حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای جێ به‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای جێ به‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
حكم من يطالب بتحكيم المبادئ
الاشتراكية والشيوعية
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزيز بن باز
يرحمه الله تعالى
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای جێ به‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كات
پرسیار: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه چیه كه داوای جێ به‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا دژایه‌تی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن، وه ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ش چیه یارمه‌تی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌ده‌ن كه‌داوای ئیشتراكیه‌ت و شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن ؟ وههمهیشه به‌خراپه باسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه داوای جێ به‌جێكردنی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن؟ وه تانه وته‌شه‌ره‌یان لێ ده‌ده‌ن ودرۆ به‌ده‌میانه‌وه ده‌كه‌ن، ئایا دروسته ئه‌و جۆره كه‌سانه بكرێن به ئیمام و ووتاربێژ له مزگه‌وته‌كاندا ؟
وه‌ڵامی شێخ عبد العزیز بن باز كرا (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) : الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه .
گومان له‌وه‌دا نییه كه واجبه له‌سه‌ر پێشه‌وا وكاربه‌ده‌ستی موسڵمانان له‌ته‌واوی كاروباره‌كانیاندا حوكم به شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكه‌ن ودژایه‌تی هه‌ر جۆره حوكمێكیش بكه‌ن كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، ئه‌مه‌ش كۆده‌نگی زانایانی ئیسلامه وهیچ كه‌سێكیان له‌م باره‌یه‌وه بۆچوونێكی تری نییه سوپاس بۆ خوای گه‌وره، به‌ڵگه‌ش له‌م باره‌یه‌وه له قورئانی پیرۆز وسوننه‌تی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) گه‌لێك زۆره، وه سوپاس بۆ خوای گه‌وره حوكمی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ش ڕوون وئاشكرایه لای ته‌واوی زانایان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) [النساء: 65] واته: نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن پێی .
له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) [النساء : 59] واته : ئه‌ی که‌سانێك که باوه‌ڕتان هێناوه، گوێڕایه‌ڵی خوا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بن، وه پاشانیش گوێڕایه‌ڵی کار به‌ده‌سته (عادیله) کانی خۆتان بن، جا ئه‌گه‌ر دوو بهرهکیتان هه‌بوو له‌شتێکدا ئه‌وه بیگێڕنه‌وه بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به ڕۆژی دوایی ئه‌وه باشتره وه ئاکام و ئه‌نجامی چاکتره .
یان فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ) [الشوری : 10] واته : له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه ده‌بێت سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی بگه‌ڕێته‌وه .
وه فه‌رموویه‌تی : ( أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ) [المائدة : 50] واته : ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ) [المائدة : 44] واته : هه‌ر که‌س حوکم نه‌کات به‌و بڕیارانه‌ی که خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕن و موسوڵمان نین .
هه‌ر له‌هه‌مان سوره‌تدا فه‌رمویه‌تی : (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) [المائدة : 45] واته : هه‌ر که‌س حوکم نه‌کات به‌و بڕیارانه‌ی که خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه هه‌ر ئه‌و که‌سانه سته‌م کاری ته‌واون .
دواجار هه‌ر له‌و سوره‌ته‌دا فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ) [المائدة : 47] واته : هه‌ر که‌س حوکم نه‌کات به‌وه‌ی که خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه ئا ئه‌وانه به ته‌واوی یاخین و له فه‌رمانی خوا ده‌رچوون .
ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه زۆرن، وزانایانیش یه‌كڕا وكۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه حوكمی غه‌یری خوای گه‌وره له‌حوكمی خوا باشتره، یان ڕێگا وڕێبازی غه‌یری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ڕێگا وڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) باشتر وخاستره، ئه‌وه زانایان ئه‌و كه‌سه به‌بێ باوه‌ڕ وكافر ده‌زانن، هه‌روه‌ها كۆدهنگیشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه دروسته مرۆڤ له‌و شه‌ریعه‌ته‌ی كه محمد المصطفی (صلى الله عليه وسلم) هێناویه‌تی ده‌ربچێت وكاری پێ نه‌كات یان دروسته به غه‌یری شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوكم بكرێت ئه‌وه بێباوه‌ڕو سه‌رگه‌ردان وگومڕایه .
