمن و ئه‌مین بێت.

    2- ئامۆژگاری بۆ خوا بریتیه‌ له‌ جێ به‌جێكردنی فه‌رزه‌كان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.

    3- ئامۆژگاری بۆ قورئانه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕ بوون كه‌وا كه‌لامی خوایه‌ و جبریل دایبه‌زاندوه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، وه‌ ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت وفه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت.

    4- ئامۆژگاری بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕ بوون پێی وگوێڕایه‌ڵی كردنی وڕێزلێنانی به‌ زیندویی ومردویه‌تی.

    5- ئامۆژگاری بۆ پێشه‌وا ( كاربه‌ده‌ستان وزانایان ) بریتیه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵی كردنیان له‌ حه‌قدا ویارمه‌تی دانیان له‌ جێ به‌جێكرنی فه‌رمانه‌كانی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم ودوعا كردن بۆیان وئارام گرتن له‌سه‌ر ئه‌زێت وناڕه‌حه‌تیه‌كانیان.

    6- ئامۆژگاری بۆ تێكڕای موسڵمانان بریتیه‌ له‌ ڕێنمونی كردنیان بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی و فێركردنیان ده‌رباره‌ی ئاینه‌كه‌یان وسه‌رخستنیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردوه‌ لێیان.

    7- ئامۆژگاری پیرۆزترین وبه‌هاترین شته‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا.

    8- ئامۆژگاری هونه‌ره‌ هه‌موو كه‌س نازانێت به‌كاری بهێنێت.

    9- ئامۆژگاری كاریگه‌ر ده‌بێت‌ به‌ نهێنی ونه‌رم نیانی پێشكه‌ش بكرێت.

    10- پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری ده‌بێته‌ مایه‌ی كه‌م بونه‌وه‌ی بازنه‌ی باطڵ وگه‌شه كردنی بازنه‌ی حه‌ق ڕاستی‌.

    له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ پێشكه‌ش كردنی ئامۆژگاری بۆ خوا وقورئان وپێغه‌مبه‌ر ‌وپێشه‌وا وتێكڕای موسڵمانان.