ئایا دروسته ئیجتهاد كردن له‌و كاروبارانه‌ی كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زانینیان پێویست كراوه ؟
پۆڵێنه‌كان
- ئوصوڵی فیقه << فیقه
Full Description
ئایا دروسته ئیجتهاد كردن له‌و كاروبارانه‌ی كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زانینیان پێویست كراوه ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
هل يصح الاجتهاد في الأمور المعلومة من الدين بالضرورة؟
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزيز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
ئایا دروسته ئیجتهاد كردن له‌و كاروبارانه‌ی كه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا زانینیان پێویست كراوه ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
پرسیار: هه‌ندێك له قوتابیانی زانسته شه‌رعیه‌كان ئیجتهاده‌كانیان ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاوربارانه بێت كه زانینیان پێویست كراوه له دیندا، ئایا ئه‌و كاروبارانه‌ی كه زانینیان پێویست كراوه له‌دیندا جێگای ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ئیجتهادیان تێدا بكات و لێیان بكۆڵێته‌وه ؟ ڕا و ئامۆژگاری به‌ڕێزتانمان ده‌وێت له‌م باره‌یه‌وه .
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
هه‌ر شتێك، و هه‌ر كارێك به به‌ڵگه و ده‌لیلی شه‌رعی صه‌ریحی پێ پێچ و په‌نا له قورئان، و سوننه‌ت، و كۆده‌نگی زانایانی پێشینی ئومه‌تی ئیسلام زانرا بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه مرۆڤ ئیجتهادی تێدا بكات، به‌ڵكو زانایان كۆده‌نگیشن لسه‌ر ئه‌وه‌ی واجبه باوه‌ڕ و ئیمانت پێی هه‌بێت و كاریشی پێ بكه‌یت، و هه‌ر شتێكیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێت وازی لێ بهێنیت و نزیكی نه‌كه‌ویته‌وه، ئه‌وه‌شی زانراوه سه‌باره‌ت به‌م بنه‌ما گه‌وره‌یه هیچ جیاوازیه‌ك نییه له نێوان زانایاندا، به‌ڵكو ئیجتهاد و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌كرێت كه جێگای خیلاف و ڕاجیاوازی نێوان زانایانن و به‌ڵگه‌كانیان له قورئان و سوننه‌ت ڕوون و ئاشكرا نین، جا هه‌ركه‌سێك له زانایان ئیجتهاد له‌وه‌ها بابه‌تێكدا بكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئیجتهاده‌كه‌ی ئیجتهادێكی ته‌واو و دروست بوو له ڕووی پێكانیه‌وه، ئه‌وه دوو ئه‌جر و پاداشتی بۆ هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئیجتهاده‌كه‌ی هه‌ڵه بوو وه نه‌یپێكا، ئه‌وه لای خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌جرێكی بۆ هه‌یه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ئیجتهاده‌كه ده‌كات ئه‌هلی عیلم و ئه‌هلی ئیجتهاد بێت، و وڕاستگۆ و دڵسۆرز و وموخلیص بێت بۆ خوای گه‌وره و خۆی ماندوو كردبێت له پێناو گه‌یشتن به راستیه‌كان، ئه‌وه‌شی ووتمان به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه، عن عمرو بن العاص رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: « إذا حكم الحاكم فاجتهد فأصاب فله أجران وإذا حكم فاجتهد فأخطأ فله أجر » واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركاتێك حاكمێكی موسڵمان له مه‌سئه‌له‌یه‌كدا ئیجتهادی كرد و پێكای ئه‌وه لای خوای گه‌وره دوو پاداشتی هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ئیجتهادی كرد و هه‌ڵه‌ی كرد و نه‌یپێكا ئه‌وه پاداشتێكی هه‌ر بۆ هه‌یه ...
خوای گه‌وره زاناتره .
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى ومقالات متنوعة به‌رگی حه‌وته‌م ..