×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا نوێژە سوننەتەكان هەندێكیان دەچنە ناو هەندێكی تریانەوە؟ بۆ نمونە: كەسێك بیەوێت سوننەتی دەست نوێژ ئەنجام بدات، ئایا دەتوانێت نوێژی چێشت تەنگاو (ضحى) یشی تێكەڵ بكات؟ واتە: هەردوو نوێژەكە بەیەك نیەت ئه‌نجام بدات ؟

    ئه‌نجامدانی چه‌ند نوێژێكی سوننەت بە یەك نیەت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد بن صالح العثیمین

    ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    أداء أكثر من صلاة نافلة بنیة واحدة

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد بن صالح العثيمين

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئه‌نجامدانی چه‌ند نوێژێكی سوننەت بە یەك نیەت

    پرسیار: ئایا نوێژە سوننەتەكان هەندێكیان دەچنە ناو هەندێكی تریانەوە؟ بۆ نمونە: كەسێك بیەوێت سوننەتی دەست نوێژ ئەنجام بدات، ئایا دەتوانێت نوێژی چێشت تەنگاو (ضحى) یشی تێكەڵ بكات؟ واتە: هەردوو نوێژەكە بەیەك نیەت ئه‌نجام بدات ؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    هەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێ‌بەجی كردنیان خودی خۆیانە، ئەمانە تێكەڵ ناكرێن وبەجیا دەكرێن، وەهەندێك لە سوننەتەكان مەبەست لە جێ‌ بەجێكردنیان تەنها كردنی نوێژە، بۆ نمونە: سوننەتی دەست نوێژ مەبەست پێ‌ی تەنها ئەوەیە كەلەپاش دەست نوێژ هەڵگرتن دوو ركات نوێژ بكەیت، ئیتر ئایا ئەو دوو ركاتە سوننەتی دەست نوێژ بێت، یاخود ضحی بێت، یاخود پێش نوێژی نیوەڕۆ بێت، یاخود پێش نوێژی بەیانی بێت، یاخود لەنێوانی بانگ وقامەتدا بێت، چونكە لە نێوانی هەموو بانگ وقامەتێكدا دوو ڕكات نوێژ هەیە، هەروەها تحية المسجد دروستە بۆت كە چویتە مزگەوتەوە دوو ركات بكەیت بە نیەتی سوننەتی پێش نوێژ و تحية المسجد، ئەمانە كۆدەكرێنەوە( واتە: نیەت لە دوو نوێژ بهێنیت وهەردووكیان كۆ بكەیتەوە)
    بەڵام ئەگەر پەرستنەكە مەبەست بوو خۆی جێ‌بەجێ‌ بكرێت ئەوا كۆناكرێتەوە وتێكەڵا ناكرێت لەگەڵ نوێژی تردا، بۆیە ئەگەر كەسێك بڵێت: من چوار ركاتەكەی پێش نوێژی نیوەڕۆ كۆدەكەمەوە ونیەت دەهێنم وبەدوو ركات دەیكەم، پێ‌ی دەڵێین: ئەمە ناگونجێت ودروست نی یە، چونكە ئەم سوننەتە لێرەدا مەبەست پێ‌ی جێ‌ بەجێ‌ كردنی خۆیەتی، واتە: دوو ركات بكەیت پاشان دوو ركاتی تر بكەیت.

    بەهەمان شێوە دوو ركاتی سوننەتی سوڕانەوە بەدەوری كەعبەدا (طواف) لەگەڵ سوننەتی پێش بەیانی، بۆ نمونە: ئەگەر كەسێك لە طواف كردن تەواو بوو لە پاش بانگی بەیانی و پێش قامەت كردن، دوو ركات بكات ونیەتی پێ‌ی دوو ركاتەكەی طواف و دوو ركاتەكەی سوننەتی بەیانی بێت، ئەوا هیچیان لە جیاتی ئەوی تریان ناكرێت ودروست نی یە تێكەڵ بكرێت، چونكە سوننەتی طواف سوننەتێكە مەبەست پێ‌ی جێ‌بەجێ‌ كردنی خۆیەتی، وە سوننەتی پێش بەیانیش سوننەتێكە مەبەست پێ‌ی جێ‌بەجێ‌ كردنی خۆیەتی .

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌ .