×
خۆشه‌ویستان: لەرۆژگاری ئەمڕۆدا گەندەڵی ئیداری زۆر ترسناکترە لەگەندەڵی دارایی، بەڵکو دەتوانین بڵێین گەندەڵی ئیداری هۆکاری گەندەڵی سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتیە. مەبەستمان لەگەندەڵی ئیداری سێ جۆرە: یەکەم: دیاری کردنی کەسی نەشیاو... دووەم: گەندەڵی لەبەڕێوەبردندا بەپێدانی پلەو پایەو ئیمتیازات و بەرزکردنەوەدا... سێیەم‌: کەسێک پۆستەکەی بەفرسەت دانێ بۆ هەرشتێ بیەوێت...

    گەندەڵی ئیداری و مەترسی یەکانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌رداغی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الفساد الإداري ومخاطره

    « باللغة الكردية »

    الدكتور علي القره داغي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    گەندەڵی ئیداری و مەترسی یەکانی

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، درودو صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وئه‌هل وبه‌یت وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    خۆشه‌ویستان: لەرۆژگاری ئەمڕۆدا گەندەڵی ئیداری زۆر ترسناکترە لەگەندەڵی دارایی، بەڵکو دەتوانین بڵێین گەندەڵی ئیداری هۆکاری گەندەڵی سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتیە.

    مەبەستمان لەگەندەڵی ئیداری سێ جۆرە:

    یەکەم: دیاری کردنی کەسی نەشیاو : بۆ پۆستو کارێک کە دەکرێت ئەو کەسە گونجاو بێت بۆ کارێکی تر، ئەم دیاری کردنە لەسەر بنەمای نەگونجاوی (جۆرێکە لەگەندەڵی ئیداری) چونکە هەر ئەرک و پۆستێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، قورئانی پیرۆز لەچەندین شوێندا باسی کردوە لەوانەش چیرۆکی پێغەمبەر یوسف (سەلامی خوای لەسەر بێت) کاتێک خۆی دەپاڵێوێت بۆ پلەی وەزیری دارایی و گەنجینەکان و کاروباری سیاسەتی رێکخستنی ژێرخانی ئابوریی بۆ سەردەمی گرانی، کاتێک بەپاشا دەڵێت ئاماژە بەدوو مەرج دەکات:

    یه‌كه‌م : زانایی و ئەزمونداری.

    دووه‌م : دەست پاکی و دڵسۆزی و لەخواترسان.

    وەک دەفەرموێت: ▬ قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ ♂ ]يوسف: 55[ واته‌ : یوسف وتی: پێم باشه‌ بمکه‌یت به‌لێپرسراو به‌سه‌ر گه‌نجینه‌کان و سامانی سه‌ر زه‌وی ئه‌م وڵاته‌، (میسر) به‌ڕاستی من پارێزه‌رێکی زانام (له‌خۆم ڕاده‌بینم که‌ شت بپارێزم و زاناشم که‌ چۆن ده‌یپارێزم).

    حفیظ: مەبەستی ئەوەیە جێگای متمانەم و لەخواترسم و سوپاس بۆخودا ئەزموندارم، لەکاتێکدا لەناو کۆشکی مەحکەمی پاشادا ئافرەتێک بانگی دەکات بۆ سەرجێی لەگەڵ کردن، یوسف پێغەمبەر (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ پەنا دەگرم بەخوا ▬ مَعَاذَ اللَّهِ ♂ و تەنها رێگرێک لەوەڵامدانەوەی داخوازیەکەی لەخوا ترسان بوو، هاوکات خوای گەورە زانیاری و توانای پێ بەخشیوە لەو ساتانەی لەبەندیخانەدا بوە، چ ئەوەی وەک وەحی خوایی چ ئەوەی لەئەنجامی تێڕامان و بیرکردنەوە ئەزمونی کرد.

