×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئێستا له‌ كوه‌یت به‌رێوه‌ ده‌چیت چیه‌ ؟ بۆ زانیاریشتان زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیسلامییه‌كان وبانگخوازه‌كان به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان كردووه‌، دووچاری تاقیكردنه‌وه‌ و فیتنه‌ بوون له‌ دینه‌كه‌یاندا ؟

    حوكمی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لای شێخ ابن عثیمین

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    حكم المشاركة في الانتخابات عند الشيخ

    ابن العثيمين

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح العثيمين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا لای شێخ ابن عثیمین

    پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئێستا له‌ كوه‌یت به‌رێوه‌ ده‌چێت چیه‌ ؟ بۆ زانیاریشتان زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیسلامییه‌كان وبانگخوازه‌كان به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌یان كردووه‌، دووچاری تاقیكردنه‌وه‌ و فیتنه‌ بوون له‌ دینه‌كه‌یاندا ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    من وای بۆ ده‌بینم كه‌ هه‌ڵبژاردن‌ واجبه‌، پێویسته‌ له‌سه‌رمان ئه‌و كه‌سانه‌ دیاری بكه‌ین وهه‌ڵیانبژێرین كه‌ خێریان تێدا ده‌بینین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سانی باش و چاك به‌شداری نه‌كه‌ن ئه‌ی كێ جێگایان ده‌گرێته‌وه‌ ؟ بێگومان كه‌سانی خراپ و خراپه‌ كار، یان كه‌سانێك كه‌ نه‌ خێریان هه‌یه‌ و نه‌ شه‌ڕیش، له‌كوێوه‌ با هات له‌وێوه‌ شه‌ن ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان كه‌سانێ چاك و صاڵح هه‌ڵبژێرین، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك ووتی : ئێمه‌ كه‌سێكی باشمان هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌سانی باش نین، به‌و كه‌سه‌ ده‌ڵیین : قه‌یدی ناكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و تاكه‌ كه‌سه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ره‌كه‌تی تێخست له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا قسه‌یه‌كی خێری كرد ئه‌وا بێگومان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ پێویستمانه‌ ڕاستگۆییه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌مان كه‌مه‌، پشت به‌ هۆكاره‌ مادیی و به‌رجه‌سته‌ بووه‌كان ده‌به‌ستین و خوای گه‌وره‌مان له‌بیر چووه‌ته‌وه‌ و گوێ بۆ خوای گه‌وره‌ ناگرین، گریمان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ته‌نها چه‌ند كه‌سێكی ڕاستگۆ و بۆ خوا صوڵحاویان تێدا بوو‌، ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا بێگومان سوودی ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ووتم به‌و مه‌رجه‌ی ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا .

    سه‌باره‌ت به‌و ووته‌یه‌ش كه‌ ده‌ڵێت : هه‌ڵبژاردن دروست نییه‌ ، وه‌ دروست نییه‌ به‌شداری فاسیقه‌كان بكه‌یت وله‌گه‌ڵیاندا دابنیشیت، من ده‌پرسم : ئایا ئێمه‌ له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشین تاوه‌كو پشتگیریان بكه‌ین و هاوڕا بین له‌گه‌ڵیاندا، یاخود بۆ ئه‌وه‌ داده‌نیشین كه‌ هه‌ق و ڕاستیان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه‌ ؟

    هه‌ندێك له‌ برایانی خاوه‌ن عیلم وزانست ووتویانه‌ : دروست نییه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌یت چونكه‌ كه‌سێكی باش و دامه‌زراو له‌ ته‌نیشت كه‌سێكی خراپه‌كار و مونحه‌ریف داده‌نیشێت، من ده‌پرسم ئایا ئه‌م كه‌سه‌ باش و دامه‌زراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ دانیشتوه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا كه‌ خۆیشی خراپ بێت و ئینحراف بكات ؟ یان بۆ ئه‌وه‌ دانیشتوه‌ خراپه‌ و كاره‌ خوار وخێچه‌كان ڕاست بكاته‌وه‌ ؟ به‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ دانیشتوه‌ كه‌ خراپه‌ نه‌هێڵێت و كاروباره‌ لار و خوار و خێچه‌كان ڕاست بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌م جاره‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ جاری داهاتوودا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .

    پرسیارێك دواتر ده‌ڵێت : یاشێخ ئایا فه‌تواتان داوه‌ به‌ دروستی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ ئایا حوكمه‌كه‌ی چیه‌ ؟

    وه‌ڵامی شێخ جارێكی تر : به‌ڵێ فه‌توامان به‌وه‌ داوه‌، وه‌ پێویسته‌ وابێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانان ده‌نگیان نه‌بێت و به‌شداری نه‌كه‌ن، مانای وایه‌ په‌ڕله‌مان یه‌كلای ده‌بێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی خراپه‌كار، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوه‌ بۆ ئه‌و جێگایه‌ هه‌ڵیبژێرن، به‌مه‌ش خه‌یر و به‌ره‌كه‌ت دێته‌ دی .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : لقاء الباب المفتوح للشيخ ابن عثيمين رحمه الله .. رقم الشريط 211 فتوى للشيخ العلامة الفقيه محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (