×
جوانترین سیفه‌ت بۆ مرۆڤی موسڵمان له‌ پاش باوه‌ڕ هێنان بریتیه‌ له‌ سیفه‌تی ڕاستگۆیی؛ چونكه‌ ڕاستگۆیی بنچینه‌ی باوه‌ڕه‌، هه‌ر چۆن درۆ بنچینه‌ی نیفاقه‌. خۆشه‌ویستان ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له ئایه‌ت وفه‌رموده‌یه‌ك ‌ده‌رباره‌ی ڕاستگۆیی ، له‌گه‌ڵ راڤه‌یه‌كی كورتی به‌سوود. ‌

    باسی ڕاستگۆیی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الصدق

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    باسی ڕاستگۆیی

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ▬ قَالَ اللَّهُ هَٰذَا يَوْمُ يَنْفَعُ الصَّادِقِينَ صِدْقُهُمْ ۚ لَهُمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ♂ [المائدة :١١٩].

    واته‌: خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی : ئه‌مه‌ ڕۆژێکه‌ ڕاست بێژان ڕاستی یه‌که‌یان که‌ڵکیان پێ ده‌گه‌یه‌نێ به‌هه‌شتانێکیان بۆ هه‌یه‌ که‌ ڕووباره‌کان به‌ ژێریاندا ده‌ڕۆن ئه‌مێننه‌وه‌ تیایدا به‌ هه‌میشه‌یی خوا ڕازی بووه‌ لێیان و ئه‌وانیش له‌ خوا ڕازی بوون ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره‌.

    عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن مَسعُود (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ، فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ، وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ صِدِّيقًا، وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ، فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ، وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ، وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللَّهِ كَذَّابًا). [ متفق عليه ] .

    واته‌: (عبدالله) كوڕی (مسعود) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پێویسته‌ له‌سه‌رتان ڕاستگۆ بن، به‌ڕاستی ڕاستگۆیی مرۆڤ ڕێنمونی ده‌كات بۆ چاكه‌، چاكه‌ش ڕێنمویی ده‌كات بۆ به‌هه‌شت، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ ڕاست ده‌كات و به‌ دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت، هه‌تا لای خوا به‌ڕاستگۆ تۆمار ده‌كرێ، خۆتان بپارێزن له‌ درۆ به‌ڕاستی درۆ مرۆڤ به‌ره‌و كاری خراپه‌ ده‌بات، كاری خراپه‌ش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌بات، به‌رده‌وام پیاو هه‌یه‌ درۆ ده‌كات و به‌دوای درۆدا ده‌ڕوات هه‌تا لای خوا به‌ درۆزن له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت).

    ڕاڤه‌:

    جوانترین سیفه‌ت بۆ مرۆڤی موسڵمان له‌ پاش باوه‌ڕ هێنان بریتیه‌ له‌ سیفه‌تی ڕاستگۆیی؛ چونكه‌ ڕاستگۆیی بنچینه‌ی باوه‌ڕه‌، هه‌ر چۆن درۆ بنچینه‌ی نیفاقه‌.

    ڕاستگۆیی دوو مانای هه‌یه‌:

    یه‌كه‌م: مانایه‌كی ته‌سك كه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌ك یه‌ك بوونی گوتنی زمان له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تدا.

    دووه‌م: مانایه‌كی فراوان كه‌ بریتیه‌ له‌ یه‌ك بوونی ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی‌.

    به‌شه‌كانی ڕاستگۆیی:

    1- ڕاستگۆیی له‌ نیه‌تدا.

    ٢- ڕاستگۆیی له‌ قسه‌كاندا.

    ٣- ڕاستگۆیی له‌ كرده‌وه‌كاندا.

    ٤- ڕاستگۆیی له‌ كرده‌وه‌كانی دڵ وئه‌ندامه‌كاندا.