حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای حوكم كردن به بنه‌ما ومه‌بادئه‌كانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای حوكم كردن به بنه‌ما ومه‌بادئه‌كانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم من يطالب بتحكيم المبادئ الاشتراكية والشيوعية
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
ترجمه: القسم الكردي في موقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014- 1435
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای حوكم كردن به بنه‌ما ومه‌بادئه‌كانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) :
پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه چییه كه داوای حوكم كردن به بنه‌ما ومه‌بادئه‌كانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، و دژایه‌تی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن؟ وه ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ش چیه كه یارمه‌تی ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه داوای جێ به‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئیشتراكی و شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن ؟ وه به‌رده‌وام به خراپه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه داوای جێ به‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن، یان تانه و ته‌شه‌ریان لێ ده‌ده‌ن و ودرۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، ئایا دروسته ئه‌و جۆره كه‌سانه له موسڵمانان بكه‌یت به ئیمام و ووتاربێژی مزگه‌وته‌كان ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
گومانی تێدا نییه واجبه له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ست و پێشه‌وای موسڵمانان كه له‌سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ژیانیاندا حوكم به شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكه‌ن، و دژایه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلام كۆده‌نگن له‌سه‌ری و هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نابینرێت سوپاس بۆ خوای گه‌وره، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه زۆر زۆره له قورئان سوننه‌ت و لای زانایانیش ڕوون و ئاشكرایه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ♂ [ النساء : 65 ] واتا : سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که دادوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن پێی .
هه‌روه‌ها له جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ♂ [ النساء : 59 ] واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:▬وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ♂ [الشوری: 10] واتا: لە هەر شتێکدا کە جیاوازیی دەکەوێتە نێوانتان لەسەری، ئەوە حوکمەکەی هەر بۆ لای خودا دەگەڕێتەوەو دەبێت بەپێی فەرمایشتی خودا حوکمی لەسەر بدرێت.
له‌جێگایه‌كی تریشدا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:▬ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ♂[ المائدة: 50 ] واتا: ئایا ئه‌وانه حوکمی خراپی سه‌رده‌می نه‌فامییان ده‌وێت و به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن؟! کێ هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی خودا حوکمی باش و ڕێکوپێك بێت؟! بێگومان که‌س نیه، به‌ڵام ئه‌م پرسیاره بۆ قه‌ومێکه که تێگه‌یشتنی ته‌واویان هه‌بێت و باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه بن.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ▬ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ♂ [ المائدة : 44 ] واتا : هه‌ر که‌س حوکم نه‌کات به‌و بڕیارانه‌ی که خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕن و موسوڵمان نین، ▬ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ♂ [ المائدة : 45 ] واتا : بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن ▬ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ♂ [ المائدة : 47 ] واتا : ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
ئايه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزیش له‌م باره‌یه‌وه زۆرن، زانایانیش هه‌موویان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك وابزانێت كه حوكمی غه‌یری خوا له حوكمه‌كانی خوای گه‌وره باشتره، یان ڕێگا و ڕیبازی غه‌یری ڕێگا و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له ڕێگا و ڕێبازی ئه‌و باشتره، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بێباوه‌ڕ بووه، هه‌روه‌ك چۆن زانایان كۆده‌نگیشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك پێی وابێت كه دروسته بۆ هه‌ركه‌سێك له شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی محمد المصطفی بچێته ده‌ره‌وه، یان حوكم به غه‌یری شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بێباوه‌ڕ و گومڕایه، بۆیه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی قورئان و كۆده‌نگی زانایان كه باسمانكردن و ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئیشتراكیه‌ت و شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، یان بۆ هه‌ر بیروباوه‌ریكی تری ڕوخێنه‌ر كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌وا كافرو گومڕابوون، كافرتر له جوله‌كه و گاوره‌كان، چونكه ئه‌و كه‌سانه مولیحدن، باوه‌ڕیان به خوای گه‌وره و ڕۆژی دوایی نییه، وه دروست نییه بكرێن به ئیمام و ووتاربێژی هیچ مزگه‌وتێك له مزگه‌وته‌كانی موسڵمانان، وه دروست نییه نوێژیش له پشتیانه‌وه بكرێت، وه هه‌ركه‌سێكیش یارمه‌تیان بدات له‌سه‌ر هه‌مان گومڕایی ئه‌وانه، وه هه‌ركه‌سێك ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی ئه‌وان به باش بزانێت و به‌خراپه‌یش باسی بانگخوازانی ئیسلام بكات وتانه‌یان لێ بدات، ئه‌وه كافر و گومڕایه، حوكمی وه‌ك حوكمی مولحیده‌كان وایه، ئه‌و مولحیدانه‌ی كه پشتگیریان لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵیان هاوشانه له بانگه‌شه كردن بۆ شیوعیه‌ت و ئیشتراكیه‌ت، زانایانیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك پشتگیری بێباوه‌ڕان بكات له دژی موسڵمانان وبه هه‌ر شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان بدات له شێوه‌كان ئه‌وا ئه‌و كه‌سه بێباوه‌ڕ بووه وحوكمی وه‌ك حوكمی ئه‌و بێباوه‌ڕانه وایه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ♂ [ المائدة : 51 ] واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی گه‌لی سته‌مکار نادات.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ♂ [ التوبة : 23 ] واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
ئومێده‌وارین ئه‌وه‌ی باسمانكرد به‌س بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شوێن هه‌ق وڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن، خوای گه‌وره‌ش ڕاستی ده‌ڵێت وهه‌ر ئه‌ویش ڕێنومایی خه‌ڵكی ده‌كات بۆ سه‌ر ڕێگا وڕێبازی ڕاست ودروست، داواكارین له‌خوای گه‌وره كه حاڵ و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م موسڵمانان باش بكات، وه ده‌نگیان یه‌كبخات له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی، وه دوژمنانی ئیسلامیش له‌ناو ببات و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ و هێز وبازوویان په‌رت وبڵاو بكات، وه موسڵمانان بپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌یان، هه‌ر ئه‌ویش به ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا...... وه درورد و سه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی پێغه‌مبه‌ر و به‌نده‌ی خوای گه‌وره، وه بۆ سه‌ر ئال و به‌یت و هاوه‌ڵانی هه‌تا هه‌تایه ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه: سایتی شێخی پایه به‌رز عبد العزیز بن باز ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت www.binbaz.org