ئه‌صڵ وایه كه نه‌هی و ڕێگرتن بۆ حه‌رامیه‌تی ئه‌و كاره‌یه
پۆڵێنه‌كان
- ئوصوڵی فیقه << فیقه
Full Description
ئه‌صڵ وایه كه نه‌هی و ڕێگرتن بۆ حه‌رامیه‌تی ئه‌و كاره‌یه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
الأصل في النهي التحريم
« باللغة الكردية »
الشيخ عبد العزيز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
ئه‌صڵ وایه كه نه‌هی و ڕێگرتن بۆ حه‌رامیه‌تی ئه‌و كاره‌یه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كرا:( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) :
پرسیار : له هه‌ندێك فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه : كه‌وا نه‌هی و ڕێگری كردووه له فڵان كار له كاره‌كان، ئایا هه‌موو نه‌هی و ڕێگرییه‌ك بۆ حه‌رامی ئه‌و كاره‌یه، یان بۆ كه‌راهه‌ته ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌وه‌ی بنه‌ما و ئه‌صڵه ئه‌وه‌یه هه‌موو نه‌هی و ڕێگریه‌ك بۆ حه‌رامی ئه‌و كاره‌یه كه نه‌هی لێكراوه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « ما نهيتكم عنه فاجتنبوه وما أمرتكم به فأتوه منه ما استطعتم » واتا : ئه‌وه‌ی نه‌هیم كردووه لێتان و ڕێگریم كردووه لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌شی فه‌رمانم پێكردووه بۆتان به پێی توانای خۆتان ئه‌نجامی بده‌ن و پێی هه‌ڵسن، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : « إنما هلك من كان قبلكم لكثرة مسائلهم ، واختلافهم على أنبيائهم ، فما نهيتكم عنه فاجتنبوه ، وما أمرتكم به فأتوه منه ما استطعتم » واتا : ئه‌وه‌ی بووه هۆی تیاچوونی ئوممه‌تانی پێش ئێوه پرسیاركردنی زۆریان بوو له‌گه‌ڵ جیاوازیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانیاندا، ئه‌وه‌ی نه‌هی و ڕێگریم كرووه لێتان لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌شی فه‌رمانم پێكردووه پێتان به پێی توانای خۆتان جێ به‌جێی بكه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن .
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌صڵ و بنه‌مای شه‌رعی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نه‌هی و ڕێگریه‌ك بۆ حه‌رامی ئه‌و شته‌یه كه ڕێگریه‌كه‌ی لێكراوه، وه هیچ شتێكیش له حه‌رامیه‌وه نایگۆڕێت و نایگوازێته‌وه بۆ كه‌راهیه‌ت بوونی به‌ڵگه و ده‌لیل نه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌هی ورێگری كرد بێت له كارێك، وپاشان هه‌ر خۆی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا بێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌هی و ڕێگریه‌كه‌ی پێشووی بۆ ( كه‌راهیه‌ته)، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌هی و ڕێگری كردووه كه ئاو به پێوه بخورێته‌وه، به‌ڵام دوای هه‌ر له‌خۆیه‌وه جێگیر بووه كه هه‌ندێك جار ئاوی به پێوه خواردوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاو خواردنه‌وه به پێوه حه‌رام نییه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاو خواردنه‌وه به پێوه و به دانیشتانیشه‌وه دروسته به‌ڵام باشتر وایه مرۆڤ ئاو به دانیشتانه‌وه بخواته‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و نمونه‌یه‌ی تریش كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كردووه به هه‌ستانه‌وه له‌به‌ر جه‌نازه و ته‌رمی مردوو، وه فه‌رموویه‌تی : « إذا رأيتم الجنازة فقوموا » واتا : ئه‌گه‌ر ته‌رمێكتان بینی له‌به‌ری هه‌ستنه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار خۆیشی دانیشتووه و هه‌ڵنه‌ساوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی له‌م كاته‌دا بۆ واجب بوون نییه، جا له به‌ر ئه‌وه‌ی قاعیده و بنه‌ما شه‌رعیه‌كه ئاوایه : چ كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌هی و ڕێگری كرد له‌كارێك و پاشان خۆیشی كردبووی ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌هی و ڕێگری كردنه بۆ حه‌رامی نیه به‌ڵكو بۆ ( كه‌راهیه‌ته ) و باشتر وایه مرۆڤ وازی لێ بهینێت، وه هه‌ر كاتێكیش فه‌رمانی كردبێت به كارێك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی هه‌ندێك جار نه‌یكردبێت، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه بۆ واجب بوون نییه، وه گه‌ر نا ئه‌م به‌ڵگانه نه‌بوون، ئه‌وا له ئه‌صڵ و بنه‌مادا وایه هه‌موو فه‌رمانێك بۆ واجب بوونه و هه‌موو نه‌هی وڕێگریه‌كیش بۆ حه‌رامیه‌ته ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : به‌رنامه‌ی نور علی الدرب ..