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌یش كه باسمانكردن له‌قورئان وسوننه‌ت وكۆده‌نگی زانایان، پێمان وایه ئه‌و برایه‌ی كه پرسیاره‌كه‌ی كردووه وغه‌یری ئه‌ویش ئه‌وه ده‌زانن ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئیشتراكیه‌ت و شیوعیه‌ت وئه‌و ڕێچكه وڕێبازه خوار وخێچه ڕووخێنه‌رانه‌ی كه دژ به بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامن كافر وبێباوه‌ڕ وسه‌رلێشێواو وسه‌رگه‌ردان وگومڕان، بگره بێباوهڕترن له جوله‌كه وگاورهكانیش، چونكه ئه‌و كه‌سانه مولحیدن وباوه‌ڕیان به بوونی خوا وڕۆژی دوایی نییه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه هیچ كه‌سێك له‌وانه و لهلایهنگرانیشیان بكرێنه ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی موسڵمانان، وه دروستیش نییه نوێژ له‌پشتیانه‌وه بكرێت، وه هه‌ركه‌سێكیش یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانه بێت وكاره‌كانیان بۆ بڕازێنێته‌وه وڕه‌خنه له‌ئیسلام و موسڵمانان بگرێت وتانه وته‌شه‌ریان لێ بدات ئه‌وه ئه‌وانه‌یش بێباوه‌ڕ وكافر وگومڕان، حوكمیان وه‌ك حوكمی ئه‌و كه‌س وده‌سته و تاقمه مولحیدانهیه كه به‌شێون پێی ئه‌واندا ده‌ڕۆن وپشتگیری بیروباوهڕییهكهیان ده‌كه‌ن .
زانایانی ئیسلامیش كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك پشتگیری بێباوه‌ڕان بكات له‌دژی موسڵمانان وباوه‌ڕداران ویارمه‌تیده‌ریان بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، ئه‌وه حوكمی وه‌ك حوكمی ئه‌و مولحید وبێباوه‌ڕانه وایه، چونكه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ) [المائدة : 51] واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان، ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی گه‌لی سته‌مکار نادات .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ عَلَى الْإِيمَانِ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) [التوبة :23] واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر باو‌و باپیران و براكانتان كوفریان لا باشتر‌و چاكتربوو له‌ئیمان و باوه‌ڕ، مهیانكهنه دۆستی خۆتان و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بێت، هه‌ركه‌سێكتان ئه‌وانه‌ی خۆشبوێت و بیانكاته دۆستی خۆی، دیاره ئه‌و جۆره كه‌سانه سته‌مكارن، (ئیبن عه‌باس) ئه‌ڵێ: ده‌بنه موشریك و هاوبه‌شدانه‌ر بۆ خوا . به‌ڵێ: حوكمی ئه‌م ئایه‌ته تا ڕۆژی قیامه‌ت به‌رده‌وامه‌و، ده‌بێ ته‌واوی موسڵمانان ته‌نهاو ته‌نها بۆ خوا خۆشه‌ویستی و (موالات) یان هه‌بێت و، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌هلی خوادا بن .
جا بۆیه ئومێدمان وایه، ئه‌وه‌ی باسمان كرد به‌س بێت وقهناعهتیش به‌و كه‌سه بكات كه به‌دوای هه‌ق وڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت، خوای گه‌وره هه‌میشه هه‌ق ده‌ڵێت وڕێنشاندهریشه بۆ ڕێگای هه‌ق وڕاستی، بۆیه له په‌روه‌ردگار داواكارین كه حاڵی موسڵمانان باشتر وخاستر بكات، وه له‌سه‌ر هه‌ق یه‌كیان بخات وكۆیان بكاته‌وه، وه دوژمنانی ئیسلامیش ڕسوا ودوابڕوا وپارچه پارچه بكات، وموسڵمانان بپارێزێت له شه‌ڕ وخراپه‌یان، خوای گه‌وره زاڵ وبه‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا، ودرود وصهڵات وسهلامیش له‌سه‌ر به‌نده وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵه به‌ڕێزه‌كانی .
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى ومقالات متنوعة الجز‌ء الأول .