ئایا پێغه‌مبه‌ر عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) ماوه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا پێغه‌مبه‌ر عیسی
(سه‌لامی خوای لێ بێت) ماوه
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
هل عیسی علیه السلام مازال حيا
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئایا پێغه‌مبه‌ر عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) ماوه
پرسیار: ئایا پێغه‌مبه‌ر عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) ماوه ؟ ئه‌گه‌ر ماوه و به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆلای خوای گه‌وره، مانا وته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته چیه كه باس له‌وه‌فاتی ده‌كات، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ♂ [ آل عمران : 55 ] .
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
پێغه‌مبه‌ر عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) نه‌مردووه و ماوه وخوای گه‌وره به‌رزی كردوه‌ته‌وه بۆلای خۆی بۆ ئاسمان، چونكه ئه‌و كاته‌ی جوله‌كه‌كان پیلانیان لێگێرا و وویستیان بیكوژن، خوای گه‌وره یه‌كێك له قوتابیه‌كانی خسته سه‌ر شێوه‌ی عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) جا بۆیه ئه‌و كه‌سانه وایان زانی ئه‌و كه‌سه عیسی پێغه‌مبه‌ره، هه‌ستان كوشتیان و دایان له‌خاچ، به‌ڵام خوای گه‌وره عیسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت) ی به‌رز كرده‌وه بۆلای خۆی، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ▬ وَقَوْلِهِمْ إِنَّا قَتَلْنَا الْمَسِيحَ عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ رَسُولَ اللَّهِ وَمَا قَتَلُوهُ وَمَا صَلَبُوهُ وَلَٰكِنْ شُبِّهَ لَهُمْ ♂ [ النساء : 157 ] واته : به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له‌خاچیانداوه، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و) .
وه له‌باره‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌شه‌وه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬ إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ ♂ [ آل عمران : 55 ] واته : خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی عیسی، به‌راستیی من به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه بۆلای خۆم، وهه‌تا رۆژێ ئهتگهیهنمه كاتی دیاریكراوی ئاسایی بۆ ژیانت ده‌مێنی، وئه‌وسا ئهتمرێنم .
زانایان له شێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی عیسی (علیه السلام) دا چه‌ند ڕایهكیان هه‌یه :
ڕای یه‌كه‌م : له‌م ئایه‌ته‌دا پاش و پێش هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا به‌م جۆره‌یه : (إني رافعك إلي ومتوفيك) واته: له‌پێشدا به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه بۆلای خۆم، ئه‌وساكه هاتیته خواره‌وه ئهتمرێنم.
دووه‌م ده‌ڵێن: ئایه‌ته‌كه هیچ ئاڵوگۆڕێكی تێدا نییه‌و، هه‌روه‌ك ئێستایه‌و، ماناشی ئه‌وه‌یه كه ئهتمرێنم، ئه‌وجا به‌رزت ئه‌كه‌مه‌وه بۆلای خۆم، به‌ڵام ئه‌م ڕایه‌یان لاوازه وله‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌كانی تردا یه‌ك ناگرێته‌وه كه باس له‌هاتنه خواره‌وه‌ی عیسی (سلامی خوای لێ بێت) ده‌كات چونكه ئه‌و فه‌رمودانه كه یه‌كده‌نگن بۆگه‌ڕانه‌وه‌و هاتنه‌وه‌ی عیسی له‌ئاخر زه‌ماندا بۆسه‌ر زه‌ویی، گشت (متواتر) ن .
ڕای سێهه‌م : كه ئه‌م ڕایه‌یان ڕای زۆربه‌ی زانایانی ته‌فسیره، وه‌ك ابن كثیر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : « وقال الأكثرون المراد بالوفاة هاهنا النوم؛ كما قال تعالى : ▬ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ ♂ [ الأنعام :60 ] ..... وكان رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول - إذا قام من النوم « الحمد لله الذي أحيانا بعد ما أماتنا وإليه النشور » [ تفسير ابن كثير: 2 / 47] .
واته : زۆربه‌ی زانایان ده‌ڵێن : مانای (متوفیك) به‌مانای خه‌ولێكه‌وتن هاتووه، چونكه ووشه‌ی (وفاة) له‌جێگای تردا هاتووه، به‌ڵام به‌مانی مردن نا، به‌ڵكو به‌مانای (خه‌و) وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَهُوَ الَّذِي يَتَوَفَّاكُمْ بِاللَّيْلِ وَيَعْلَمُ مَا جَرَحْتُمْ بِالنَّهَارِ ثُمَّ يَبْعَثُكُمْ فِيهِ لِيُقْضَىٰ أَجَلٌ مُسَمًّى ♂ [ الأنعام : 60 ]. واته: هه‌ر ئه‌وخوایه كه به‌شه‌ودا دهتانخهوێنێ و، هه‌ست وبیرتان لێ ده‌سێنێ و، وه‌ك مردووتان لێدێت، وبهرۆژیشدا هه‌ر تاوانێ بكه‌ن پێیده‌زانێت، ئه‌وسا به‌رۆژ راتاندهپهڕێنێ وههڵتان ده‌سێنێت, تا ماوه‌ی دیاریكراوی خۆی به‌سه‌ر ده‌چێ و، ئه‌گه‌نه كۆتایی ته‌مه‌نتان ده‌ژین .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) هه‌ركاتێك له‌خه‌و هه‌ستایه ده‌یفه‌رموو : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه له‌پاش مردن جارێكی تر زیندووی كردینه‌وه .
سه‌رنج بده‌ین خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ووشه‌ی ▬ يَتَوَفَّاكُمْ♂ و « أماتنا » يان هه‌ندێك جار به‌مانای خه‌و هێناوه .
ڕای چواره‌م: ده‌ڵێن ووشه‌ی ▬ مُتَوَفِّيكَ ♂ كه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه مه‌به‌ست پێی ( إنی قابضك ) واته من هه‌ڵت ده‌گرم و به‌رزت ده‌كه‌مه‌وه بۆلای خۆم، بۆ ئاسمان، چونكه ووشه‌ی (وفاة) له‌زمانه‌وانیدا به مانی (قبض) دێت .
به‌م شێوه‌یه بۆمان ڕوون بویه‌وه له كۆی چوار ڕای زانایان سێ ڕایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه پێغه‌مبه‌ر عیسی (سه‌لامی خوای لێ بێت) نه‌مردووه، به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌رزی كردوه‌ته‌وه بۆلای خۆی بۆ ئاسمان .
جاهه‌ر بۆ پتر زانیاریی له‌باره‌ی عیساوه (سه‌لامی خوای لی بێت) ده‌ڵێن: عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌یه كه: عیسی (سه‌لامی خوای لێ بێت) هه‌ر به‌زیندوویی (به‌فه‌رمانی خوا) به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ ئاسمان بۆلای خۆی، جا بۆدوایی (پێشهاتنی رۆژی قیامه‌ت) دێته خوارێ و، به‌شه‌ریعه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) حوكم و بڕیار ده‌داو كارده‌كات، پاشان ده‌جال ده‌كوژێ و رووی سه‌ر زه‌ویی پڕ ده‌بێت له داد‌و عه‌داله‌ت و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت، ئیتر له‌گه‌ڵ (الطائفة المنصورة) دا كه له‌پێناوی حه‌قدا ده‌جه‌نگێن جیهادی خۆی ده‌كات و له‌پشت ئهمیري موسڵمانانه‌وه نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كات .
خوای گه‌وره‌ش زانا‌و شاره‌زاتره .