حوكمی نزا وپاڕانه‌وه به‌غه‌یری زمانی عه‌ره‌بی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار: ئایا دروسته دوعا ونزا وپاڕانه‌وه به‌غه‌یری زمانی عه‌ره‌بی بكرێت ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره.
دروسته بۆ هه‌ركه‌سێك به‌هه‌ر زمانێك كه‌ده‌یه‌وێت نزاوپاڕانه‌وه بكات لای خوای گه‌وره، جا ئه‌گه‌ر به‌عه‌ره‌بی بێت یان به ئینگلیزی بێت یان به‌هه‌ر زمانێكی تری دونیا بێت، چونكه نزاوپاڕانه‌وه عیباده‌ته، و عیباده‌تیش خوای گه‌وره ته‌كلیفی له‌هه‌موو كه‌سێك به‌و شێوه‌یه كردووه كه له‌طاقه وتوانایدا هه‌بێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ( لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) [البقرة : 286] واته : خوای گه‌وره به‌ده‌ر له طاقه و‌توانا ته‌كلیف و ئه‌ركێك ناخاته سه‌رشانی هیچ كه‌سێك، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ) [التغابن : 16] واته : له‌خوای گه‌وره بترسن و ته‌قوای خواتان هه‌بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه له‌تواناتاندا هه‌یه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت : « إذا أمرتكم بأمر فائتوا منه ما استطعتم، وما نهيتكم عنه فاجتنبوه » [فتح الباری: ١٣/ص264] واته : هه‌ر فه‌رمانێك كه پێتان ده‌كه‌م هێنده‌ی له‌تواناتاندا هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وه‌شی لێتانم قه‌ده‌غه كردووه لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره ویارمه‌تی ده‌ری هه‌موو لایه‌كمان بێت وسه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد وئالوبه‌یت وشوێنكه‌وتوانی بێت.
سه‌رچاوه: فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌توادان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه (به‌رگی 7 / لاپه‌ڕه 113) .