    لەوردبونەوە لەچیرۆکی (موسی) (سەلامی خوای لێ بێت) دەگەینە ئەو راستیەی کە لایەنی کرداری گرنگ ترە لەلایەنی زانیاری، ئەوەتا کاتێک یەکێک لەکیژەکانی (شعیب) دوای هاوکاری کردنیان لەلایەن (موسی) پێغەمبەرەوە لەئاودانی ئاژەڵەکانیان دەڵێت: ▬ قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ♂ [ القصص : 26] واته‌ : یه‌كێك له‌ كچه‌كان وتی: بابه‌ بۆ به‌ كرێی ناگریت، چونكه‌ به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه‌ تۆ بیگریت به‌ كرێ، ئه‌م پیاوه‌ به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌ .

    تەنها زانیاری بەس نیە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شوانیو کاروباری پیشەسازی کەپاڵپشتی توانای جەستەی ئەنجام دەدرێت یان توانای پلانسازی ـ بەڵکو ئەمانەت پارێزی بەردەوامی مەرجە جا بۆ کارێک بێت پێویستی بەتوانای جەستەی بێت یان توانای عەقڵی، ئەم دوو مەرجە لە (ئەمانەت پارێزی ودڵسۆزی) لەسەرجەم بوارەکانداو لەهەموو پلەو پۆستەکاندا داواکراون.

    بەڵام کاتێک (موسی) (هارون) ی برای دەپاڵێوێت بۆ پاڵپشتی خۆی لەبواری بانگەوازو گەیاندنی پەیامی خوادا ... باس لەمەرجێک دەکات کەپێداویستی هەر کەسێکە لەپێغەمبەران یان بانگخوازان، ئەویش رەوانبێژیو زمان پاراوی و توانای کاریگەریە وەک دەفەرموێت▬ وَأَخِي هَارُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّي لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِيَ رِدْءًا يُصَدِّقُنِي إِنِّي أَخَافُ أَنْ يُكَذِّبُونِ ♂ [ القصص : 34 ] واته‌ : هاروونی براشم زمان پاراوتره‌ له‌ من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه‌ بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه‌ من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن

    لێرەدا باس لەهێزی رەوانبێژیە نەک هێزی جەستە.

    قورئانی پیرۆز رێنمویمان دەکات کە ئەرک و بەرپرسیارێتی و کاروبارەکان چون یەک نین، هەریەکەیان خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی و هەر بەرپرسێک سەرۆکە، بەڕێوەبەرە، ئیمامی مسوڵمانانە، کاتێک خوای گەورە هەر ئەرکێکی دەخاتە ئەستۆ پێویستە رەچاوی ئەم دوو مەرجە بکات:

    یه‌كه‌م : پسپۆڕی لەو بوارەدا.

    دووه‌م : ئەمانەت پارێزی و دڵسۆزی (کەبەردەوام خوازراوە) .

    هەر بەرپرسێک کارێکی پێ سپێردرابێت بەبێ رەچاو کردنی ئەو دوو مەرجە ئەوە دەچێتە بازنەی گەندەڵیەوە، کەزۆرێک لەئایەت و فەرمودەکانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) باسیان لەترسناکی گەندەڵی ئیداری کردوە، بۆ دونیاو دوارۆژی مرۆڤ، لەچوارچێوەی نیشانەکانی رۆژی دوایی باسیان لێوەکراوە.

    ئەوەتا کاتێک پرسیاری هاتنی رۆژی دوایی دەکات لەپێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئیشارەتی بۆ دەکات کەقسەی پێ نەبڕێت و دوای تەواو بوون فەرموی کوا ئەو کەسەی پرسیاری دوارۆژی کرد؟ فەرموی ئەوە منم ئەی پێغەمبەری خوا، ئەویش فەرموی (هەرکاتێک ئەمانەت لەدەست چوو ئەوسا چاوەڕێی دوارۆژ بکە) کابرا وتی : ئەی پێغەمبەری خودا چۆن لەدەست دەچێت؟ فەرموی : هەرکاتێک کار بەخاوەنی خۆی نەسپێردرا .

