هاندان له‌سه‌ر زیادكرنی چاكه له كۆتایی ته‌مه‌ندا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
هاندان له‌سه‌ر زیادكرنی چاكه له كۆتایی ته‌مه‌ندا
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
الحث عَلَى الازدياد من الخير في أواخر العمر
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
هاندان له‌سه‌ر زیادكرنی چاكه له كۆتایی ته‌مه‌ندا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ ) [ فاطر : 37 ].
واتا: ئایا ته‌مه‌نمان درێژ نه‌کردن ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ بیر بکاته‌وه تیایدا بیر بکاته‌وه وه ترسێنه‌رتان بۆ نه‌هات كه پێغه‌مبه‌ری خوایه ﷺ .
عن جابر t ، قَالَ : قَالَ رسول الله ﷺ : (( يُبْعَثُ كُلُّ عَبْدٍ عَلَى مَا مَاتَ عَلَيهِ )) رواه مسلم.
واتا: له جابره‌وه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: هه‌موو به‌نده‌یه‌ك زیندوو ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری مردوه.
ڕاڤه:
1- ته‌مه‌ن درێژی حو‌جه وبه‌ڵگه‌یه به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، بۆیه ده‌بێت مرۆڤ هه‌وڵ بدات له كۆتایی ته‌مه‌نیدا كرده‌وه چاكه‌كان زیاد بكات.
2- ئه‌وه‌ی به‌نده ئه‌نجامی ده‌دات له كرده‌وه‌ی چاك یان خراپ له ژیانی دونیا، به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت له ڕۆژی قیامه‌تدا، چونكه جێگای پاداشدانه‌وه‌یه، وپاداشتی هه‌موو مرۆڤێك به گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌یه‌تی.
3- گرنگترین شت له ژیاندا كرده‌وه‌ی چاكه‌یه، وه له‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كۆتایی ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌سه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بێت كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
4- مرۆڤی ژیر ده‌بێت خۆی بپارێزێت له گوناه وتاوان، وه هه‌وڵ بدات له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست بێت له هه‌موو كاتێكدا، وه مه‌به‌ستی ته‌نها خوای گه‌وره بێت له قسه وكرده‌وه‌كانی، به تایبه‌ت له كۆتایی ته‌مه‌نی ژیانیدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته جوانه بمرێت وزیندوو بكرێته‌وه.
داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ زیادكرنی چاكه
له كۆتایی ته‌مه‌نماندا