×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌ وه‌زری زستاندا چیه‌، چونكه‌ وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه‌ وه‌رزی زستان ڕۆژه‌كانی كوورتن ؟

    لهبهر كورتی ڕۆژگار ئهیهوێت قهزای ڕۆژووهكانی بخاته وهرزی زستانهوه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆلینهوهی زانستی و فهتوا و بانگهواز و رێنمایی

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    يريد تأجيل قضاء رمضان إلى الشتاء لأن أيامه قصيرة

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    لهبهر كورتی ڕۆژگار ئهیهوێت قهزای ڕۆژووهكانی بخاته وهرزی زستانهوه

    پرسیار : ئایا حوكمی قهزاكردنهوهی ڕۆژووی ڕهمهزان له وهزری زستاندا چیه، چونكه وهك ههموو لایهك دهزانین كه وهرزی زستان ڕۆژهكانی كوورتن ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    ئهو كهسهی لهبهر ههر هۆیهك ڕۆژێك لهڕۆژهكانی مانگی ڕهمهزانی نهگرت، پێویسته لهسهری پێش ئهوهی ڕهمهزانێكی تر بێتهوه قهزایان بكاتهوه و بیانگرێتهوه، جا له وهزری زستاندا بێت یان له ههر وهرزێكی تردا بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ▬ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ♂ [ البقرة : 185 ] .

    واتا : ئهوكهسهتان نهخۆش و لهش بهباره، یا لهسهفهرهو رێبوارهو، رۆژووهكهشی دهشكێنێت، دهبێ له رۆژانی دیكهدا، بهقهزا بیگرێتهوه .

    ههروهها به بهڵگهی ئهم ئهثهرهش كه هاتووه : « ثبت عن عائشة (رضي الله عنها) يكون عليها القضاء فما تقضيه إلا في شعبان لمكان رسول الله صلى الله عليه وسلم » .

    واتا : له دایكمان عائیشهوه (خوای لێ ڕازی بێت) جێگیر بووه كه قهزای ڕۆژووی مانگی ڕهمهازنی لهسهر بووه، لهبهر خاتری پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) قهزای نهدهكردنهوه تا مانگی شهعبان دههاتهوه .

    ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی دروسته گرتنهوهی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان دوابخرێت بۆ ههر كاتێك كه مرۆڤ خۆی دهیهوێت، وهرزی زستان بێت یان ههر وهزرێكی تر بێت .

    خوای گهوره پشت و پهنای ههمووان بێت .

    شێخ عبد العزیز بن باز، و شێخ عبد الرزاق عفیفي، و شیخ عبد الله بن غدیان

    (فهتواكانی لیژنهی ههمیشهیی بۆ فهتوادان و لێكۆڵێنهوهی زانستتی، كۆمهڵهی دووهم بهرگی 9 / لاپهڕه 278 )