    زانایانمان راڤەی ئەم فەرمودەیان بەدوو شێوەی جوان کردوە – کەهەر دوو راڤە ویستراون .

    ڕاڤەی یەکەم: هەرکاتێک کارێک بەکەسێک سپێردرا کە لەئاستی ئەو بەرپرسیارێتیەدا نەبووە جا بەهۆی خزم وخزمێنەو یان بەرتیل یان هەرکارێکی تر بێت – ئەمە لەنیشانە گەورەکانی دوا ڕۆژە کەجیهان پێی دەشێوێت.

    ڕاڤەی دووەم: چاوەڕوانی دواڕۆژی ئەو فەرمانگەیە بکەن یان ئەو دەوڵەتە یان ئەو گەلە بکەن کە کەسی نەشیاوی بۆ دانراوە، واتە چۆن لە دواڕۆژدا هەموو شتێک تێکدەچێت ئەوا دواڕۆژی ئەو گەل و دەسەڵاتەش تێک دەچێت، تەنانەت ئەوەی ئەمڕۆش دەبینین لەسایەی شۆڕشی عەرەبی دا کاتێک حکومەتە هەڵبژێردراوەکانیش چارەسەری ئەم کێشەیەیان لەلاگرانەو ئاسان نیە سەرکەوتوبن لەڕاست کردنەوەیدا – چونکە حکومەتەکانی پێشوو دەستیان لەهەموویدا بووە، لەکوێوە دەست پێ بکەین دادوەری یان بواری زانستی یان پۆلیس – لەسەرەتاوە بەکارمەندێک یان دوای دەست پێ دەکات کەشایستەنین و پاشان زیاد دەکات ئەوسا چارەسەری گرانە.

    دووەم جۆری گەندەڵی: گەندەڵی لەبەڕێوەبردندا بەپێدانی پلەو پایەو ئیمتیازات و بەرزکردنەوەدا – ئەمەش لەلایەن بەرپرسەوە نەبەدادپەوەری بەڵکو تەنها لەسەر بنەمای ئارەزوو بازی وسیخوڕی وماستاو چێتی وبەرتیل دان، ئیتر دەچینەوە هەمان چوارگۆشەی یەکەم، چونکە باسەکە تەنها دامەزراندنی کارمەندو دڵسۆزان نیەو بەس، بەڵکو باس لەماف وئەرکەکانە کەپێویستە بەدادپەروەرانە بڕوات وئارەزوو بازی مرۆڤ نەبێت، چونکە هەرکات دادپەروەری پەرەی سەند، هەستکرا بەستەم لێکراوی ئەوسا لێکترازان و دورکەوتنەوە زیاد دەکات و ڕق و کینە دروست دەبێت .

    زانایانی دەرونناس دەڵێن : هەرکاتێک مرۆڤ باوەڕی بەکارەکەی هەبوو ئاسودە بوو ئەوا دەتوانێ (100%) وزەی خۆی خەرج بکات، بەڵام بەهەر هۆیەک ئاسودەی نەما ئەوا (50%) سارد دەبێتەوە لەکارەکەی، چالاکی بکات یان نا، بەهەمان شێوە فەرمانگە پەیوەست بێت بەدڵی کارمەند وەهەست بەدادپەوەری بکات، بەرهەمیش زۆر دەبێت، ئەمە لە ئەوروپادا بەدی دەکرێت کاتێک خاوەنی کارگەیەکی ناسراو دەپرسێت ئایا لای ئێوە یاسای پاداشت و سزا لەکارگەی ئێوە هەیە ؟ لە وەڵامدا ووتی ئێمە خێزانێکمان لایە کە چاودێریان دەکەین و ئەوانیش هاو سۆزیان بۆ کارگەیە نەک بۆ کەسەکان بەمەرج و بەبێ مجامەلە .

