×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس د، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من ئۆتۆمبیلێكم له‌ یه‌كێك له‌ پێشانگاكانی ئۆتۆمبیل كڕیوه‌، وئۆتۆمبیله‌كه‌ كراوه‌ به‌ناوی خۆمه‌وه‌‌، وهه‌ر خۆیشم ده‌توانم هه‌موو ته‌صه‌ڕوفێكی پێوه‌ بكه‌م، ئێستاش پێویستم به‌ پاره‌كه‌ی هه‌یه‌، ئایا دروسته‌ بۆ من بیفرۆشمه‌وه‌ به‌و پێشانگایه‌ی كه‌ لێم كڕیوه‌، یان ده‌بێت به‌یه‌كێكی تری بفرۆشمه‌وه‌ ؟

    حوكمی كڕینی ئۆتۆمیل له پێشانگایهك وفرۆشتنهوهی بهو پێشانگایه یان بهكهسێكی تر

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1434

    حكم شراء سیارة من المعرض ثم بیعها لنفس المعرض أو غیره

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی كڕینی ئۆتۆمیل له پێشانگایهك وفرۆشتنهوهی بهو پێشانگایه یان بهكهسێكی تر

    پرسیار: من ئۆتۆمبیلێكم له یهكێك له پێشانگاكانی ئۆتۆمبیل كڕیوه، وئۆتۆمبیلهكه كراوه بهناوی خۆمهوه، وههر خۆیشم دهتوانم ههموو تهصهڕوفێكی پێوه بكهم، ئێستاش پێویستم به پارهكهی ههیه، ئایا دروسته بۆ من بیفرۆشمهوه بهو پێشانگایهی كه لێم كڕیوه، یان دهبێت بهیهكێكی تری بفرۆشمهوه ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

    وهڵام: سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    بهووتهی خۆت بێت مادام جهنابت ئهو ئۆتۆمبیلهت لهو پیشانگایه كڕیوه، وبه شێوهیهكی (فعلي) بوویت به خاوهنی و هاتوهته (ذمة) ی خۆتهوه، دهتوانیت ئهو ئۆتۆمبیله بفرۆشیتهوه، ئهمهش له زاراوهی زانایاندا پێی دهوترێت (بیع التورق) واته : كهسێك لهپێناو ئهوهی كه پارهیهكی پێویسته كهسیش قهرزی پێ نادات، پهنا دهباته بهر ئهوهی بڕوات كاڵایهك لهكهسێكی تر بكرێت بهقهرز، جا ئهو كاڵایه ئۆتۆمبیل یان ههر شتێكی تر بێت، پاشان ئهم كهسه بچێت ئهو كاڵایه بفرۆشێت بۆ ئهوهی سوود لهپارهكهی وهربگرێت بۆ ئهو مهبهستهی خۆی دهیهوێت، جا ئهگهر هاتوو ئهو كاڵایهی فرۆشتهوه بهكهسێكی تری غهیری ئهو كهسهی كه كاڵاكهی لێ كڕیوه، ئهوه پێی دهوترێت (بیع التورق)، خۆ ئهگهر فرۆشتیهوه بهو كهسهی كه سهرهتا لێی كڕیوه، ئهوه پێی دهوترێت (بیع العینة).

    جا ئهگهر هاتوو جهنابیشت ئهو ئۆتۆمبیلهی كه كڕیووته فرۆشتهوه بهكهسێكی تری غهیری ئهو پێشنگایهكهی كه لێت كڕی بوو، ئهوه هیچی تێدا نییه و به ( بیع التورق) ناودهبرێت و كارێكی دروسته لهسهر ڕای پهسهندی زۆرێك لهزانایان، خۆ ئهگهر هاتوو فرشتهوه بهو پێشانگایهی كه سهرهتا ئۆتۆمبیلهكهت لێ كڕی بوون، ئهوه به ( بیع العینة) ناو دهبرێت، ودروست نییه وحهرامه، وپێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) قهدهغهی كردووه، وهك لهم فهرموودهیهدا هاتووه : عن عبد الله بن عمر (رضي الله عنهما) قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: « إذا تبايعتم بالعينة، وأخذتم أذناب البقر، ورضيتم بالزرع، وتركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلاً لا ينزعه منكم حتى ترجعوا إلى دينكم » [ أخرجه أبو داود وغيره بسند جيد] .

    واته: ههركاتێك ئێوه كڕین وفرۆشتنتان به (العینة) كرد، ودهستان گرت به كلكی مانگاوه، وه ڕازی بوون به كشتوكاڵ، وجیهاد وتێكۆشانتان لهڕێگای خوای گهوره واز لێ هێنا، ئهوا خوای گهوره زهلیلی وسهرشۆڕیتان بهسهردا زاڵ دهكات، ولهسهرتان لانابات ههتا ئهو كاتهی دهگهڕێنهوه بۆلای دینهكهتان .

    لهم فهرموودهیهوه ڕوون دهبێتهوه كه، كڕین وفرشتنی ( العینة) دروست نییه وكارێكی حهرامه، چونكه ئهو جۆره كڕین وفرۆشتنه ههر (سوود = ڕیبا ) خواردنه، بهڵام تهنها لهبهر ئهوهی كه ناوی كڕین وفرشتنی لێ بنرێت ههردوولا ڕێكه دهكهون لهسهر ئهوهی ئهو كهسهی كه كاڵاكه لهخاوهنهكهی دهكرێت بیفرۆشێتهوه به خۆی، بهمهش دهردهكهوێت كڕین وفرشتنهكه تهنها به شكڵ وشێوه كڕین وفرشتنه، ئهگینا له بنهمادا پێدانی قهرزه بۆ ماوهیهك بهو مهرجهی پاش ئهو ماوهیه به زیادهوه كهسی قهرزار پارهكه بگێڕێتهوه بۆ خاوهن قهرزهكه، ئهمهش وهك ووتمان ئهو (سوود وڕیبا) یه كه خوای گهوره قهدهغهی كردووه .

    بهڵام ئهگهر هاتوو فرۆشتیهوه بهكهسێكی تر غهیری ئهو كهسهی كه كاڵاكهی لێ كڕیوه، دروسته وهیچی تێدا نییه .

    خوای گهورهش زانا وشارهزاتره .