×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئافره‌تان بۆیان هه‌یه‌ وه‌ك پیاوان مه‌سح له‌سه‌ر خوف بكه‌ن ؟

    حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف بۆ ئافره‌تان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    حكم المسح على الخفين للنساء

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف بۆ ئافره‌تان

    پرسیار: ئایا ئافره‌تانیش بۆیان هه‌یه‌ وه‌ك پیاوان مه‌سح له‌سه‌ر خوف بكه‌ن ؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ له‌ نێوان پیاوان و ئافره‌تاندا سه‌باره‌ت به‌ حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوفه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن بۆ پیاوان ڕێگا پێدراوه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌یش بۆ ئافره‌تانیش ڕێگا پێدراوه‌، به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ زانایانی ئیسلام باسیان لێوه‌ كردووه‌، كه‌ پاشتر باسیان ده‌كه‌ین .

    ئاشكرایه‌ مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف یه‌كێكه‌ له‌و ئاسانكاریانه‌ی كه‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ شوێنكه‌وتوانی دایناوه‌، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:▬ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجۡعَلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ حَرَجٖ ♂ [ المائدة : 6 ] واتا : خودا کارتان بۆ ئاسان و سووك ده‌کات و، نایه‌وێت تووشی ناڕه‌حه‌تی و زه‌حمه‌تتان بکات .

    وه‌ له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی: ▬ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ ♂ [ البقرة : 185 ] واتا : ئه‌ی موسڵمانینه‌!.. خودا ئاسانکاریی و بارسووکیی بۆ ئێوه‌ ده‌وێت و، نایه‌وێت تووشی ناڕه‌حه‌تیتان بکات .

    چۆنیه‌تی مه‌سح له‌سه‌ر خوفه‌كان و مه‌رجه‌كانی :

    ــ ( خوف) : پێویسته‌ حه‌لاڵ و پاكبن و، بگه‌نه‌ شوێنی‌ فه‌رزی‌ شۆرینی‌ پێ‌ و، بۆ خۆشیان به‌قاچه‌وه‌ بووه‌ستن و دوای‌ ده‌ستنوێژیش له‌ پێ‌ بكرێن.

    ــ چۆنیه‌تی مه‌سح كردن: ده‌ست به‌ئاوه‌كه‌دا ده‌كرێت‌، پاشان یه‌كجار مه‌سحی‌ دیوی‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپێیان ده‌كرێ‌، واته‌: ژێر و پاژنه‌یان مه‌سحیان ناوێت‌.

    - راگوزه‌ر ( موسافیر) بۆی‌ هه‌یه‌، سێ‌ شه‌وو سێ‌ رۆژ، مه‌سحی‌ (خوف) بكات، نیشته‌جێ‌ (مقیم)یش، شه‌وو رۆژێك.

    - كاته‌كه‌شی له‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ پاش له‌پێ كردنیان ئه‌و كه‌سه‌ بێ ده‌ست نوێژی به‌سه‌ردا هاتووه‌ .

    - هه‌ركاتێك ( خوفه‌كان ) یه‌كێك‌ له‌م چوار شته‌ی‌ لێ‌ په‌یدابوو، ئیتر كاریان پێناكرێت ‌:

    یه‌كه‌م / له‌ پێ‌ داكه‌ندنیان .

    دووه‌م/ غوسڵی واجب‌ سه‌ر پۆشه‌ره‌كه‌یان بێت .

    - دڕان و كونیان تێبوونیان .

    - ماوه‌كه‌یان ( واته‌: سێ‌ رۆژه‌كه‌، یان شه‌وو رۆژه‌كه‌) ته‌واو بوو.

    - مه‌سح كردن به‌ سه‌ر گوێره‌ویدا، ئه‌گه‌ر هاوینیش بێت دروسته‌، چونكه‌ گشتێتیی‌ فه‌رمووده‌كان، وا ده‌گه‌یه‌نێت.

    به‌لای زۆرێك له‌ زانایانه‌وه‌ وایه‌ نابێت مه‌سح به‌سه‌ر گوێره‌وی‌ ناسك و دڕاودا بكرێت، واته‌: به‌و مه‌رجه‌ مه‌سحیان ده‌كرێ‌، قاییم بن و داپۆشه‌ری‌ جێگه‌ی‌ فه‌رز بن.

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .