باسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ڕێگا‌ی هیدایه‌ت یان گومڕایی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ڕێگا‌ی هیدایه‌ت یان گومڕایی
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
باب في الدلالة على خير والدعاء إِلى هدى أَو ضلالة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بانگ ده‌كات بۆ ڕێگا‌ی هیدایه‌ت یان گومڕایی
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[آل عمران :104] .
واتا: ئه‌بێ له ناو ئێوه‌دا کۆمه‌ڵێک ببێت، بانگه‌واز بکه‌ن بۆ چاکه، فه‌رمان بده‌ن به هه‌موو چاکه‌یه‌ک وه به‌رگری بکه‌ن له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئه‌وانه خۆیانن سه‌ر که‌وتوو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان).
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ:
عن أَبي هريرة t : أنَّ رَسُول الله ﷺ ، قَالَ : (( مَنْ دَعَا إِلَى هُدَىً ، كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أجُورِ مَنْ تَبِعَه ، لاَ يَنْقُصُ ذلِكَ مِنْ أجُورِهمْ شَيئاً ، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلاَلَةٍ ، كَانَ عَلَيهِ مِنَ الإثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ ، لاَ يَنْقُصُ ذلِكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيئاً )) رواه مسلم .
واتا: (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ ڕێگا‌ی هیدایه‌ت، ئه‌وه به ئه‌ندازه‌ی پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه شوێنی ده‌كه‌ون پاداشتی ده‌ستده‌كه‌وێت، هیچ له‌پاداشتی ئه‌وان كه‌م ناكات، هه‌ر كه‌سێكیش بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ گومڕایی، ئه‌وا تاوانی له‌سه‌ره وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه شوێنی ده‌كه‌ون و هیچ له تاوانی ئه‌وان كه‌م ناكات).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
1- هیدایه‌ت وگومڕایی به ده‌ستی خوای گه‌وره‌یه، هه‌ر که‌سێکی بوێ ڕێنموونی ده‌کات وه هه‌ر که‌سێکی بوێ گومڕای ده‌کات.
2- هیدایه‌تی خوای گه‌وره ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له دونیا وقیامه‌ت.
3- پشت هه‌ڵكردن له دینی خوا وهه‌ڵبژاردنی ڕێگا‌ی گومڕایی ده‌بێته مایه‌ی زه‌ره‌ر‌مه‌ندی ومه‌ینه‌تی له دونیا ئاگر ودۆزه‌خ له دواڕۆژدا.
4- له ڕێگه‌ی بانگه‌وازكردنه‌وه بۆ دینی خوا ڕاستی وحه‌قیقه‌ت روون ده‌بێته‌وه بۆ خه‌ڵكی.
5- بانگه‌وازكردن بۆ خه‌یر وچاكه ده‌بێت زانست وحیكمه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت.
6- بانگه‌وازكردن بۆ چاكه هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی تێدایه له دونیا ودواڕۆژدا.
7- فه‌رمان كردن به چاكه وبه‌رگری كردن له خراپه ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان.
8- جه‌نگ له نێوان حه‌ق و باطل به‌رده‌وامه تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه سه‌ركه‌وتن وپاشه ڕۆژ بۆ حه‌ق وشوێنكه‌وتوانیه‌تی.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره ڕێگا‌ی هیدایه‌ت و ڕاستیمان پیشان بدات وجێگرمان بكات له‌سه‌ری و دوورمانكاته‌وه له ڕێگا‌ی خراپه وگومڕایی.