ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باج بدات به حكومه‌ت ئه‌توانێت زه‌كات نه‌دات
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باج بدات به حكومه‌ت ئه‌توانێت زه‌كات نه‌دات
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
هل تغني الضريبة عن الزكاة
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باج بدات به حكومه‌ت ئه‌توانێت زه‌كات نه‌دات
پرسیار : جیاوازی نێوان زه‌كات و باج چیه ؟ وه ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باج بدات به حكومه‌ت ئه‌توانێت زه‌كات نه‌دات ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
جیاوازی نێوان باج و زه‌كات :
یه‌ك: زه‌كات به‌نیه‌تی نزیك بوونه‌وه له‌خوای گه‌وره (جل جلاله) ده‌درێت به هه‌ژاران، ئه‌م مانایه بوونی نییه له باج داندا، چونكه باج دان پابه‌ند بوونێكی مه‌ده‌نیانه‌ی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكیه .
دوو: زه‌كات هه‌قێكی شه‌رعیه، و خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ندازه‌یان بۆ دیاری كردووه، به پێچه‌وانه‌ی باجه‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كاتی سه‌رده‌مه‌وه دیاری ده‌كرێت، به پێی باردۆخ و به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت زیاد و كه‌م ده‌كات .
سێ : زه‌كات ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی قورئانی پیرۆز دیاری كردون، به‌ڵام باج ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، و پاشان له‌و پڕۆژانه‌ی كه حوكمه‌ت و ده‌سه‌ڵات به پێویستی ده‌زانن خه‌رج ده‌كرێن .
چوار : زه‌كات فه‌رزێكی هه‌میشه‌ییه، هه‌تاوه‌كو ئیسلام و موسڵمانان له‌سه‌ر زه‌ویدا مابن زه‌كاتیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام باج وه‌رگرتن مۆركێكی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی نییه .
ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی باج بدات ئه‌توانێت زه‌كات نه‌دات ؟
له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج دان به حكومه‌ت، جێگای زه‌كات دان له‌سه‌ر موسڵمان پڕ ناكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ڕیگامان به‌وه‌ها شتێك دا و فه‌توای دروستیمان دا، ئه‌وا خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان ئه‌و ڕوكنه گه‌وره‌ی ئیسلامه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باج دان فه‌رزی زه‌كات له‌سه‌ر موسڵمان هه‌ڵناگرێت، چونكه زه‌كات به چه‌ند مه‌رجێكی تایبه‌ت ده‌درێت به‌كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاری كرا‌و، كه دروست نییه بدرێت به غه‌یری ئه‌وان .
به‌كورتی: باج دان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای زه‌كات دان پڕ ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕای زانایان و پسپۆڕانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، چونكه زه‌كات خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) به‌شه‌رعیان داناوه، به پێچه‌وانه‌ی باجه‌وه كه مرۆڤه‌كان دایانناوه و ڕێكیان خستووه [ بۆ زیاتر شاره‌زایی ده‌توانن سه‌رنجی فه‌تاوای شێخ الاسلام ابن تیمیة (به‌رگی 25/لاپه‌ڕه 93) بكه‌ن ].
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره .