حوكمی نوێژكردن له‌و كاتانه‌ی كه ڕێگری كراوه كه نوێژیان تێدا بكرێت

] kurdish – كوردی – كردي [

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1434

فضل تحية المسجد في أوقات النهي من عدمه

« باللغة الكردية »

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد

ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1434

حوكمی نوێژكردن له‌و كاتانه‌ی كه ڕێگری كراوه كه نوێژیان تێدا بكرێت

پرسیار: ئایا ڕای دروستی زانایان چیه له‌سه‌ر فه‌زڵی (تحیة المسجد) و دوو ڕكاتی سونه‌تی ده‌ستنوێژ له‌وكاتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌كراوه تیایاندا نوێژ بكرێت ؟

ده‌قی وه‌ڵامه‌كه: ڕای ڕاست ودروستی زانایان له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ی كه هۆكارێكیان هه‌یه وه‌ك نوێژی (تحیة المسجد) و دوو ڕكاتی ته‌واف و دوو ڕكاتی ده‌ست نوێژ و نوێژی مردوو، له‌هه‌موو كاتێكدا سوننه‌ته بكرێن ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شی كه قه‌ده‌غه‌كراوه نوێژی تێدا بكرێت، واته هه‌ركاتێك هۆكارێك هه‌بوون ئه‌وا هیچ ڕێگریه‌ك نییه له‌نه‌كردنیان، به‌هه‌مان شێوه هیچ قه‌دیشیی ناكات ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامیان نه‌دات، ئه‌مه‌ش وه‌ك كۆكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نێو به‌ڵگه‌كاندا، بۆیه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه باس له‌ڕێگری كردنی نوێژ ده‌كه‌ن له‌و كاتانه‌دا مه‌به‌ست پێی به‌بێ هۆ نوێژ كردنه، وه به‌ڵگه‌ی دروستی ئه‌و نوێژه به‌هۆكارانه‌یش مه‌به‌ست پێی ئه‌و كاته كتوپڕانه‌یه كه ئه‌و نوێژانه‌ی تێدا ده‌كرێت ( بۆنموونه ئه‌گه‌ر پاش نوێژی عه‌سر كه‌سێك چوویه ناو مزگه‌وته‌وه وده‌ست نوێژی هه‌بوو، ده‌توانێت دوو ڕكات به‌نیه‌تی (تحیة المسجد) بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژی عه‌سری كرد و له‌مزگه‌وت مایه‌وه ناتوانێت دوو ڕكات به‌نیه‌تی سوونه‌ت بكات، چونكه فه‌رمووده ڕێگری لێكردووه)، ئه‌م ڕایه ڕای هه‌ریه‌ك له شێخ الاسلام ابن تیمیة و قوتابیه‌كه‌ی ابن القیم الجوزیه (ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌ردووكیان بێت) .

خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌مووانه، و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی وئال وبه‌یت هاوه‌ڵانی بێت .

1
حوكمی نوێژكردن له‌و كاتانه‌ی كه ڕێگری كراوه كه نوێژیان تێدا بكرێت
2
حوكمی نوێژكردن له‌و كاتانه‌ی كه ڕێگری كراوه كه نوێژیان تێدا بكرێت