مه‌به‌ست له ڕۆژوو وپله‌و وپایه‌یه‌كه‌ی له ئیسلامدا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
مه‌به‌ست له ڕۆژوو وپله‌و وپایه‌یه‌كه‌ی له ئیسلامدا
] kurdish – كوردی – كردي [
عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
الصیام ومكانته في الإسلام
« باللغة الكردية »
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
مه‌به‌ست له ڕۆژوو وپله‌و وپایه‌یه‌كه‌ی له ئیسلامدا
خوای گه‌وره ڕۆژووی بۆ ته‌شریع كردوین، و به چواره‌م ڕوكنی ئیسلامه‌كه‌مانی داناوه، و كۆمه‌ڵێك ده‌قیش له قورئان و سوننه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر واجب بوونی ده‌كه‌نه‌وه، وئه‌حكامه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی جوان ڕوون كردوه‌ته‌وه، به یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ندێكیان .
پێناسه‌ی ڕۆژوو له زمانه‌وانییدا :
ڕۆژوو (صوم) له زمانه‌وانییدا به‌مانای وازهێنان و ڕێگری له‌شتێك ده‌وترێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا♂ [سورة مريم: الآية 26] واتا : به‌ڕاستی من نه‌زرمكردووه بۆ خوای به به‌زه‌یی كه بێده‌نگ بم, و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا قسه نه‌كه‌م .
زماناسان ووتويانه: (صام صوما وصیاما) واتا : خۆی گرتوه‌ته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و ژن و ژنخوازی، هه‌ر بۆیه به ئه‌سپ ده‌وترێت : (صائم) له‌به‌ر خۆگرتنه‌وه‌ی له ئالیك خواردن [ سه‌یری القاموس المحيط ، لسان العرب، مادة (صوم) بكه ]
به‌ڵام پێناسه‌ی ڕۆژوو لای زانایانی شه‌رعناس : به‌مانای خۆگرتنه‌وه به‌نیه‌تی به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خوای گه‌وره دێت، له چه‌ند شتێكی تایبه‌ت له‌كاتێكی تایبه‌ت، له لایه‌ن كه‌سێكی تایبه‌ته‌وه به‌چه‌ند مه‌رجێكی دیاری كراوی تایبه‌ت، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنُ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنُ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ♂ [سورة البقرة: الآية 187 ] واتا : ده‌سا به‌درێژایی شه‌وگار بخۆن و بخۆنه‌وه، هه‌تا ئه‌وكاته هه‌ودای سپیایی ده‌مه‌وبه‌یان له‌نێو هه‌ودای ڕه‌شی شه‌و له رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و جیائه‌بێته‌وه, له پاشان ڕۆژوووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌رو ته‌واوی بكه‌ن، هه‌رله شه‌به‌قه‌وه تا شه‌ودێت و خۆرئاوا ده‌بێت .
ڕۆژوو به‌بێ نیه‌ت دروست نییه، وه ده‌بێت له به‌ره‌به‌یانه‌وه هه‌تاوه‌كو ڕۆژئاوابوون بێت، وه بـــه‌چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌تیش نه‌بێت ڕۆژوو دروست نابێت .
پله وپایه‌ی ڕۆژوو له ئیسلامدا :
1) ڕۆژوو ڕوكنێكه له پێنج ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، یه‌كێكه له باشترین عیباده‌ت و په‌رستنه‌كان كه بۆ خودا ده‌كرێت، چونكه خوای گه‌وره تایبه‌تی كردووه به‌خۆیه‌وه، ئه‌وه‌تانێ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا ده‌فه‌رمووێت : « كل عمل ابن آدم له إلا الصوم؛ فإنه لي، وأنا أجزي به.. » [رواه البخاري في الصوم، باب فضل الصوم (1894)، ومسلم في الصيام باب حفظ اللسان للصائم (1151) ] واتا : هه‌موو كاروكرده‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌م بۆ خۆیانه، ڕۆژوو نه‌بێت، ڕۆژوو بۆ منه، وه هه‌ر منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه .
2) ڕۆژوو نهێنیه‌كی گرنگی نێوان به‌نده و په‌روه‌ردگاری به‌دیهێنه‌ریه‌تی، ئه‌ویش خۆی له هه‌ستكردنی به‌نده‌كانه‌وه ده‌بینێته‌وه به چاودێری كردنی په‌روه‌ردگاریان له هه‌موو سات و كاتێكدا، چونكه ڕۆژووگرتن هه‌موو ده‌رگاكانی ڕیا و ڕوپامایی داخستووه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ نه‌هێشتوه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو باوه‌ڕداران له‌سه‌ر چاودێری كردنی خوای گه‌وره په‌روه‌رده ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئامانجێكی به‌رز وپیرۆزی ڕۆژووه له ئیسلامدا .
3) ڕۆژوو كۆمه‌ڵگه فێری ڕێكخستن و دادپه‌روه‌ری یه‌كسانی ده‌كات، وه سۆز وبه‌زه‌یی چاكه خوازی له دڵ و ده‌روونی باوه‌ڕداراندا ده‌چێنێت، هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگه‌یش ده‌پارێزێت له خراپه و خراپه‌كاری و گه‌نده‌ڵی .
4) ڕۆژوو وا ده‌كات له موسڵمانان كه هه‌ست به ئێش و ئازاری براكانی بكات له ته‌واوی ڕووی سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌مه‌ش هانی ده‌دات كه ده‌ستی یارمه‌تیان وهاوكاری بۆ هه‌ژاران و نه‌داران درێژ بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چاندنی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی له نێوانیاندا .
5) ڕۆژوو ڕاهێنانێكی كرداریه له‌سه‌ر كۆنترۆڵ كردنی دروون، و هه‌ڵگرتنی لێپرسراویه‌تی و به‌رگه گرتنی ناڕه‌حه‌تی و نه‌هه‌ماتیه‌كان .