    سێیەم جۆری گەندەڵێ‌: لە جۆرەکانی گەندەڵی ئیداری، ئەوەیە کەسێک پۆستەکەی بەفرسەت دانێ بۆ هەرشتێ بیەوێت – پیا هەڵدان و خۆ پێ گەورە کردن و خۆ پێ ناسین لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا – بەبێ پاساوی گونجاو، کە ئەم جۆرە لەخراپترین بەشەکانی گەندەڵی ئیداریە کە دەبێتە هۆکاری سەرەکی لەدروست بوونی کێشەکان و کاول بوونی ووڵات و پوچەڵ بوونی دەسەڵات.

    ئەم جۆرە لە گەندەڵی مایەی زۆربوونی فێڵ و کەمتەرخەمی بەتاڵان بردنی سامانی خەڵکانی پاکە لەم بوارەدا فەرمودە هەیە بڕوانە چۆن پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) مامەڵە لەگەڵ کەسێک دەکات کە بەهۆی پێگەی کارەکەی توانیویەتی فرسەت بهێنێت، کاتێک ترسناکی کارەکە دەبینرێت (ابی حومەیدی ساعدی) دەفەرموێت پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیه وسلم) پیاوێکی لە (بنی ئەسەد) بەناوی (ابن لتبیة) دیاری کرد بۆ کۆکردنەوەی (صدقات) کاتێ هاتەوە ووتی : ئەمە بۆ ئێوەو ئەوەش هی خۆمەو پێشکەشم کراوە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) چووە سەر مینبەرو فەرمووی : دوای سوپاس و ستایشی خودا، حاڵی ئەو کارمەندەمان دەبێت چۆن بێت، دەینێرین بۆ کارێک و کە گەڕایەوە دەڵێ ئەوە بۆ ئێوەو ئەمەش بۆ من، خۆزگە لەماڵی باوک و دایکی دابنیشتایە و چاوەڕێ بوایە ئایا هیچی بۆ دەهات؟ سوێند بەو کەسەی کە گیانی منی بەدەستەو هەر شتێکی بدرێتی ڕۆژی دوایی لەسەر گەردنی هەڵی دەگرێت ... هتد.... پاشان دەستەکانی بەرز کردەوەو هەتا بن هەنگەڵیمان بینی و سێ جار فەرمووی (ئایا گەیاندم) ؟

    فوراتی کوڕی مسلمدەگێڕێتەوە وده‌ڵێت : عمر کوڕی عبدالعزیز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ڕۆژێک حەزی لە سێو بوو بەڵام پارەی پێ نەبوو تا بیکڕێت – پێکەوە ڕۆشتین گەیشتە گەنجێک بەرچنەیەک سێوی پێ بوو، خەلیفە (عومەر) سێوێکی هەڵگرت و بۆنی کرد دوای داینایەوە – ووتم هەڵی گرە – فەرمووی نامەوێت – ووتم خۆ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و ئەبوبەکرو عومەر دیاریان ڕەت نەکردۆتەوە، ووتی بەڵی بۆ ئەوان دیاری بوو بەڵام بۆ کاربەدەستانیان دەبێتە بەرتیل.

    عومەری کوڕی عبدالعزیز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) کەلە بەرانبەر بڕە پارەیەک کارەکانی ڕادەپەڕاندو لەماڵەکەیدا دوو چرا هەبوون – یەکیان بۆ کاری ماڵی خۆی بەکاری دەهێنا کە بەپارەی خۆی زەیتەکەی دەکڕی – بۆ چراکەی تر بەپارەی (بیت المال) زەیتەکەی دەکڕی بۆ کاروباری مسوڵمانان بەکاری دەهێناو بەم شێوە پێشینانمان کارەکانیان دەکرد بۆیە توانیان جوانترین شارستانیەت پێشکەش بکەن و زاڵبن بەسەر هەموو جۆرەکانی گەندەڵیدا .

    خوای گه‌وره‌ ووڵاتمان له‌ گه‌نده‌ڵی وگه‌نده‌ڵاكاران پاك بكاته‌وه‌.